|
|
|
|

15 ئازار, 2010 [ 20:42 ]
نێچیرڤان بارزانی دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی فه‌خرى زانكۆی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زانكۆی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی" ئێمه هه‌میشه به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانمان هه‌بووه بۆ ئه‌م زانكۆیه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو به‌نیسبه‌ت من وه‌كو شه‌خسی من هیودارم به‌یارمه‌تی هه‌موو ئه‌م براده‌رانه بتوانین په‌ره به‌م زانكۆیه بده‌ین ،ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ئێمه ئێستا خه‌ڵكی یه‌كجار زۆر باشمان هه‌یه له‌سه‌روی هه‌موویانه دكتۆر سیروان بابان كه‌له‌ده‌ره‌وه هاتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناسراوه سوپاسی ده‌كه‌ین ئه‌و یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووه به‌ده‌نگمان هات له‌ده‌ره‌وه كاری خۆی به‌جێهێشت گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م زانكۆیه من پێموایه به‌وجودی خه‌ڵكی وه‌كو دكتۆر سیروان ئه‌م زانكۆیه ده‌توانێت پێشكه‌وتنی یه‌كجار گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی له‌چ لایه‌نێك نزیكه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵدا بكات، نێچیرڤان بارزانی گوتی" ئێمه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌یك كار بكه‌ین نزیك بوونه‌وه‌ی شه‌خسی نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك نزیكین، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان پێویست ده‌كات كه لایه‌نه عێراقیه‌كان، به‌تایبه‌تی لایه‌نی كوردی دابنیشن به‌پێی به‌رنامه و ئه‌جندایه‌ك و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراقی دابنیشن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
وتیشی: ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێك بكه‌ین نه‌ك ئه‌م لایه‌نه باشه و ئه‌م لایه‌نه خراپه، دیاره داواكاری ئێمه وه‌كو كورد چیه، وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پێگه‌ی كورد دیاره له‌عێراق، پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م پێگه‌یه به‌هێزه واده‌كات كه به‌جدی ڕه‌چاوی داواكارییه‌كانی كورد بكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركوك، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند" مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه، كه حه‌ویجه‌ش كه‌وتۆته سه‌ر كه‌ركوك، ئێمه پێمان وایه سكاڵای زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی كوردستان له‌و پێشێلكاریه‌ی كه‌كراوه له حه‌ویجه، پێشلكاریه‌كه دیاره گه‌وره‌یه ئێمه له‌هه‌وپه‌یمانی كوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان به‌جدی وه‌گرتووه گله‌یشمان كردووه و سكاڵاش تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه زۆر ده‌لیل هه‌یه كه پێشه‌لكارییه‌كی زۆر كراوه له حه‌ویجه.
له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی پارێزگاری موسڵ كه زۆرجار، هێزه‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، گوتی" ئه‌و قسانه‌ی نوجێفی ده‌یكات تازه نییه به‌نیسبه‌ت ئێمه به‌رده‌وام ئێمه تۆمه‌تبار كردووه، شتێك نییه تاوه‌كو وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێكی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌به‌شێكی تر‌ى وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند" پێموایه یه‌ك ده‌نگی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه وه‌كو كورد، ئێمه له‌ناو ماڵی خۆمان ده‌توانین گله‌ی له‌یه‌كتر بكه‌ین و بیر و بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من پێم گرنگه هه‌موو كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان ده‌بێت یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بۆ چوونیان هه‌بێت له‌به‌غدا.
وتیشی: سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هیچ دانیشتنێكی نه‌كردووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و رێكه‌وتن، سه‌رۆكی ئه‌م لیستانه سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان كردووه بۆ بینینی سه‌رۆكی هه‌رێم و بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه باسی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی من ده‌زانم هه‌م جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌م هاوپه‌یمانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته گفتوگۆی جدی بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی به‌ته‌ئكید هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شدارن له‌په‌رله‌مان هه‌موو بانگهێشت ده‌كرێن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بیر و بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌رده‌گیرێت پێش هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تێك له‌به‌غدا.
له‌باره‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی تر له‌كوردستان ئه‌وانه‌ی كیمیاباران كراوه و ئه‌نفالكراوه، یه‌كه‌م شت هه‌نگاوێكی زۆر بوێرانه‌یه و جدیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا قه‌ره‌بووی ئه‌م خه‌ڵكه بكاته‌وه چ به‌شێوه‌یه‌كی مادی چ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی خۆی نیشانه‌ی گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌تیه له‌عێراق وه هه‌رواش پێشبینی ده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراقی به‌جدی بیر له‌قه‌ره‌بووی ئه‌م خه‌ڵكه بكاته‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر هاتووه.
له‌باره‌ی پۆستی داهاتووی سه‌رۆك كۆمار، ئایه تاچه‌ند گرنگه جه‌لال تاڵه‌بانی دابنرێته‌وه، ڕوونیكرده‌وه: مه‌سه‌له‌ی پێداگرتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌پۆسته سیادیه‌كان بۆ كورد زۆر شتێكی ئاساییه، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ستووریه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕگه له‌ده‌ستوور هاتبێت، كورد پێكهاته‌یه‌كی ئه‌ساسیه له‌عێراقی نوێ‌دا به‌بۆچۆنی خۆم شه‌خسی پێموایه هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان چ هاوپه‌یمانی كوردستان بێت چ ئه‌ولیستانه‌ی كه‌ده‌چن بۆ به‌غدا گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مانه هه‌مووی ئێمه پێویسته پشتگیری له جه‌نابی مام جه‌لال بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ش ئه‌و ببێته سه‌رۆك كۆمار، به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دایه كه ئه‌م پۆسته سیادیه بۆ كورد بێت، دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه ئه‌م جاره هه‌موو لایه‌ك پشتگیری له جه‌نابی مام جه‌لال بكه‌ن و ئه‌و پۆسته به جه‌نابیان بدرێت، ئه‌م چوار ساڵه‌ش مام جه‌لال پیشانی داوه نه‌ك به‌نیسبه‌ت عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی عێراق ڕازیبكات.
له‌باره‌ی ئه‌دای كۆمسیۆنه‌وه بارزانی ڕایگه‌یاند" گله‌ی زۆر له‌چۆنیه‌تی كاری كۆمسیۆن له‌به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام كاری ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌بێت كارێكی بێ لایه‌ن بێت و سه‌ربه‌خۆبێت، ده‌بێ زۆر به‌جدی كاربكه‌ن، ده‌بێت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ لایه‌نێك بێ لایه‌نانه كاربكه‌ن.
وتیشی: پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ده‌چن پێویسته بزانن ئه‌م چوار ساڵه بۆ ئێمه چوار ساڵی زۆر گرنگه، چونكه ئه‌و پرسانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم، پێویسته له‌م چوار ساڵه زۆر به‌جدی هه‌وڵبدرێت بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌یان ئه‌م پرسانه‌ش وه‌كو ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه ئه‌م كێشانه هه‌ندێك كێشه‌ن هه‌میشه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن زه‌مینه‌ی دروست كردنی كێشه له‌عێراق هه‌ر ده‌منێته‌وه ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مانه گرفتن، به‌غداش ده‌زانێت ئه‌مانه كێشه‌ن ده‌بێت زۆر به‌جورئه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی نوێی عێراق و حكوومه‌تی ئاینده له‌عێراق دانیشتنی جدی بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت عێراق به‌خۆشگوزه‌رانی و خۆشی بمێنێته‌وه.
وتیشی: ئێمه ده‌بێت له‌به‌غدا یه‌كگرتوو بین لیستی گۆڕان لیستێكه 25كورسی هه‌یه له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌نگ و كۆمه‌ڵێك كورسیان ده‌بێت له به‌غدا ئه‌مانه شتێكن ده‌بێت ئێمه وه‌كو خۆی بیبینین وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه گۆڕانیش ده‌بێت ئه‌و بڕیاره بدات كه ده‌بێت هه‌ڵسوو كه‌وتی هه‌موو لایه‌كمان یه‌كگرتووبێت، ئێمه هه‌ندێك پرسمان له‌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه كه‌پرسی جدین بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه له‌به‌غدا یه‌كه‌م شت یه‌كێتی یه‌كڕیزه‌كانی ئێمه گرنگه، یه‌كیڕیزی ئێمه یانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆڕان و هه‌موولایه‌نه‌كانی تری كوردستانیش به‌شدارن، ئێمه ده‌بێت هه‌موومان یه‌ك ده‌نگبین بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و لیستانه د‌رك به‌و ئه‌ركه بكه‌ین كه مه‌سه‌له‌یه‌كی مێژوویه ومه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووس سازه . Ktv
|
|
|