|

08 شوبات, 2010 [ 09:09 ]
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری واز له ساڵح موتڵه‌گ ناهێنێ و ئه‌مجاره‌یان به‌نیازه سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكات. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی بوراسا، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جه‌ختی كردۆته‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ساڵح موتڵگ تۆمار ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه موتڵه‌گ ده‌سته‌كه‌ی به نایاسایی وه‌سفكردبوو، هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌شی تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی به‌كرێگیراوی چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوه. هاوكات ئاژانسه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی دیكه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه دانی ناوه به شه‌رعیه‌تی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریدا، به‌ڵام پاڵێوراوه دوورخراوه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ده‌سته‌كه‌یان .
|