به‌رله‌ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى بۆ وو‌ڵاتى هیندستان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌رِۆژنامه‌نووسان له‌فرِۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركى نێوده‌وڵه‌تى له‌شارى ئه‌سته‌مبۆڵ ووتى: په‌رله‌مان هه‌لێكى باشى له‌به‌رده‌ستیدایه‌بۆ ئه‌نجامدانى گۆرِانكارى له‌ده‌ستوورى كۆنى ووڵات و هێنانه‌كایه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى باشتر.
(عه‌بدولڵا گول) سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌میانه‌ى لێدوانێكى بۆ رِۆژنامه‌نووسان به‌رله‌ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى بۆ وو‌ڵاتى هیندستان رِایگه‌یاند: ده‌ستوورى ئێستاى ووڵاته‌كه‌ى پێویستى به‌گۆرِڕنكارى هه‌یه‌و له‌م رِوه‌شه‌وه‌په‌رله‌مانى ووڵاته‌كه‌ى هه‌لێكى باشى له‌به‌رده‌ستیدایه.
گول ووتیشى: نامانه‌وێت به‌شێوه‌ى كه‌م سه‌یرى په‌رله‌مانى ووڵات و كاره‌كانى بكه‌ین، چونكه‌ئه‌و په‌رله‌مانه‌نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ئایینى و سیاسییه‌كانى وو‌ڵاتى تێدایه، وه‌ئه‌گه‌ر گۆرِانكارى له‌ده‌ستوورى ووڵاتیش بكات ئه‌وا قۆناغێكى گرنگى له‌ئه‌ركه‌كانى خۆى برِیوه.
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وو‌ڵاتى هیندستان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ووتى: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هیندو ووڵاتانى تر‌ى ناوچه‌كه‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ده‌خایه‌نێت و تێیدا تاوتوێى زۆر مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین وه‌ك هێزو سیاسه‌ت و زۆر بوارى تر.