گه‌ڕانه‌وه

بەرپرسیارەتى و نەهاتنەوەى ناوى دەنگدەران کورد و کەمترخەمى هەلسوراوى هەڵبژاردن
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
09 ئازار, 2010 [ 08:42 ]

نووسینى: دڵزار لەشکرى


لە 7/3/2010  هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە تێیدا 19 ملیۆن دەنگدەر لەکوێ 18 پارێزگا بەشدار بوون بۆ کێبرکێ کردن لەسەر 325 کورسیدا . گەلى عیراق و هەرێمى کوردستان  بریارى دیاریکردنى داهاتووى خویدا لەرێگاى پرۆسەیەکى سیاسى دیموکراتیدا. دیسان وەکو هەمووجار هەڵبژاردن لەسەر تاسەرى عیراق دەستى پێکرد و کوردیش بێ بەش نەبوو لەم هەڵبژاردنە ، ئەوەى تێبینى دەکرا نەهاتنەوەى ناوى دەنگدەران  لەپارێزگایەکانى هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان دیارترین و گەورەترین کێشە بوو لە پرۆسەى دەنگدان و مافى دەنگدانى ژمارەیەکى زۆر ى هاوولاتیانى هەرێمى کوردستان و کوردانى ناوچە دابراوەکان ،لەناو لیستى ناوەکانى ویسگەکان ناویان نەگەرابووە ، ئەمەش هەرە خالێکى گرنکى کێشەى نانەوەى هەڵبژاردنەکەبوو ،

 هەروەهالەلایەکى ترەوە  بیانوى نەبوونى رەگەز نامەى بروا پێکراوى عیراقیەوە بەشێکى  بەرچاو  لەعیراقیەکانى دانیمارک بەگشتى و کوردەکان بەتایبەتى لەمافى دەنگدان بێ بەش کران ، هەر وەها لەلیدوانیکى سەرۆکى کۆمیسیۆنى بڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەعیراق  " فەرەج حەیدەرى"  بۆ راگەیاندن" داواى لەقەوارە سیاسیەکان کرد کە بەئەنجامەکانى هەلبژاردن رازى بن" . ئەمە لەلایەک دەبیت کە هەموو کەسێک بۆ هەبێت لەتەمەنى 18 بەرە سەرەوەتر دەنگ بدا و دەنگى نەفەوتێ. لێرەدا دەپرسین کێ بەر پرسیارە لەم کارە ؟

ئایا ئەو کەسانەى کە ناویان نەهاتووتەوە  مافى دەنگ دانیان نییە؟
چ پیلانیک لەبەرنامەیە بۆئەو  کەسانەى کە دەنگیان نەدا بەهۆى نەبوونى ناویان لەناو لیستى دەنگدەران ؟ بۆچى تاکو ئێستا ژمارەى دانیشتوانى  عێراق . کورد و کوردستان کێشەیان بۆ دروست دەکرێ لەبارەى دانیشتوانیان ؟ ئەم کێشە هەڵبەستراوانە کین بۆ هەرێمى کوردستان و تاکى کورد و کۆمەڵگەى کوردى دروست دەکەن؟ ئەمانە پرسیارى روون و ئاشکران ، بەڵام وەلامێکى دروست تاکو ئێستا نادیارە، هەوڵدان بۆ مەبەستى بەجێ هێنانى مافەکانى هەر تاکى کورد لە هەر شوێنێکى دونیا بى بە ئەرکێکى پێویستى مافى مرۆڤ دەزاندرێت و بەرپرسیارەتى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردن لەسەریتى بگەرتە ئەستۆ ، ناکرێ ئەو هەموو کەسە کە ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان ودانیشتووى ولاتانى تر و بەرەگەز عیراقین نەتوانن دەنگ بدەن و پەنجە پیرۆزەکانیان مۆربکەن  بۆ ئەوەى دەنگ بەئالایەک بدەن کە چەند شەهید دراوە لەپێناوى و لەسەر ئەم چەترە رووناکى لەخور دەبینن. کەمتەرخەمى کارمەندانى هەلسوراوى کومیسیۆن بەردیارە کە چەند شێوە تەشویشیکیان لە ناوەوە و دەر وە دروست کرد کەبووە هۆى رەخنە گرتن .بۆ نمونە لەبارەى ئەو کوردانەى کە دانیشتوانى بەریتانیاو سویدین و  بەرەگەز کوردن و نەیان توانى دەنگ بدەن . لێرەدا زیرەکى هەر هەلسوراوێکى کۆمیسیۆنى هەلبژاردن لەکۆلکردنەوەى کارەکەى بووە ،دواتریش بەزەرەرى خەلکى کوردستان و کورد کوتایى پێ بێ

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani