|

08 شوبات, 2010 [ 09:45 ]
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه له‌مڕۆ و سبه‌ینێدا ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می نوێی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌رده‌چێت و دوای ده‌رچوونی ڕێنماییه‌كانیش به‌رنامه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هێرش محه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می نوێی سندوقی نیشته‌جێبوون ته‌واو بووه و گفتوگۆیه‌كی كه‌می ماوه، كه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ئه‌و ڕێنماییانه ده‌ربچێت و به‌رنامه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه". لای خۆشیه‌وه یاسین فه‌قێ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی ڕاگه‌یاند؛ "له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می نوێی سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌رده‌چێت و دوای ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
|