ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بهوپهرِی خه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د سه‌ید ته‌نتاوی شێخی زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ر مان پێگه‌یشت كه ئه‌مرۆ له ئاكامی تووشبوونی دڵه‌كوتێ كۆچی دوایی كرد به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه به‌ناوی خۆمان و له جیاتی گه‌لی كوردستانی عێراق به‌تایبه‌تی بهرِێزان زانایانی ئاینی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی میسر و به‌رێزان زانایانی ئه‌زهه‌ر و هه‌موو موسڵمانان و زانایانی ئایینی ئیسلامی ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین خواڵێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات و گیانی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری به كه‌سوكاری خواڵێخۆشبوو و زانایان و مامۆستایان و قوتابیانی ئه‌زهه‌ری پیرۆزیش بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10/11/2010