گه‌ڕانه‌وه

له‌ساڵی رابردوودا 587 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدراون
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
08 شوبات, 2010 [ 09:11 ]

به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به‌ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری و سنوری قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه‌، له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا 3576 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به‌بڕی زیاتر له‌ 3 تریلیۆن و 127 ملیار دینار ئه‌نجام دراون.
هه‌روه‌ها به‌ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 وه‌ 587 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر به‌بڕی زیاتر له‌ 198 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون.

501 پڕۆژه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كه‌ به‌پێی سێكته‌ره‌ جیاجیاكانه‌وه‌ له‌ساڵی 2009 له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون پێی راگه‌یاندین: له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 دا 501 پڕۆژه‌ی جیاجیا به‌بڕی 117 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون، كه‌ له‌مانه‌ش 5 پڕۆژه‌ی له‌بواری ته‌ندروستی به‌بڕی 3 ملیارو 623 ملیۆن و 451 هه‌زار دینارو 11 پڕۆژه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌ به‌بڕی 4 ملیارو 547 ملیۆن و 429 هه‌زار دینارو 39 پڕۆژه‌ له‌بواری ئاو به‌بڕی 10 ملیارو 402 ملیۆن و 275 هه‌زار دینار ئه‌نجام دراون.
وتیشی: هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بودجه‌یه‌ 137 پڕۆژه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به‌بڕی 41 ملیارو 803 ملیۆن و 101 هه‌زار دینار و 197 پڕۆژه‌ له‌بواری كاره‌با به‌بڕی 19 ملیارو 648 ملیۆن و 471 هه‌زار دینارو 58 پڕۆژه‌ له‌بواری رێگاوبان و هاتووچۆ به‌بڕی 24 ملیارو 190 ملیۆن و 921 هه‌زار دینارو 16 پڕۆژه‌ له‌بواری وه‌رزش و لاوان به‌بڕی 5 ملیارو 547 ملیۆن و 189 هه‌زار دینارو 16 پڕۆژه‌ له‌بواری گه‌شتوگوزارو پاركه‌كان به‌بڕی 3 ملیارو 221 ملیۆن و 741 هه‌زار دینار و 21 پڕۆژه‌ له‌بواری جۆراوجۆر به‌بڕی 1 ملیارو 904 ملیۆن و 120 هه‌زار دینارو پڕۆژه‌یه‌كیش له‌بواری كشتوكاڵ به‌بڕی 2 ملیارو 111 ملیۆن و 297 هه‌زار دینار ده‌گرێته‌وه‌.
وتیشی: له‌كۆی ئه‌و 501 پڕۆژه‌یه‌ی له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدراون 200 پڕۆژه‌یان له‌سنوری قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر (ناو شاری هه‌ولێر) ئه‌نجام دراون، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتیوازی و درێژكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌و دروستكردن و درێژكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری هه‌ولێرو كڕین و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی بیره‌كان له‌بواری ئاوو په‌رژین كردن و رێكخستنی شۆسته‌و راكێشانی شه‌قام و تێكه‌ڵه‌ڕێژكردن و فه‌رش كردنی شه‌قامه‌كان بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له‌بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و دابینكردنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و كڕین و دانانی چه‌ند محاویله‌یه‌كی به‌قه‌باره‌ جیاواز و دانانی ترانسفۆرمه‌ر و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بار زۆری كاره‌با له‌چه‌ند شوێنێكی ناو شاری هه‌ولێرو راكێشان و گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ چه‌ند شوێن و گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری هه‌ولێر له‌بواری پڕۆژه‌كانی كاره‌با ده‌گرێته‌وه‌.

200 پڕۆژه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر و 301 پڕۆژه‌ له‌قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه‌
باسی له‌وه‌شكرد: پڕۆژه‌كانی سنوری قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دابینكردنی قه‌پانێكی جێگیر و كه‌ره‌سته‌ی قیرتاو كردن و چاككردنه‌وه‌ی رێگای هیه‌ولێر- كۆیه‌و گواستنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی قیر بۆ قیرتاو كردنی شه‌قامه‌كان له‌بواری رێگاوبانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دروستكردنی چه‌ند یاریگایه‌كی وه‌رزشی دروستكردنی په‌رژین و دابینكردنی یاری منداڵان له‌بواری وه‌رزش دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی مزگه‌وت و باخچه‌گانی ساوایان و دابینكردنی چه‌ند ئامێرێك بۆ پاكردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌بواری خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌گرێته‌وه‌و به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شێوه‌ی راسته‌وحۆ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراوون و به‌شێكیشیان له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه‌ دراوون به‌كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان و  دواتر جێبه‌جێكراون.
راشیگه‌یاند: ئه‌نجامدانی ئه‌م 501 پڕۆژه‌یه‌ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌پێی شوێنی جوگرافی ناوچه‌كانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ له‌وانه‌ 200 پڕۆژه‌ به‌بڕی 34 ملیارو 26 ملیۆن و 98 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو 19 پڕۆژه‌ به‌بڕی 3 ملیارو 635 ملیۆن و 394 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای مه‌خمورو 27 پڕۆژه‌ به‌بڕی 3 ملیارو 650 ملیۆن و 406 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای خه‌بات و 73 پڕۆژه‌ به‌بڕی 23 ملیارو 961 ملیۆن و 361 هه‌زار دینارو 64 پڕۆژه‌ به‌بڕی 16 ملیارو 110 ملیۆن و 626 هه‌زار دینار له‌سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه‌و 23 پڕۆژه‌ به‌بڕی 11 ملیارو 95 ملیۆن و 624 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای كۆیه‌و 15 پڕۆژه‌ به‌بڕی 1 ملیارو 646 ملیۆن و 556 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای رواندزو 41 پڕۆژه‌ به‌بڕی 11 ملیارو 483 ملیۆن و 941 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای سۆران و 25 پڕۆژه‌ به‌بڕی 5 ملیارو 409 ملیۆن و 828 هه‌زار دینار له‌سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆرو 14 پڕۆژه‌ به‌بڕی 5 ملیارو 980 ملیۆن و 161 هه‌زار دینار كه‌له‌سنوری قه‌زای چۆمان ئه‌نجام دراوون ده‌گرێته‌وه‌.

86 پڕۆژه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 دا 86 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری تریش له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی به‌بڕی 81 ملیارو 635 ملیۆن و 643 هه‌زار دینار له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون كه‌ 3 پڕۆژه‌ له‌بواری ته‌ندروستی به‌بڕی 8 ملیارو 380 ملیۆن دینارو 8 پڕۆژه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌ به‌بڕی 5 ملیارو 754 ملیۆن و 846 هه‌زار دینارو 9 پڕۆژه‌ له‌بواری ئاو به‌بڕی 5 ملیارو 171 ملیۆن و 926 هه‌زار دینارو 18 پڕۆژه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به‌بڕی 39 ملیارو 621 ملیۆن و 560 هه‌زار دینارو 42 پڕۆژه‌ له‌بواری كاره‌با به‌بڕی 9 ملیارو 145 ملیۆن و 548 هه‌زار دینار و 2 پڕۆژه‌ له‌بواری رێگاوبان و هاتوچۆ به‌بڕی 1 ملیارو 9 ملیۆن و 690 هه‌زار دینارو 2 پڕۆژه‌ له‌بواری وه‌رزش و لاوان به‌بڕی 712 ملیۆن و 71 هه‌زار دینارو 2 پڕۆژه‌ له‌بزاری گه‌شتوگوزارو پاركه‌كان كه‌ به‌بڕی 11 ملیارو 840 ملیۆن دینار ئه‌نجام دراون ده‌گرێته‌وه‌.

3576 پڕۆژه‌ له‌ماوه‌ی 6 ساڵدا
سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون، هه‌مزه‌ حامید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین: له‌ماوه‌ی نێوان 1/1/2004 تاكو 1/1/2009 به‌بڕی 3 تریلیۆن و 127 ملیارو 298 ملیۆن و 259 هه‌زار دینار 3576 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مریكاو كۆریای باشوور ئه‌نجام دراون كه‌ 3288 پڕۆژه‌ به‌بڕی 2 تریلیۆن و 589 ملیارو 548 ملیۆن و 458 هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و 190 پڕۆژه‌ به‌بڕی 78 ملیارو 427 ملیۆن و 398 هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی كۆریای باشورو 98 پڕۆژه‌ به‌بڕی 459 ملیارو 322 ملیۆن و 402 هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراون ده‌گرێته‌وه‌.
وتیشی: له‌م پڕۆژانه‌ش 201 پڕۆژه‌ له‌بواری ته‌ندروستی و 325 پڕۆژه‌ له‌بواری كاره‌با و 531 پڕۆژه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌و 407 پڕۆژه‌ له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و رێگاوبان و 148 پڕۆژه‌ له‌بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و 299 پڕۆژه‌ی پارێزگای هه‌ولێرو 524 پڕۆژه‌ی ئاوو ئاوه‌ڕۆو 718 پڕۆژه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌وانیه‌كان و 42 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و 3 پڕۆژه‌ی رۆشنبیری و 9 پڕۆژه‌ له‌بواری گواستنه‌وه‌و 29 پڕۆژه‌ له‌بواری وه‌رزش و لاوان و 340 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری تر ده‌گرێته‌وه‌.

پڕۆژه‌كان هه‌موو بواره‌كانیان گرتۆته‌وه‌
راشیگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌نجام دراون دروستكردنی 192 باخچه‌و دانانی 111 یاریگای منداڵان و چاندنی 78 دورگه‌ی نێوان شه‌قامه‌كان و دروستكردنی 392 خوێندنگاو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 298 خوێندنگاو دروستكردنی 2371 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دروستكردن وچاككردنه‌وه‌ی 3110 كیلۆمه‌تر رێگاوبان و قیرتاوكردنی زیاتر له‌ 15 ملیۆن و 920 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌و دروستكردن و فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 158 نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی و كۆنكریت كردنی زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 273 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌ی له‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێرو قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
باسی له‌وه‌شكرد: جگه‌ له‌م پڕۆژانه‌، له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو زیاتر له‌ ملیۆنێك و 271 هه‌زار مه‌تر تۆڕی ئاوو هه‌ڵكه‌ندنی 604 بیری ئاوو دروستكردنی 639 هه‌زارو 514 مه‌تر ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و سندوقی و دانانی 622 ترۆمپای بیرو دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 123 باڵه‌خانه‌و دروستكردنی 59 یاریگاو هۆڵی وه‌رزشی و گه‌یاندنی كاره‌با بۆ 147 گوندو 86 گه‌ڕه‌ك و ئه‌نجامدانی 186 پڕۆژه‌ی ئاودێری و دانانی 160 كه‌پری گه‌شتیاری و چاندنی زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆنم به‌روبومی كشتوكاڵی و نه‌مام و دابه‌شكردنی نزیكه‌ی 101 هه‌زار تۆن تۆو و په‌ینی كیمیایی و زیاتر له‌ 69 هه‌زار كیلۆگرام ده‌رمانی پاراستنی رووه‌كی و دانانی 183 باخچه‌ی فستق و زه‌یتوون و دابه‌شكردنی 21 هه‌زارو 733 پارچه‌ زه‌وی له‌سنوری قه‌زاو ناحیه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

85 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم پێی راگه‌یاندین: له‌ماوه‌ی 3/12/2007 وه‌ تاكو 7/6/2009 له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر 85 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌بڕی 21 ملیارو 826 ملیۆن و 290 هه‌زارو 714 دۆلار سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام دراون و له‌رێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه‌ مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه‌ دراوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و پڕۆژانه‌ش چه‌ندین بواری وه‌كو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و گه‌شتیاری و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و بواری وه‌رزشی و هونه‌ری ده‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی و عیراقی و عه‌ره‌بی و بیانیه‌وه‌ ئه‌نجام دراون.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani