سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر فوئاد حوسێن له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی شه‌رقولئه‌وست رایگه‌یاند، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌رووی ئاسایشه‌وه ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واوی بۆ كراوه، هه‌ره‌وه‌ها هیوای خواستووه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و دیموكراتیانه به‌رێوه بچێت، تاوه‌كو رووی ئه‌زمونی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌دیار بكه‌وێت.
دكتۆر فوئاد حوسێن گوتویه‌تی، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆ گه‌لی كورد هه‌یه، چونكه له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا هه‌نگاوێكه بۆ چوونه‌ناو قۆناغێكی نوێ و خوازیارین كه به‌پێی مه‌بده‌ئی ته‌واوفوقی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌قۆناغی داهاتوودا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاوپه‌یمانیه‌تی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پشت به به‌رنامه و پێشنیازی هێزه عێراقییه‌كان ده‌به‌ستێت ، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه قه‌واره سیاسییه‌كان به‌ده‌ستی ده‌هێنن، ئه‌وكات ده‌كرێت قسه له‌سه‌ر به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن رێككه‌وتن له‌باره‌ی پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت.
له‌وڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی سووربونی كورد له‌سه‌ر به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی یه‌كه‌مدا به‌ئامانجی به‌شداریكردن له‌به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وری ئۆپۆزسیۆرن، فوئاد حوسێن رونیكردۆته‌وه كه‌ده‌ستوری عێراق ئاماژه به‌بوونی دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی ده‌دات له عێراقدا، ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئایینی جیاواز، ئه‌گه‌ر كورد له‌عێراقدا ببێته ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه مانای وایه به‌شێك له جوگرافیای عێراق ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن، بوونی كورد له‌سه‌نته‌ری بڕیاردانی سیاسی له‌به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای كورسییه‌كان نییه كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستی هێناون، به‌ڵكو حاڵه‌ته‌كه له‌وه مه‌زنتره، له‌كوردستان په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتێك بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه، بۆیه به‌دوورخستنه‌وه‌ی هه‌رێم له سه‌نته‌ری بڕیاردانی سیاسی له‌عێراق زیانی بۆ حكومه‌تی یه‌كگرتوو ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی زیان به‌هه‌رێم بگه‌یه‌نێت.
له‌هه‌مبه‌ر پرسه ناكۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دكتۆر فوئاد گوتی : ناكۆكییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، لایه‌نی عێراق تا ئێستا ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بووه له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ده‌ستور به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی خستۆته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیمان له‌باره‌ی پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌دی نه‌كردووه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتوودا بگه‌ینه ئه‌نجامێكی رازیكه‌ر بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكییانه.