|
|
|
|

01 شوبات, 2010 [ 09:06 ]
ماهر علی حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتراکی له کۆده‌تاکه‌ی ساڵی 1961 ه‌وه خۆی ده‌رخست که حزبێکی فاشی و ڕه‌گه‌ز په‌رست و تۆقێنه‌ره . له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌کاربوونیاندا له‌شکری حه‌ره‌س قه‌ومیان پێکهێنا و له هه‌موو شاره‌کانی عێراقدا که‌وتنه گرتن و کوشتن و ماڵ تاڵان‌کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که نه‌یاری خۆیان بوون و ئه‌وانه‌شی که لێیان ده‌ترسان .بێگومان ئه‌م شاڵاوه کوردیشی گرته‌وه و هێرشێکی گه‌وره‌ی ڕه‌شبگیری و سه‌ربازی ده‌ستپێکرد . له‌پاش کۆده‌تاکه‌ی دووه‌میشیان له ساڵی 1968 ه‌وه دیسانه‌وه به‌هه‌مان شێوه که‌وتنه‌وه گیانی کورد و هه‌موو ڕۆڵه‌کانی عێراق . هه‌تا ساڵی 1970 که چیتر نه‌یان توانی له‌گه‌ڵ کورد به‌شه‌ڕ بێنه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبێکی لاواز و بێ هێز بوون و له ناو عێراقیشدا خۆشه‌ویست نه‌بوون تاقیکردنه‌وه‌ی له‌وه پێشیشیان هه‌بوو ، بۆیه که‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای کورد به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر و ڕابه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌وه بووه هۆی له‌دایک بوونی 11 ی ئازاری 1970 و جارێکی دی به‌فه‌رمی دانیان به بوونی کوردا نا و بۆماوه‌ی چوار ساڵیش کورد پشوویه‌کی دا .وه‌لێ ئه‌م به‌عسیانه هه‌رده‌م له پلان داناندا بوون بۆ له ناوبردنی کورد و هه‌ر ڕۆژه‌و مرۆڤێکی کوردیان ده‌کوشت، و دوانیشیان لێ ده‌کڕینه‌وه بۆ کاتی خۆی. کوردیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که به‌عسیه‌کان خه‌ریکی پلان دانانن بۆ له ناوبردنی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن که ئاواتی گه‌لی کورد بوو.ئه‌م به‌عسیانه عێراقیان به وڵاتێکی عاره‌بی ده‌زانی و ده‌شیان گووت ( امـة عربیة واحدة ذات الرسالة خالدة ) بێگومان عێراقیش بوابه‌ی شه‌رقیه‌ی ئومه‌ی عاره‌بی بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ کوردا نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێکه‌وتنێکی فه‌رمی . چونکه سه‌رکردایه‌تی کورد و بارزانی نه‌یان ده‌توانی واز له شاری که‌رکوک بهێنن و جارێکی تر شه‌ڕی به‌کورد فرۆشته‌وه و حزبی شویعی عێراقی و چه‌ند چڵکاوخۆرێکی ده‌روون نزمی کڕی و به‌ره‌ی نیشتیمانی درووست کرد، دژی گه‌لی کورد و شۆڕشه‌که‌ی.به‌وانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و ڕه‌گی به‌عسی له ناو شاره‌کانی کوردستاندا داکوتا و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراویشی به‌ناوی ئافره‌تان و قوتابیان و لاوانه‌وه درووست کرد و پاره‌یه‌کی زۆری بڵاو کرده‌وه و توانی له ڕێگه‌ی ئه‌و خۆفرۆشانه‌وه زۆرێک له‌و لاوانه بخه‌ڵه‌تێنێ و بیانکاته‌وه به گژ شۆڕشی کوردا به‌ناوی فه‌وجی خه‌فیفه و جاشه به‌کرێگیراوه‌کانه‌وه که له کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا خۆی له 500 هه‌زار جاش ده‌دا. له‌دوای ئه‌مانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیاتی ئه‌وسا و ئێران و جه‌زائیر که‌وته پلاندانان بۆ له ناوبردنی شۆڕشی کوردستان . و توانی له 6 ى ئازار دا ، له‌گه‌ڵ شای ئێران‌دا ڕێکبکه‌وێت و واز له به‌شێکی زۆری خاکی عێراق بهێنێت ، تا شۆڕشی کورد له‌ناو به‌رێت و کردیشیان.له دوای پلانی ڕه‌شی جه‌زائیره‌وه دیسان پلانی به‌عسیه‌کان زیاتر بوون و که‌وتنه گیانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و سڤیلی بێ ده‌سه‌ڵات. ڕاگواستنی لادێ و شارۆچکه‌کانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌رچی ناوچه‌ی سنووریه‌کانه بوون به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو . هه‌رچی کانیاوی ئه‌و کوردستانه‌یه پڕکران له چیمه‌نتۆ و هه‌رچی خانوو و مزگه‌وته‌کانه ته‌قێنرانه‌وه و باخ‌و ره‌زه‌کانیان سووتان. له دوای ساڵی 1976 ه‌وه دیسانه‌وه شۆڕشی نوێ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و دژی به‌عسی داگیرکه‌ر که‌وتینه‌وه خه‌باتی چه‌کداری. ساڵ له‌دوای ساڵ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان توند تر ده‌بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش شاڵاوی ڕه‌شبگیری زیاتر ده‌بوون . هه‌زاران گه‌نج و لاویان ڕاپێچی قه‌سابخانه‌کانی که‌رکوک و به‌غدا و موسڵ کرد و په‌تی سێداره‌یان له مل نان .شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال و کیمیا بارانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌زاران مرۆڤی کوردیان به ژن و منداڵ و پیاوه‌وه به‌ره‌و بیابانه‌کانی خواروی عێراق بۆ مه‌رگ بران.ئه‌مانه و هه‌زاران تاوانی تر له سه‌رده‌می ئه‌و به‌عسیانه‌دا بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ ئه‌نجامدرا .ئایا ئه‌مانه‌ی عێراق کام به‌عسیانه‌ن ؟ له‌و کاتانه‌ی زاڕۆکی کوردیان به زیندوویی ده‌خستنه ژێر گڵ و کچ‌و کوڕه چاوگه‌شه‌کانی کوردیان ده‌فرۆشت ، ئه‌و به‌عسیه چاکانه له کوێ بوون و بۆ نه‌یان توانی به ته‌نها هه‌ڵوێستێک یان ڕای خۆیان ده‌رببڕن.کوان ئه‌و به‌عسیه به شه‌ره‌فانه‌ی به‌رگریان له‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌کرد که به‌سه‌ر میلله‌تی کورد و عێراقیان ده‌هێنا؟ ئه‌وساته‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی بارزانیه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و 8 هه‌زار بارزانی زینده‌به‌چاڵ کران، ئه‌و به‌عسیه باشانه له کوێ بوون؟ کاتێ خوشک و برایانی فه‌یلیان گرت و شاربه‌ده‌ر کرد، بۆ یه‌کێ له‌و به‌عسیه کوردانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتا بوون ناڕه‌زاییه‌کیان ده‌رنه‌بڕی ؟ له ئه‌نفالی گه‌رمیان و بالیسان و بادیناندا ئه‌و به‌عسیه شه‌ریفانه له کوێ بوون و نوتقیان له‌خۆیان بڕیبوو ؟ له کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و بادیناندا ئه‌و به‌عسیه به ویژدانانه‌ی ناو حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتراکی له کوێ بوون؟35 ساڵ له کوشتن و بڕینی کوردا هه‌رچی به‌عسیه به‌شدار بووه و ده‌بوایه هه‌موو تاکێکی ئه‌و حزبه دادگایی بکرایه ، نه‌ک بۆیان پاساو بدرێت و بڵێن هه‌ندێکیان باش بوون . هه‌تاکو ئێستاش زۆرێک له‌و به‌عسیانه ماون و ته‌نانه‌ت له حوکمیشدان و بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م جێبه‌جێ نه‌کردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا .پاشماوه‌ی به‌عسیه‌کان ئێستا له عێراقدا دوو جۆرن :1- ئه‌و به‌عسیانه‌ی له ناو حوکمدا خۆیان حه‌شارداوه و ده‌یانه‌وێت به پێی یاسا حوکم بگرنه‌وه ده‌ست و جارێکی دی عێراقی عاره‌بی دابمه‌زرێننه‌وه، که سالح موتله‌گ و هاوڕێکانی پێشڕه‌ون . ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کانیان بخوێنیته‌وه ، هه‌مان سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامیت دێنێته‌وه یاد و له زۆربه‌ی نووسینه‌کانیاندا به‌دیار ده‌که‌وێت که چه‌ند دوژمنی سه‌رسه‌ختی کوردن . ئاڵای به‌عسیه‌کان ده‌شه‌کێته‌وه و سه‌دام و هاوڕێکانیشی به شه‌هیدی ئومه‌ی عاره‌بی ناوزه‌ند کراون.2- ئه‌و گروپانه‌ی به ناوی ده‌ڵه‌تی ئیسلامی و ئه‌نسار و قاعیده‌وه کاری تیرۆر ده‌که‌ن هه‌موویان پاشماوه‌ی به‌عسی ڕوخاون و ئێستا به‌ناوی ئیسلام و دینه‌وه کارده‌که‌ن و عزه‌ت دووری و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هاریکاریان ده‌که‌ن . ئه‌مانیش کار بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌عسیه چاکه‌کان ده‌که‌ن بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات .هیوادارم کورد له‌م مامه‌ڵه‌یاندا ووریا و به ئاگا بن ، تاوه‌کو ئه‌م به‌عسیانه و ئه‌وانه‌ی ناو کوردستان و حزبه‌کانیش، جارێکی دی نه‌یه‌نه‌وه و جڵه‌وی حوکم نه‌گرنه‌وه ده‌ست . Mahir-ali@hotmail.com
|
|
|