ئه‌مڕۆكه یه‌كی شوباته نه‌حسه‌كه‌یه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌ستی ڕه‌شی ترۆریستانی مرۆ كوژ گه‌یشته گیانی كۆمه‌لێ له سه‌ركرده‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ی كورد‌ستان كه دوژمنان توانیان ئه‌و هه‌موو ڕۆله قاره‌مان و خه‌باتگێڕانه له خوێن خه‌ڵتان بكه‌ن و دڵ و ده‌روونی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ڕه‌ف و خاوه‌ن كه‌ڕامه‌ت و جه‌رگی دایكان و خوشك و براو كه‌سانی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌مان بسوتێنن و به‌و كرده‌وه نامه‌ردانه‌و، دژ به هه‌موو یاسا‌و دین و هه‌ستێكی هه‌ر مرۆڤێكه‌وه، ئه‌م كاره در‌ندانه‌یان دژ به كورد‌و كورد‌ستان له ڕۆژێكی كه ڕۆژی ده‌ست له‌ناو ده‌ستنان و خۆشه‌ویستی و جه‌ژنی قوربان بوو، ئه‌م كاره پڕ له جنایه‌ته‌یان ئه‌نجام دا‌و خوێنی ئه‌و كۆمه‌ڵه دڵێرانه‌یان به ناهه‌ق ڕشت و به‌م كاره پڕ له شه‌رم و دڕندانه و دژ به هه‌موو یاسا‌و ڕه‌وشتێكی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دا‌و، زێتر ڕووی خۆیان ڕه‌ش كرد، بۆگه‌لی كورد و هه‌موو جیهانیان سه‌لماندیان كه به‌لێ به‌راست جنایه‌تكارن دڕنده‌ن دوورن له هه‌موو هه‌ست و ئاینێكی كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی و ئه‌وه‌نده جنایه‌تكارن كه له هیچ ڕه‌فتار و كاری دژ به كۆمه‌لگای مرۆڤ ناپه‌نگێنه‌وه‌و هه‌تا كه بۆیان بلوێت ئه‌وا كاری دڕندایه‌تی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مڕۆ كه‌وایادی ئه‌و كاره‌ساته دڵ ته‌زینه ده‌که‌ینه‌وه و وا گیانی نه‌مران و شه‌هیدانی وه‌ك كاكه شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین و كاكه سامی و كاكه سه‌عدو كاكه مه‌حمود هالۆ و کاكه ڕۆژبه‌یانی و كاكه مه‌هدی خۆشناو و كاكه ئه‌كره‌م مه‌نتك وكاك شوان سه‌یدا و كاكه و كاكه ئه‌یوب وغه‌ریبی جووته برا و ڕۆله‌كانی هه‌ڤالی دیرینه‌م كاكه دكتۆر موه‌مه‌د سالح و كاكه خالید مه‌لا نه‌عمان وكاكه سه‌لاح سامی و هه‌موو شه‌هیدانی بنكه‌ی پارتی و شه‌هیدانی مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی به تێكڕایی هاوار ده‌كه‌ن وداوا ده‌كه‌ن و به هه‌مو كوردێك و به تایبه‌تی به ڕابه‌ران و هه‌موو به‌رپرسیارێكی كورد‌و كورد‌ستان ده‌ڵێن: هیوامان و داومان له هه‌موو كوردێك ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ یاد كردنه‌وه‌ی هه‌موو شه‌هیدانی كورد‌و كورد‌ستان بكه‌ن به په‌ند و ببێ به یادی گیانی یه‌ك بوون و یه‌كگرتنی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی كورد، ده‌بێ هه‌میشه وریا بن و كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن و ساده‌دلی و دوژمن نه‌ناسین و بێ موبالاتی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد‌و كورد‌ستان هه‌رگیز نه‌كه‌ن و دوژمنان له‌سه‌نگه‌ر دان و ده‌بێ هه‌موو هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌موو ڕووداوه پڕ له كاره‌ساتانه هه‌رده‌م بێنه‌وه به‌رچاوان و ته‌نیا بۆ ساتێش له دوژمنانی دڕنده قه‌ت خافل نه‌بن و هه‌رگیز دوژمنان له یاد نه‌كه‌ن كه ئه‌وان هه‌رده‌م هه‌ل وه‌رده‌گرن و بۆیان بكرێت ده‌ستی خۆیان له كورد‌و كورد‌ستان ده‌وه‌شێن، هه‌موو ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه هاوار ده‌كه‌ن و ده‌لێن كوردینه یه‌ك بگرن یه‌ك بگرن یه‌ك بگرن و، هه‌رگیز پشت به نه‌یارانی كورد‌و داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه مه‌به‌ستن و، وا مه‌زانن كه دوژمنانی كورد‌و كورد‌ستان نه‌ماون،ئه‌م هه‌له‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ كورد‌ستان هه‌لكه‌وتووه ته‌نیا به گیانی یه‌كبوونی كورد‌و كورد‌ستان سه‌ر ده‌كه‌وێت و خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ ناڕوات و یه‌كگرتن واته ڕێزنان له خوێنی شه‌هیدانی كورد‌و كورد‌ستان و سه.ركه‌وتنی گه‌لی كورد.
به‌لێ یه‌كگرتن سه‌ركه‌وتنه‌چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌موو ڕوداوه دڵته‌زێنانه‌ی وه‌ك یه‌كی شوباته و له یاد نه‌بردنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕیه‌كان و كه‌م ته‌رخه‌میه‌كان و هۆكاری زه‌فه‌ر نه‌بردنی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانه به گه‌لی كورد و سه‌ركه‌وتنی مه‌رامی خه‌بات و تێكۆشان و هه‌موو قوربانی و ماندوو بونێكی ڕۆله شه‌هیدو ئازاكان و نه‌مره‌كانمانه كه هه‌میشه هاوار ده‌كه‌ن و ده‌لێن وریا بن و وریا بن و وریا بن .
سڵاو له گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدان و‌سه‌روه‌ران و دلێر و مه‌ردان
سڵاو له‌وانه‌ی دڵسۆز و كوردن له‌رێی كورد‌ستان هه‌میشه مه‌ردن
سڵاو له‌گشت پێشمه‌رگه‌و گشت شه‌هیدانی كورد‌و كورد‌ستان ،سڵاوله رابه‌ران و له سه‌روه‌رانم سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوردی به دونیا ناساند و سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازیمان
سڵاو له پاك ودڵسۆزانی كورد له بێگه‌ردان وله گشت خاكی كورد‌ستان.
سلاو له ڕۆله‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردم له كۆلنه‌ده‌ر و مرۆڤی مه‌دم
سلاو له شه‌هید له كه‌س و كاریان له هه‌موو كورد‌و له هه‌واریان
لێره‌دا به یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوباته‌وه ئه‌و كاره‌ساته‌مه‌زنه‌ی كوردستانه‌كه‌م پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم به سه‌ركردایه‌تی كورد و هه‌موو دایك و خوشك و براو كه‌س و كارانی ئه‌و هه‌موو گوله هه‌لوه‌رێندراوانه ڕاده‌گه‌ینمه‌وه و هیوای سه‌بووری هه‌رده‌م دلگه‌وره‌ییان بۆ ده‌خوازم، به تایبه‌تی بۆ خانه‌واده‌ی برای شیرینم كاكه شه‌وكه‌ت شیخ یه‌زدین و كاكه سامی و كاكه سه‌عد و كاكه مه‌هدی و كاكه ئه‌كره‌م و كاكه مه‌حمود هالۆ و كاكه ئه‌حمه‌د ڕۆژ به‌یانی و كاكه خالید مه‌لا نه‌عمان و كاكه شوان سه‌ید كاكه‌و كاكه ئه‌یوب و كاكه غه‌ریبی دوو برای لاو‌و تازه‌پێ گه‌یی كه هه‌ڤال و دۆست و خۆشه‌ویستانی من بوون، سالها له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ئاوراه‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری به یه‌كه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ر ژیاوین، له گه‌ل ڕێز و سه‌ری نه‌واشم دانه‌واندنم بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیده‌نه‌مرانه و هه‌موو شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان‌م و ده‌ڵێم:
خۆشـه‌ویســــــــتانم ئازیزانی من
یارو دۆســـــــتانی كوردستانی من
باوكی شـــــــه‌هیدو دایكی ئه‌یوبم
ئـاوات و نه‌ورۆز خوشـكی غه‌ریبم
شــــــیلان و سادق ئازیـــزانی من
چاو پڕ گریانم بۆ یــــــارانی من
هه‌ڤــال وخزم ودۆستی شه‌هیدان
هاوسـه‌رو ڕۆڵه‌ی مه‌ردانی كوردان
وا شه‌هیدانمان وێكــڕا مانه‌وه
چوونه ســـه‌فه‌رێ و نه‌گه‌ڕانه‌وه
له لای سه‌روه‌ران هه‌میشه‌خه‌وتن
بوونه قوربانی وئه‌وان سه‌ركه‌وتن
منیش له دووری وا غـه‌ریب ماوم
له‌حه‌ژمه‌ت دوو براو،یاران‌نه‌ماوم
وا له تاو شه‌هید‌وكه‌سانی شــیرین
سه‌رتاپای‌جه‌سـته‌م‌لێ بووه‌به‌برین
هه‌رچه‌ندی‌ده‌كه‌م ئه‌سـرین‌له‌چاوم
ناوه‌ســـــتێ له تاو خـوێنی ڕژاوم
بۆ ئێوه‌ی ئازیز دایك و خوشكانم
له‌م دووره بویمه زێـــدی گــریانم
هـــاوبه‌شی ڕه‌نــج و پــه‌ژاره‌تانم
هه‌رچه‌ند كه دوورم به‌ڵام لاتانم
ئه‌وان واڕۆیین بۆلای ســــه‌روه‌ران
بۆ ناوئارامگای به‌هه‌شتی سه‌ران
مـاڵ ئاواییان كرد به‌ڵام له‌یـــادن
سه‌ربه‌رز و مه‌ردو ئازاد‌و شـــــادن
كۆڕیان به‌ستاوه واهه‌موو نه‌مران
له‌و به‌رزه دیـاره‌كاروانی گه‌وران
بڕوانن‌چلۆن‌گــــشت له‌و ســــه‌رانه
ناویـان دیــاره شه‌وكه‌ت یاریانه
ئه‌یوب وغه‌ریب هیواوهێمن بوون
خۆشه‌ویستانی ناو ده‌روونم بوون
بوونه قوربانی بۆ كوردســــــتانم
له‌یادیان ناكه‌م تا مابێ گیانــم
كاكه شــــه‌وكه‌تی بـراو ئـــازیزم
یاری‌دیرین‌و پێشـمه‌رگه‌ی هــۆزم
له‌كاروان‌دیارن‌چه‌ندسه‌ریان‌به‌رزه
ڕۆله‌ی‌شه‌هیدی‌ئه‌م خاكه‌و ئه‌رزه
كاكه سامیه وا له گه‌ڵ ســـــه‌عدم
شه‌هیدی نه‌مرن له‌ڕێگه‌ی كوردم
نه‌مران‌ئه‌كره‌م ومه‌هدی وخـالدن
هه‌تا هه‌تایه له دڵان جــــاویــدن
ئه‌حمه‌دی براوڕۆژ به‌یانیم گیان
له‌یادت ناكه‌م کاکه هالۆ گیــان
وا‌بۆکوردستان‌گشت‌سه‌فه‌رتان‌کرد
له‌ڕێی‌نیشتمان‌گیانان قوربان‌كرد
جووته برایان و باوكان و كوڕان
وێكڕان سرودی نه‌مریان چــــڕان
دوژمنی‌پیس‌و ده‌غه‌ڵ و ناكه‌س
ڕویان‌ڕه‌ش كرا ده‌یوس وتــه‌ره‌س
گشت شــه‌هیدانی جه‌ژنی‌قوربانم
ماون هه‌ر زیندوون له‌كوردستانم
ئێوه‌ش كه‌سانی هه‌موو نه‌مـرانم
مه‌گرین سه‌ربه‌رزن به‌شه‌هیدانم
خوێنی شه‌هیدان گـوڵ ده‌روێنـێ
سه‌ربه‌خۆیی‌كورد زوو وه‌دی دێنێ
هه‌زاران سڵاو له گیانی شـه‌هید
له كوردســـتانم له ڕۆژی نه‌وید
له‌شه‌هیدانی‌هه‌ردوو بنكه‌ی كورد
بمرن ئه‌وانه‌ی‌كه‌بڵێن كوردم مرد
خوێنی شه‌هیدان سه‌ربه‌خۆبوونه
ڕزگاری كــــوردو یه‌كێتی بوونه
داری ئازادی كه‌به خوێن ئاو درێ
به‌ری ڕزگاری كورد‌ستان ده‌گرێ
شــــه‌هید هێمایه بۆ ســه‌ربه‌خۆیی
بۆ ئــــازادیی و دوور ڕه‌نجه ڕۆیی
له‌سه‌روی هه‌مویان بارزانی گورده
سڵاو له گیانی ئه‌و گـــه‌وره مه‌رده
له گشت شه‌هید و نه‌مرانی هه‌ردم
له جـــوانه‌مه‌رگی ڕێبازی كوردم
شـه‌هیدان زیندوون هه‌ڕگیز نـامرن
تا جیهان مابێ هه‌روان سـه‌روه‌رن
٭
به‌یادی ئه‌و هه‌واله دڵته‌زێنه‌ی كاره‌ساتی جه‌ژنی قوربانه‌وه نوسراوه كه له‌م غوربه‌ت و دوریه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی كار تێ كردم له گه‌ڵ ته‌واوی ماڵ و مندالانم ئاوازی گریه‌و ئازارانمان پێ وه‌ربوو و، دڵمان پڕ له حه‌سڕه‌ت و خه‌می نه‌بڕاوه بوو، پێشكه‌شه به ته‌واوی شه‌هیدانی جه‌ژنی قوربان كه له ڕۆژی جه‌ژن دا له‌شاری هه‌ولێری دێرین به ده‌ستی ترۆریستان شه‌هید كران، به تایبه‌تی به برای ئازیز‌و خۆشه‌ویست و هه‌ڤالی سالها ئاواره‌ییم كاكه دكتۆر موحه‌مه‌د سالح و داده كه‌لسوم‌و دایك وباوكی كاكه ئه‌یوب و غه‌ریب وئه‌و جوته برا نازداره و خانه‌وادی که‌که شه‌وکه‌ت و کاکه سامی و مامۆستا سه‌عدو کاک مه‌هدی و کاکه ئه‌حمه‌د ڕۆژبه‌یانی وکاکه مه‌حمود هالۆ و کاکه خالید‌و کاکه ئه‌کره‌م و هه‌مو سه‌هیدنای تری ئه‌و کاره‌ساه، مه‌زنه كه ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان له کاروانی سه‌روه‌رانی کورد بۆ هه‌تایه زیندوون، له گه‌ل سه‌ره‌خۆشی و خۆشه‌ویتیمان بۆ هه‌موو خزم وکه‌سانی ته‌واوی شه‌هیده نه‌مره‌کان پێشكه‌شه به هه‌موو شه‌هیدانی جه‌ژنی قوربان،له‌گه‌ڵ سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشیشم بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی كورد‌و كورد‌ستان له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه بارزانی نه‌مرو كاكه ئیدریسی هه‌رده‌م له یادمان دا.