|

08 شوبات, 2010 [ 09:53 ]
دوای پچڕانی زیاتر له 20 ساڵ له گه‌شتی ئاسمانی نێوان عیراق و ئه‌ڵمانیا، دوێنێ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی به‌رلین لاین له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه، دوای سه‌عاتێكیش له‌گه‌یشتنی له فڕۆكاخانه‌ی هه‌ولێر به 50 گه‌شتیاره‌وه به‌ره‌و به‌رلین به ڕێكه‌وت، ئه‌و گه‌شتانه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رلین به‌رده‌وام ده‌بێت. حاجی فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای زۆزك وتی: "كۆمپانیاكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رلین لاین مۆركردووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت له‌نێوان ئه‌و وڵاته و هه‌رێمی كوردستان، گه‌شته‌كان هه‌فته‌ی دوو جار ده‌بێت له به‌رلین و بۆ هه‌ولێر و جاری دووه‌م له به‌رلین بۆ سلێمانی ده‌بێت".
|