|

08 شوبات, 2010 [ 09:10 ]
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز داوای له سه‌رانی عێراق كرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان بده‌ن، ئه‌و كێشه ترسناكانه تاوتوێ بكه‌ن كه به‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانی گرتووه. له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوازاییه‌ی به ره‌وشی دیموكراتی عێراقه‌وه دیاره، نوری مالكی سه‌ۆرك وه‌زیریش خه‌ریكه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌بات، هاوكات رۆڵی مالكی له مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان به قێزه‌ون وه‌سفكردوه‌و روونی كردۆته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاڵێوراوه دووخراوه‌كان، ئاهێكی به به‌ری دیموكراتیدا له عێراق هێناوه، كه‌چی نوری مالكی ئه‌و تروسكاییه‌شی نه‌هێشت و به ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه ره‌وشی دیموكراتیی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ باره لاوازه‌كه‌ی. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز داواشی له په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی كردووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی درێژه به‌هه‌ڵمه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كان بده‌ن، پێكه‌وه ئه‌و كێشه مه‌ترسیدارانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه ته‌نگی به عێراق هه‌ڵچنیوه‌و شێوازی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نن، جه‌ختیشی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌لامه‌تی بكشێنه‌وه‌و عێراقیش ببێته عێراقێكی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندوو، پێویسته هیچ كه‌س و لایه‌ن و لیست و قه‌واره‌یه‌ك له حكومه‌تی داهاتووی عێراق بێبه‌ش نه‌كرێت.
|