|
|
|
|

24 شوبات, 2010 [ 10:07 ]
ماهر علی/ سوید پێشمه‌رگه :ئه‌و مرۆڤه‌یه پێش مه‌رگ بکه‌وێت ، ئه‌ومرۆڤه‌یه گیانفیدایی بکات له ڕێگای ئاشتی و ئازادی گه‌ل و نیشتیمان‌دا . ئه‌و مرۆڤانه بوون گیانی خۆیان کرده قوربانی ئه‌م ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ ، که مشخۆره‌کانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تی ڤی و له ڕۆژنامه‌کاندا پێیان ده‌ڵێن ( میلیشیا ).پێشمه‌رگه ئه‌و ووشه جوانه‌یه که له شۆڕشی ئه‌یلولدا وه‌ک ناوێکی پیرۆز له خه‌بات گێڕان نرا و بووه به‌رگ و پێناسه‌ی مرۆڤی کورد ، ئه‌و ناوه له‌ومرۆڤانه نراون که وازیان له هه‌موو خۆشیه‌کی ژیان و که‌س و کاریان هێنابوو ، له‌و شاخانه دژی داگیرکارانی کوردستان ده‌جه‌نگان ، بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌ی کورد. خه‌باتی نه‌پساوه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان پێویستیه‌کی مێژوویی و ئه‌رکێکی پیرۆز بوو . دوو جۆر خه‌بات هه‌یه:1- خه‌باتی ناوشار و شارۆچکه‌کان : که ئه‌مه‌یان خۆی له خۆ ڕێکخستن و خۆ ئاماده‌کردن دا ده‌بینیه‌وه ، ئه‌مانه‌ش چه‌ند ئه‌رکێکیان له‌سه‌ر شان بوو ، ئه‌ویش په‌یدا کردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانه بۆ ئه‌و حزبه‌ی کاریان بۆ ده‌کردن. هه‌روه‌ها ئه‌رکێکی گرنگتر که کاری حزبی ناو شار ده‌که‌ن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و باس و بڵاوکردنه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌کان،و په‌یداکردنی پێداویستیه‌کانی شۆڕشی شاخ بوو.2- خه‌باتی شاخیشمان هه‌یه که ئه‌وێش خۆی له پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بینێته‌وه بۆ به‌رگری له خاک و که‌رامه‌تی ئه‌و گه‌له‌ی که‌له مه‌ترسی جینۆسایدان. دیاره ئه‌م خه‌باته‌ش به چه‌کی سووک‌و قوورس ده‌کرێت . مرۆڤ ده‌چێته‌وه به‌گژ ئاگر و ئاسن دا و سنگی خۆیان ده‌که‌نه قه‌ڵغان بۆ ڕزگاری گه‌ل.ئه‌وه‌ی تۆزێک ویژدانی هه‌بێت ده‌زانێت کورد له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا خاوه‌نی چه‌نده‌ها داستانی گه‌وره و به‌ناوبانگه.مه‌خابن له‌م شه‌وانه‌دا له که‌ناڵی knn ه‌وه دوو که‌س دانیشتبوون به‌ناوی ئاسۆ عه‌لیه‌وه و ئه‌ویتریشیان به‌ناوی هه‌ڤاڵ ه‌وه ، زۆر به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌یانگووت ئه‌وانی ئێستا و شاخیش هه‌ر میلیشیا بوون و پێشمه‌رگه نه‌بوون . به‌مه‌رجێک هه‌ردووکیان له شاخ میلیشیا بوون . سه‌یرم پێدێت مرۆڤ چۆن له‌و خه‌باته‌ی خۆی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه !!!!ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وسا یه‌کێک هه‌بوایه و پیی بووتنایه ئێوه میلیشیان ، چیان لێده‌کرد ؟ ئایا زینده به‌چاڵیان نه‌ده‌کرد؟ ئێستاش ئه‌مانه دژی لایه‌نه‌کانی ترن ، و خاوه‌نی خه‌بات و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانن و شانازی به‌و شان و بازوانهوه ده‌که‌ن که چه‌کی شه‌ره‌فیان پێ هه‌ڵگرتبوو. پێشمه‌رگه لای ئه‌مان و به‌ناو ئۆپۆزسیبۆنهکان بۆته میلیشیا . هه‌روه‌کو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کوردستان ده‌بێژێ ، ئه‌مانه میلیشیا و چه‌ته‌ن . جیاوازی ئێوه و ئه‌و لایه‌نه عه‌ره‌بانه چین که به پێشمرگه ده‌ڵێن میلیشیا ؟ زۆر شه‌رم و شووره‌ییه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌ت له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خۆیان و گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن. ده‌بێت په‌رله‌مانی کوردستان حه‌سانه‌ی دیبلۆماسی له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بسه‌نێته‌وه که له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ووتویه‌تی پێشمه‌رگه میلیشیایه. ئه‌وانه که ناوی پێشمه‌رگه به نه‌نگی ده‌زانن و سوکایه‌تی پێ ده‌که‌ن ، با زۆرچاک بزانن پێشمه‌رگه لایه‌ن زۆرینه‌ی میلله‌ته‌وه به شۆڕش گێڕ و پاسه‌وانی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆیان ده‌زانن . پێشمه‌رگه میلیشیا نییه ، پێشمه‌رگه مه‌دالیای سنگی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده .هۆ کاکی پێشمه‌رگه شۆڕش گێڕی قارهمانناوی پێرۆزی تۆیه بۆته وێردی سه‌ر زوبان
|
|
|