|

23 شوبات, 2010 [ 11:11 ]
خەبات: پەری عومەر د. ڕەوەز مەهدی خۆشناو كاندیدی ژمارەی 21 لە لیستی هاوڵەیمانی كوردستانی بۆ خەبات: بۆ من شەڕەفێكی گەورەیە هەڵگری خواست و ویستی گەلەكەم بم و نوێنەرییان بم لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق. ڕەوەز مەهدی خۆشناو ناسراو بە د. ڕەوەز مەهدی خۆشناو كاندیدی ژمارە 21 لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە ساڵی 1979 لە دایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوكردووە، دەرچووی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سەلاحەددینی شاری هەولێرە كوڕی شەهیدی سەركردە مەهدی خۆشناوە كە لە ساڵی 2004 لە كردەوە تیرۆریستییەكەی 1ی شوبات شەهید بوو لەگەڵ د. زەردەشتی برای، وەك ناوبراو باسی لەوه كرد هەر لە منداڵییەوە وا پەروەردە كراون كە بۆ كوردو كوردستان بژین و هەمیشە بۆ كورد لە خەباتكردن دابن، بۆیە هەمیشە حەزی كردووە لە پێشەوەدابن بۆ نوێنەرایەتیكردنی نەتەوەی كوردو پاراستنی مافەكانیان، هەروەها د. ڕەوەزپاش ڕووداوەكەی 2004 كە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن خزمەتی دەكرد بەردەوام بوو، پاشان پهیوهندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئێراق دەكات بەنیازی ئەوەی وەك دیبلۆماتكاریك كاربكات بۆیە لە نێو وەزارەت خوێندم و بڕوانامەی پەیمانگەی دیبلۆماسیم بەدەستهێنا بەسەركەوتوویی پاشان بۆ ماوەی ساڵێك لە دەزگای مافی مرۆڤ لە بەشی نەتەوە یەكگرتووەكان كارمكرد، لەو ماوەیە بەغدا بە بارێكی زۆر ناخۆش و ناهەموار تێدەپەڕی، بۆیە زۆر كەس پێیان باش نەبوو لەوكاتە لە بەغدا بم، بەڵام من بڕوام بە پیرۆزی كارەكەم بوو كە لە نزیكەوە ئاگام لە باری سیاسی و گۆڕانكارییەكان بێ. هەربۆیە لەو ماوەیەش گرنگی زۆرم بە زمان داو بەباشی فێری عەرەبی بووم، چەندان زانیاری بەسوودم وەرگرت لە بواری سیاسی بەتایبەت كاركردن لە وەزارەتێكی وەك وەزارەتی دەرەوەی ئێراق،پاشان لە ساڵی 2005 لەسەر ڕاسپاردەی دەزگاكەم چووم بۆ جنێف لە وڵاتی سویسڕا، لەوێ خولێكی زۆر باشم دی لەسەر دانوستان هەر لەو كاتە بوومە نوێنەری هەمیشەیی ئێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرك بۆ ماوەی 4 ساڵ مامەوە و بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ بووم كە گرنگترین دۆسیەیە لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەو ماوە بەشداری زۆر دانیشتن و كۆبوونەوەو دانوستانی گرنگم كرد وەك نوێنەری ئێراق كە زۆر پێشنیاری گرنكیشمان كرد، چونكە تۆ كە دادەنیشی 192 دەوڵەت بەرامبەرتە، دەبێ تۆ قەناعەتیان پێ بهێنی لەسەر ئەو داوایە یان ئەو پێشنیارەی كە تۆ مەبەستتە بۆیە ئەزموونێكی گرنگ بوو بۆ خۆم و نەتەوەكەم، لەو ماوەیەش ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری گرنگی دا لە بارەی ئێراق كە من لە نزیكەوە ئاگادارییان بووم لە چۆنیەتی داڕشتنیان، لە كۆتایی 2009 گەڕامەوە ئێراق بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە كارەكانم، بەتایبەت بێمەوە هەولێر لە ڕێگەی نەخۆشخانەكان خزمەت بگەیەنم، بەڵام هەڵبژاردنەكانی بەسەردا هات وێڕای ئەوەی خەونی خۆم بوو بتوانم زیاتر خزمەت بگەیەنم، بە شانازییەوە لەلایەن ڵارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرام بۆ نوێنەرایەتیكردنی نەتەوەكەم.
|