یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاودێرانی به‌شی كوردی تۆڕی بی بی سی له نامه‌یه‌كی بۆ (كریس ویسكهت) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری تۆڕی بی بی سی ره‌وان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بێلایه‌ن نه‌بوونی ئه‌و گروپه و له‌كه‌داركردنی متمانه‌ی ئه‌و تۆڕه ئاگاداری بكاته‌وه.
له یه‌كه‌م نامه‌ی دا كه خه‌موپه‌ژاره‌ی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییه‌ی له هه‌مبه‌ر دامه‌زراندن و رێوشوێن گرتنه‌به‌ری چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی كه‌سانی كارامه له‌م به‌شه‌دا، له كانوونی دووه‌می 2009 دا نووسیویه‌تی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری و راپۆرت به‌رزكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چاودێرییه‌كانی سیسته‌می وه‌رگرتن له‌م به‌شه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی كادیران به هه‌موو یاسا و ده‌رفه‌ته‌كانی یه‌كسانی بۆ رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ی كۆنتڕۆڵی ره‌وشه‌كه‌یان كردووه، له باربراون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م به‌شه دامه‌زراون و ده‌رفه‌تیان پێدراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان په‌راوێزخراون و فشاریشیان خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان جێبهێڵن، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه هاوڕا نین.
به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش كراون، چونكه كارێكی ناته‌ندروسته كه واسته به‌سه‌ر كاره‌كانی ئێمه‌دا زاڵ بێت، به‌ڵام شتێكی روون و ئاشكرایه كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی كوردی چاودێری تۆڕی بی بی سی له‌لایه‌ن گروپێك كه پێده‌چێت هه‌موویان سه‌ر به لایه‌نێك بن، كاریگه‌رییه‌كی نه‌گه‌تیڤی كردۆته له‌سه‌ر توانایی چاودێری ئه‌م تۆڕه هه‌واڵییه، به تایبه‌ت كه كاره چاودێرییه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسی كوردستانی ده‌كات.
ئه‌م چاودێره له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌یداوه و ده‌ڵێت :به كورتی، به‌شی كوردی چاودێری تۆڕی بی بی سی كراوه‌ته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی تایبه‌ت، له ئاستی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، له كاتێكدا كه واسته و واسته‌كاری به‌سه‌ریدا زاڵ بوو بۆشایی خستۆته كاره‌كانی چاودێری و وایكردووه هاوسه‌نگییه‌كان تێك بچن.
هاوڕێتیهكی نزیك و به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له‌رووی په‌یوه‌ندیی وبهرژهوهندییهكانی كه‌سێتی له نێوان كادیرانی ئه‌و به‌شه له‌گه‌ڵ جێگری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (نه‌وشێروان مسته‌فا) به‌روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت و وایكردووه كه ناوبانگی تۆڕه‌كه‌مان خراپ بێت و متمانه و راستگۆییهكان له ده‌ست بدات.
ئه‌و چاودێره ده‌ڵێت: به‌رهه‌مه‌كانی پشكنین و به‌دواداچوونێكی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئێمه بۆته ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وشێروان مسته‌فا و كۆمپانیای وشه و لیسته‌كه‌ی له په‌رله‌مان ته‌واو بێت، له كاتێكدا راپۆرته نه‌گه‌تیڤه‌كانی ده‌رباره‌ی نه‌وشێروان و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی كه ده‌ره‌نجام باشیان نییه، شاردراونه‌ته‌وه و نهخراونهتهروو.
هه‌موو ئه‌و ده‌ست له‌كارخستن و ناڕاستیانه وایكردووه كه راپۆرته چاودێرییه‌كانی ئه‌م تۆڕه دوو دڵییه‌ك له هه‌ڵبژاردنی رابردووی هه‌رێمی كوردستان له 25/7/2009 دا له ناو خه‌ڵكی دا دروست بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو پارته زهرهرمهندبووهكان له ئه‌نجامی راپۆرته چاودێرییه‌كانی بی بی سی، بڕیاریاندا به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و شێواندن و ده‌ست لهكارخستنهی له راپۆرته‌كاندا كراون، ئه‌و كاته ئێمه له‌م به‌شه كوردییه‌ی چاودێری تۆڕی بی بی سی ده‌كه‌وینه ژێر لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه، به‌مه‌ش من نیگه‌رانم.
كاری چاودێری تۆڕی بی بی سی، كارێكی زۆر گرنگه و منیش لایه‌نگری هیچ پارتێكی سیاسی نیم، بۆیه تووشی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بوومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كردوومانه به به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی كۆتایی پێ بێت. چونكه من پابه‌ندبووم به شه‌فافیه‌ت و ستانداردی بابه‌تیانه‌ی ئیش و كاره‌كانی چاودێری به‌شه‌كه‌مان له تۆڕی بی بی سی، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بڕیاره‌كانی منی به‌هێز كردووه و هانیداوم بۆ ئه‌وه‌ی بێمه ناو تۆڕه‌كه و كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م هه‌موو بهرپرسهكانیشم پابه‌ندی ئه‌م به‌هایه بن، له كاتێكدا ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی چاودێری تۆڕی (بی بی سی)ییه كه بیكات.
ئه‌م چاودێره كورده له نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی نووسیویه‌تی: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا 19/10/2009 له باره‌ی ره‌خنه و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی له ناو راپۆرته چاودێرییه‌كان، (ئه‌لیس مارتن) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری هه‌رێمایه‌تی له‌م تۆڕه داوای لێكردووم كه روونكردنه‌وه بده‌م، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی كوردی چاودێری تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ده‌ست خراوه‌ته ناو كاره‌كانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا خهلوارێك له به‌ڵگه‌نامه هه‌ن، حاڵه‌تێك هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه نموونه‌یه‌كی ساده‌یه و بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی (ئه‌لیس مارتن). لیستی گۆڕان وه‌ك هێزێكی دیموكراسی و مۆدێرن خۆی پیشانداوه له‌رووی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دیبلۆماسیه‌ته خراوه‌ته ژێر پرسیار له ناو راگه‌یه‌ندنه كوردییه‌كاندا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی لیستی گۆڕان و نه‌وشێروان مسته‌فا له‌لایه‌ن راگه‌یه‌ندنه‌كانی كۆمپانیای وشه هاندران بۆ سووتاندنی كتێبه‌كانی نووسه‌ر (فه‌رهاد پیرباڵ)، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له لیستی گۆڕان گرت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م رووداوه‌ش له رۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا ژماره‌یه‌كی زۆر وتار و بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نووسرا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تیمی چاودێری ئێمه له تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی له راپۆرته رۆژانهكانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌و رووداوه‌كه گه‌وره‌یه نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پرسیاره كه بۆ چ هیچی له‌سه‌ر نه‌كراوه؟!. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌بوونێك نییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی رووداوێك كه ئه‌و بانگه‌شه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌یكات، بیخاته ژێر پرسیار.
ئاژانسی په‌یامنێر