|
|
|
|

21 شوبات, 2010 [ 09:20 ]
هه‌ڵبژاردن به مانا زانستییه‌که‌ی موماره‌سه‌ی دیموکراتییه، له بڕیاری مرۆڤ بۆ خۆی. مرۆڤ به ئازادی له دایک ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی دا خانه‌کانی مێشکیشی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بن، هه‌تا وای لێدێت بۆخۆی ده‌توانێت بڕیاری خۆی بدات له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ئه‌مه تا ئه‌و کاته‌ی که مرۆڤێکی ته‌ندرووسته. که دێینه سه‌ر کاتی هه‌ڵبژاردن یان ده‌نگدان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووساز ،گرنگه مرۆڤ خۆی سه‌رپشک بێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاندیده یان ئه‌وحزب و لایه‌نه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات. مه‌خابن له وڵاتی ئێمه و به‌تایبه‌تی له شاره‌که‌ی شێخی نه‌مر و شاری ڕۆشنبیری و هونه‌ردا هه‌رچی یاسای مه‌ده‌نیه‌ت هه‌یه پێشێل کراوه و هه‌رچی بانگه‌شه بێت لێره نییه ، ته‌نها ئاژاوه و گێره‌شێوێنی و بێزارکردنی هووڵاتیان نه‌بێت. شووره‌ییه بۆ ئه‌و لایه‌ن و ڕێکخراوانه‌ی له‌سه‌ر ( تی ڤی) داده‌نیشن و باسی مه‌ده‌نیه‌ت ده‌که‌ن و خۆیان به بزووتنه‌وه‌یه‌ک یان حزبێکی پێشکه‌وتووی دیموکراتی خواز ده‌زانن و ده‌بنه چاوساغ و وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن که که‌س له‌مان دیموکراتی تر‌و پێشکه‌وتووخواز تر نییه. هه‌ندێک له‌وانه‌ش ئه‌وانی دی به عه‌شایه‌ر و دواکه‌وتوو ده‌زانێت ، وه‌لێ به کردار هیچیان له‌قوژبنێکی ئه‌م دونیایه‌دا جێیان نابێته‌وه . نامه‌وێت به‌راوردی ئێره به ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بکه‌م چونکه به‌راورده‌که زۆر گه‌وره‌یه و له نووسینه‌کانی تریشمدا ئاماژه‌م پێداوه، وه‌لێ هه‌موو به‌رپرسه‌کان که به‌رپرسیارن له‌م ئاژاوه‌یه هاووڵاتی ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپین و په‌ساپۆرتی ئه‌و وڵاته‌یان له به‌ر باخه‌ڵه، مانای هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ڵبژاردنێک یان دوانی له‌و وڵاته ئه‌وروپاییانه بینیوه، چما فێری ئه‌ته‌کێتی هه‌ڵبژاردن نه‌بوون ؟ له جیاتی پیاده‌کردنی ئه‌و پرۆسه دیموکراتییه جوانه له وڵاته‌که‌ی خۆماندا ، لاوان و منداڵان هانده‌ده‌ن بۆ بێزارکردنی نه‌یاره‌کان‌یان و هاووڵاتیان، به‌هاتنه سه‌رشه‌قام و کۆڵانه‌کان و هاوارکردن و ته‌قه‌کردن و لێدانی نه‌یارانیان، ڕێگرتن له هاووڵاتیانی سڤیل. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چۆن واده‌بێت؟ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به‌شێوازێکی ئارام و سه‌رده‌میانه بێت ، خه‌ڵکی خۆی بڕیار ده‌دات و ئازاده له هه‌ڵبژاردندا ، ده‌کرا له هه‌ندێ شوێن بنکه و کۆشکی هه‌ڵبژاردن بکرایه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌کی هێمنانه و سه‌رده‌میانه ڕیکلامی کاندیده‌کانیان بکردایه و بڵاویان بکردایه‌ته‌وه. که‌ناله‌کانی بینین و بیستن خه‌ریکه له هاووڵاتیان زیاتر ده‌بن ، چما ئه‌وانه به‌کار ناهێنن بۆ بانگه‌شه‌کانیان؟ ئاخر له چ شوێنێکی ئه‌م زه‌ویه‌دا ، کاتژمێر 12ی شه‌و ئۆتۆمبیله‌کان به ناو شار ده‌که‌ون و رۆنگ سایت به شه‌قامه‌کاند ده‌چنه خواره‌وه به‌هۆڕن لێدان و هاوارکردن. یان بیکه‌نه ته‌قه و کۆمه‌ڵێک لاو بگیرێن و بریندار بکرێن . ئه‌م هاشوهوشه هیچ مانایه‌کی نییه و ناچێته خانه‌ی بانگه‌شه‌وه ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌مانه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ست داوه و ده‌یانهه‌وێ پێشانی خه‌ڵکی بده‌ن که جه‌ماوه‌ریان زۆره ، ئه‌م کارانه‌ش نیشانه‌ی ئیفلاسی سیاسییه و هیچی تر. ده‌نا سندوقی ده‌نگدان سه‌نگی محه‌که و پێگه‌و هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کان ده‌رده‌خات. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ململانێی به‌غدا و عێراقه، ده‌بێت هه‌ر بیکه‌ین ، ده‌نگ به‌هه‌رکه‌سێک ده‌ده‌یت گرنگ نییه و تۆ ئازادیت، گرنگ ئه‌وه‌یه به ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌یت ، ده‌نگ بده به‌و که‌سه‌ی که به‌رگری له ماف و بوونی نه‌ته‌وه‌که‌ت ده‌کات و ته‌نها بیر له خۆیی و ئیمتیازه‌کانی ناکاته‌وه. ده‌نگ بده به‌و لایه‌نه‌ی ده‌زانیت که‌شتیه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێته به‌نده‌رێکی ئارام . ده‌نگتان بده‌ن به خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالی بێ ناونیشان. ده‌نگتان بده‌ن به هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بالیسان و بادینان. با ده‌نگتان بۆ که‌رکوک و شه‌نگار و زرباتیه و مه‌نده‌لی بێت . ته‌نیا ده‌نگی ئێوه‌یه که کورد ده‌توانێت له عێراقدا ململانێی ده‌ستوور و بوونمان بکات و ده‌ستکه‌وته‌کانمان بپارێزێت و بشمان گه‌یه‌نێته مه‌رام. Mahir-ali@hotmail.com
|
|
|