گه‌ڕانه‌وه

دوای سه‌ردانێك بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
07 شوبات, 2010 [ 17:17 ]

دوای‮ ‬سەردانێكی‮ ‬سەركەوتوو بۆ ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و نەمسا،‮ ‬ئه‌مڕۆ بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێرەوە گەیشتە پایتەخت و لەكاتی‮ ‬گەیشتنەوەیدا،‮ ‬بەڕێزان فازڵ میرانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و د‮. ‬كەمال كەركووكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و د‮. ‬بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و جێگرانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان و سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرپرسانی‮ ‬حزبی‮ ‬و حكوومی‮ ‬لە پێشوازیی‮ ‬بەڕێزیاندا بوون‮. ‬دواتر لە لێدوانێكی‮ ‬كورتدا بۆ دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬د‮. ‬فوئاد حوسێن سەرۆكی‮ ‬دیوانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاماژەی‮ ‬بەوەدا،‮ ‬بەداوەتێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان لەگەڵ شاندێكی‮ ‬یاوەری‮ ‬سەردانی‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬كردو لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاو جێگری‮ ‬سەرۆك و وەزیرانی‮ ‬دەرەوەو بەرگری‮ ‬و بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەمەریكا كۆبۆوە‮. ‬دواتر بەڕێزیان سەردانی‮ ‬نەمسای‮ ‬كردو لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬نەمسا كۆبۆوە‮. ‬هەروەها د‮. ‬فوئاد ئاشكرایكرد،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دادێدا لەگەڵ پەرلەمان و حكوومەت و سەركردەی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان ئاكامی‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬ڕووندەكاتەوە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە،‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەیاوەریی‮ ‬شاندێكی‮ ‬باڵا لە‮ ‬2010_1_23‮ ‬بەرەو ئەمەریكا بەڕێكەوت و لە‮ ‬2010_1_25‮ ‬دا لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە ئۆڤەڵ ئۆفیسی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬كۆبۆوەو هەر لەمیانەی‮ ‬سەردانەكەیدا بۆ ئەمەریكا،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاو وەزیرانی‮ ‬دەرەوەو بەرگری‮ ‬و بازرگانیی‮ ‬ئەمەریكا كۆبۆوە‮. ‬هەروەها لەگەڵ ژمارەیەك لە سیناتۆرەكانی‮ ‬ئەمەریكا كۆبۆوەو سەردانی‮ ‬بارەگای‮ ‬جەنگاوەرە دێرینەكانی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬كردو لە پەیمانگەی‮ ‬بڕووكینگزدا وتارێكی‮ ‬دەربارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان و ئێراقی‮ ‬فیدراڵ و پێشڤەچوونی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان پێشكەشكرد‮. ‬دواتر لە سەردانیدا بۆ نەمسا،‮ ‬بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬نەمسا كۆبۆوە و ئامادەی‮ ‬كۆنسێرتێكی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬كورد شڤان پەروەر بوو كە بە چاودێری‮ ‬و ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەمسا بەڕێوەچوو‮.‬

خەبات

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani