رێكخراوى یونسیف به هاوكارى په‌یمانگاى عه‌ره‌بى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ خولێكى تایبه‌تى بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانى عێراقى و كوردستانى له وولاَتى تونس بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ ئه‌نجامدا, ئه‌م خوله تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تى نووسینه‌وه‌ى راپۆرتى تایبه‌ت به مافه‌كانى مندالاَن له‌جیهاندا كه بریاره له كۆتایى ئه‌مساڵ نووسینه‌وه‌ى ته‌واو بێت و پێشكه‌شى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى خۆیدا گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت..
له‌م خوله‌دا كه خاتو تاڤگه عومه‌ر ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى مافى مرۆڤ نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان بوو ،لیژنه‌ى تایبه‌ت به نوسینه‌وه‌ى راپۆرت به پشت به‌ستن به رێككه‌وتنتامه‌ى مافه‌كانى منداڵ و هه‌ردوو پرۆتۆكۆلى ئیختیارى و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتى پێشوى عێراق كه‌له‌ساڵى 1996 دا پێشكه‌ش كرا بوو هه‌روه‌ها تێبینى و راسپارده‌كانى لیژنه‌ى تایبه‌ت به مافه‌كانى منداڵ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان زانیارى ته‌واویان له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته له راپۆرتى ئه‌مجاره‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه پێدرا و به‌و پێیه‌ش ئه‌مه یه‌كه‌مین راپۆرته كه له‌سه‌ر ره‌وشى مندالاَنى عێراق پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت دواى رووخانى رژێمى پێشوو.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م جاریشه هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له نوسینه‌وه‌ى راپۆرتی تایبه‌ت به مافه‌كانى منداڵ ده‌كات و هه‌موو ئه‌و بریارو ده‌ستكه‌وته گرنگانه‌ى له‌م بواره‌دا به‌ده‌ست هاتون دواى ئه‌وه‌ى له‌م خوله‌دا له‌لایه‌ن پسپۆرانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌گرنگیه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرا به پێویست زانرا كه له راپۆرتى ئه‌مجاره‌ى عێراقدا باسى لێوه بكرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمى كوردستان تا كاتى پێشكه‌ش كردنى راپۆرت به هاوكارى رێكخراوى یونسیف و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى تر كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و نوسینه‌وه‌ى راپۆرتى خۆی ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ راپۆرتى عێراق یه‌ك بخرێت و پێشكه‌ش لیژنه‌ى تایبه‌تى مافه‌كانى منداڵ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێت.