گه‌ڕانه‌وه

رێکخراو و سەنتەرەکان لە ( 2009 ) دا چیمان کرد ؟ سیروان ادریس گەردى
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
31 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 10:01 ]

هەمیشە رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى بناغەى مەدەنیەت و پێشڤەچوونى ووڵاتن ، بۆیە هەردەم دەوڵەت وسیاسەتمەداران رێگا خۆشکەرن و پاڵپشتى دروست بوون و بونیاتنانى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنین ، ئەوەى جێگاى تێرامان و قسە لە سەرکردنە ئەرکى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى چیە ؟ ئایا لە کوردستانیش  رێکخراو و سەنتەرەکان توانیویانە ئامانج و دروشمەکانیان بپێکن لە سێرەى کارەکانیان ؟ یان داب و نەریت و کلتورى کوردستان چەند لە گەڵ رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى گونجاوە ؟
  بۆیە نابێت تێپەربین بە سەر رۆلى رێکخراو و سەنتەرەکان لە ساڵانى رابردوو تایبەت لە ساڵى ( 2009 ) چونکە لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بوجەێکى باشى بۆ تەرخان کراوە و لەپەرلەمانیش لێژنەێکى تا رادەیەک کارا پێکهێنراوە ، بەڵام بۆچى بەرنامەى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى زۆربەیان سادە و دووبارەن ؟بەڵکو بە شێوەیەکى تر ئایا لە هەرێمى کوردستان پسپۆر و شارەزا هەن لە بوارى کۆمەڵگاى مەدەنى ؟ ئەگەر هەن ئەوان توانیویانە رۆلى ئەکتیڤ بگێرن لە خزمەت کردن بە رەوشى سەنتەر و رێکخراوەکان ؟تاوەکو ئێستا لە کوردستان بە شێوەێکى زانستى پەرە بە بوارى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى نەدراوە یان وەک هەر چین و لایەنێکى حکومى و حیزبى خولى بەهێزبوون و چۆنیەتى کارکردن لە نێو رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى نەکراوەتەوە تاوەکو سەرجەم سەنتەر و رێکخراوەکانى هەر چوار پارێزگا بە شێوەى ئەکادیمى و تەندروست و خۆبەخشانە بتوانن ئامانجى گشتى بەخەنە پێش هەموو ئامانجە تایبەتەکانى خۆیان ،
لە گەڵ ئەوەى رۆژ دواى رۆژ لە لایەن وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان مۆڵەت بە لێشاو ئەدرێتە رێکخراو و سەنتەرەکان جا بە شێوەى چاولێکەر بێت یان هەندێ کەس کە بێ کارن پەنا بۆ ئەم جۆرە کارانە ئەبەن تاوەکو هەر هیچ نەبێت کەمە داهاتێک بە دەست بێنن لە پەنا هەندێ بەرپرسانەوە ، من بە هەموو شێوەیەک دەست خۆشى دەکەم هەر چەند رێکخراوى کۆمەڵگاى مەدەنى مۆڵەت بدرێت باشترە لە مۆڵەتى دانى هەندێ پارتى سیاسى کە نە ئەندام و نە قوراسى کۆمەڵگاشیان لە سەرە تەنها ئەوانیش کار بۆ ماددى پڕ کردنى گیرفانەکانین بیر دەکەنەوە ،جا لە هەموو دونیاش ئەوەندەى سیاسیەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى کار بۆ هۆشیارى و خزمەت کردن بە کۆمەڵگا دەکەن بۆیە هەم لە لایەن دەسەڵات و پارتە  کۆمپانیاکان بەخشینى خۆیان پێشکەش بە رێکخراوەکان دەکەن تاوەکو ئامانجى گشتى بپێکن ،
بۆیە ساڵى ( 2009 ) ساڵێکى بێ رووداوى مێژوویى رێکخراو و سەنتەرەکان بوو جگە لە پرۆژەى ( هەڵمەتى 25 ساڵى گەنج) کە پرۆژە یاساى پەرلەمانى کوردستانى گۆرى کە ئەوانیش نزیکەى ( 30 ) رێکخراو و سەنتەر دەبوون ، بەڵام ئەوەى گرنگە ئاخۆ ئەوانى تر کوا پرۆژە و کارەکانیان ؟ کوا تۆمارکردنى مێژوو شانازی کردن بە دەستکەوتە گەورەکان بۆ کۆمەڵگا و تایبەت گەنجان ؟ بۆیە دەبێت هەم لایەنى پەیوەندى دار بیر لە رێکخراو و سەنتەرەکان بکاتەوە چونکە گەر وا بروات دڵنیام ساڵى (2010 ) تۆز لە سەر کارەکانمان ئەنیشێت و جا دەبێت خۆزیا بە گازینۆ و شوێنە گشتیەکان بخوازى ، لە بەر ئەوەى پێویستە هەموومان بە بێ رەچاوکردنى لایەنى سیاسى و بەرژەوەندى تایبەتى خۆمان بۆ ساڵى ( 2010 ) بە هەگبەێکى پڕ و بە بەرنامەى تۆکمە و لە گەل کەسانێکى خاوەن بیرکردنەوە و بە شێوەى خۆبەخشانە دەست بدەینە کارەکانمان بۆ ئەوەى شۆرشێکى فراوانى هۆشیارى و گۆرانکارى لە گشت کایەکانى کۆمەڵگا بکەین و تایبەت لە نێو چینى گەنجان ، لە هەمان کاتیشە دەبێت لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە کە لە کابینەى شەشەمدا راوێژکارى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ کاروبارى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و لێژنەى کۆمەڵگاى مەدەنى لە پەرلەمانى کوردستان هەندێ لایەنى تر بیر لە چۆنیەتى کارکردن و بە شێوەێکى تر بۆ رێکخراو و سەنتەرەکان بکەینەوە ، تایبەت بەهێزکردنى خولى کارگێرى سەنتەرى و رێکخراوەکان یان کەسانى شارەزا لە دەرەوەى ووڵات بهێنن یاخود هەندێ کەسى کوردستان رەوانەى دەرەوە بکرێن تاوەکو ئەزموونى ووڵاتانى دەرەوە بهێننە کوردستان گشت رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى لێ ى سود مەند بن ، لە کۆتایدا ئەلێم گرنگە لایەنى پەیوەندى دار رێکخراو و سەنتەرەکان بۆ ساڵى ( 2010 ) باش و خراپەکان بە شێوەێکى شەفافانە جیا بکرێنەوە و پاڵپشتى زیاترى رێکخراو سەنتەرە چالاکەکان بکەن بۆ ئەوەى ببێتە هاندەرێک و ئەوانى تریش لە داهاتوو دا چالاکانە بیر لە کارى رێکخراوەیى بکەنەوە .

بەرپرسى سەنتەرى رۆشنبیرى ئاسوودە                                  

 

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani