کۆسار کەریم رۆژ
هەلبژاردن بنەمایەکى گرنگ و سەرەکى پرۆسەى دیموکراسیەتە، گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە و دەستەبەرکردنى بەهاو پێگەى بڵندى مرۆڤایەتى وگەیشتنى کۆمەڵگەیە بەو قۆناغەى ، کە ئیتر خۆى
خاوەن بڕیارى چارەنوسسازى ئایندەکەیەتى .
بێگومان گەیشتن بەو ئامانجە ئاسان نیە ، بەتایبەتى بۆنەتەوەیەکى وەکو، کورد کەژێردەستەى دواکەوتوترین ودڕندەترین رژێم بووە و هەمیشە ، بەئاگرو ئاسن وەڵامى خواستە رەواکانى دراوەتەوە، داگیرکەرەکەى پەناى بردۆتە بەر هەموو وەسیلەکانى قڕکردن و بنبڕکردنى .
مەگەرهەر نەتەوەیەکى دلێرو سەرسەختى وەکو نەتەوەى کورد، و سەرکردایەتیەکى ئازاو چاونەترس وحەکیم و گیان فیداى وەکو سەرکردایەتى سیاسى کوردستان ،و گەلێکى بەخشندەو پشوو درێژى وەکو گەلى کوردستان تەحەمولى دەیان ساڵ شۆڕش و خوێن بەخشینى کردبى، بۆ ئەوەى بەرگرى لە مانەوەى خۆى بکات ، بەئارەقەو خوێن و بە شۆرشى یەک لە دواى یەک وبێ کۆڵدان، لەژێر دروشمە بەناوبانگەکەى (کوردستان یا نەمان) ، بۆدەستەبەرکردنى دیموکراتیەت بۆ عیراق وئوتونۆمى ودواتر فیدراڵى و مافى چارەى خۆنوسین بۆکوردستان .
بەڵێ ئەو دەسکەوتە مەزنەى (هەڵبژاردن) کە ئەوڕۆ ئازادانە مومارەسەى دەکرێ ، بەر ئەنجامى لافاوى فرمێسکى دایکان و ئارەقەو خوێن و خەباتى دەیان ساڵەى شۆرشەکەمان وگیانبازى کادیرو پێشمەرگەو میللەتەکەمانە بەگشتى و بەتایبەتى ئەوانەى کەلەڕیزەکانى شۆرشەکەماندا بەماڵ وگیان بەشداربوون ، کە ئیستا کەسانێک بێویژدانانە دەیانەوێت ئەو مێژووە پڕ لە سەروەریە بسڕنەوە ، بێئاگا لەوەى کە هەموو گەل و نەتەوەیەک شانازى دەکات بە رابردوو و دیرۆکى خۆى، کە هەر میللەتێک میژووى نەبێت ئایندەشى نابێت.
بۆیە پیویستە هەرتاکێکى کوردستانى و بەتایبەتى نەوەى نوێمان زۆر بە ژیرانەو بەبیرۆ هۆشێکى کراوە و وردبینیەوە، لە پرۆسەى دەنگداندا بیئاگا نەبن لە میژووى پڕسەروەرى نەتەوەکەمان بەگشتى وخەبات و خوێنبەخشینى خاوەنى لیستى هاوپەیمانى کوردستان کە لیستى ئاشتى و ئاوەدانى و پێکەوە ژیان و یەکڕیزیە بۆ گشت ئاین و نەتەوەیەکە بە کلتوورە جیاوازەکانەوە .
بە دیدێکى دوربینانەوە تەماشاى ئایندەى کوردستان و ئەو کێشە هەڵواسراوانەى نێوان هەرێم و حکومەتى ناوەندى فیدراڵ و ئەو تەحەدیاتە سەختانەى کە هێشتا لە ڕێدایە و ئەو پەیوەندیە گشتیانەى لەسەر ئاستى جیهاندا ، بۆ بەرژەوەندى کوردستان و بەرز نرخاندنى زمان و ئاڵا و کلتوورمان پتەو دەکرێت ، بزانن کام لیست لە لیستى ژمارە(372)، بە ئەزمونتر و خۆڕاگرتر و دیبلۆماسیترو ئاشتیخوازتر و بە هەڵوێستتر و.... هتد ، هەیە لە کوردستاندا.