نه‌وزاد شێردڵ -
- ئامریکای باکوور -
----------------------
به درێژایی مێژووی فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی کورد - ئێستاشی له پاڵدا بێت - ، ناوی چوار که‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه و به وویژدان زاخاو دراووم پێ بڵێ تاکوو منیش له به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئێستا ناوی چل به ناو ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری کۆیله‌ی ماده و خاوه‌ن قێزه‌وه‌ن ترین ڕۆڵی خۆ پهرستێتیت بۆ ڕیز بکه‌م .
( ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له مێژوو نووسانی ئێمه ڕاستگۆیانه و چاو نه‌ترسانه خۆیان و ئێمه و نه‌وه‌کانی دوای ئێمه‌ش نه‌خڵه‌تێنن ئه‌وا پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا زه‌ڕبێکی ڕاست و چه‌پ به سه‌ر وێنه و سهرگووزشتهی ژیانی موزه‌یه‌ف و به زۆره ملێ خوڵقێنراوی زۆرێک له‌و به ناو ڕۆشبیر و سیاسیی و گه‌وره ئه‌فسه‌ر و هتده .. گوایا بیرمه‌ند و نیشتیمان په‌روه‌ر و که‌سایه‌تییه کارتۆنیانه‌ی ناو کتێبه‌کانیاندا بهێنن ، یا لایه‌نی که‌م چ له برسا یا له ترسا ئه‌گه‌ر توانای خستنه ڕووی ڕۆڵی نه‌خوازراو و پڕ نێگێتیڤی ئه‌و دژه هاو کلتوور و زمانانه‌ی خۆیان نیه با چیتر هه‌ندێک له‌و ڤایرۆسه ناو براوانه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی خوێن له به‌ر چۆڕاوی نه‌ته‌وه‌که‌مان لێ نه‌که‌ن به سوپه‌رمانی فریاد ڕه‌س ) ،
که‌واته زۆر موخته‌سه‌ر و له ده‌لاقه‌یه‌کی ئێجگار بچووکی مێژوه‌وه با بزانین مه‌به‌ستمان له‌و بڕه که‌سایه‌تییه هه‌گبه به‌تاڵانه یا ئه‌و - ناوی زل و دێی وێرانه - کوردانه کێن که دوواجار هه‌ندێکیان خۆیان و نه‌وه‌کانیان چ وه‌ک ئه‌فسه‌ری پله باڵا یاخوود چوون خاوه‌ن قه‌ڵه‌می خه‌نجه‌ر ئاسا ژه‌هراویی - له ژێر ده‌یان ناوی وه‌ک ئه‌نتی ترادیسیۆنی و فیودالیی ، تا ئه‌گاته نوێخوازیی بێ به‌رنامه و کۆسمۆپۆلیتیکی ناحاڵییانه و مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه و مافی ڕه‌های ئافره‌ت به دیوه جه‌سته‌ییه‌که‌یدا نه‌ک فیکریه‌که‌ی ، ئینجا چه‌پگه‌رایی ته‌قلید و نا لۆکاڵیی خواستراو و ئهناریشتی بێ ئاڵته‌رناتیڤ و هتد .. هتد - بوونه به‌کتریای تاعوون به‌خش و تێکده‌ری زۆرینه‌ی شۆڕشه‌کان ، هه‌ندێکیشیان به بێ زه‌ڕڕه‌یه‌ک بوونی ڕۆحی ئینتیما بوونه مۆریانه‌ی لایه‌ک له کاڵچله‌ر و فه‌رهه‌نگی کورد ؟! / * دیمه‌ن ، عه‌رشی ناو کاروان سه‌رای دوواهه‌مین سوڵتانه له ئه‌ستانه * شوێن ، - به‌شی لێپرسینه‌وه و حوججه له‌سه‌ر گرتن - ، * زه‌مه‌ن ، پاییزه ته‌مه‌نی سه‌ڵته‌نه‌ته ، سوڵتان هێشتا ته‌شریفی نه‌هێناوه ، ئێستا زیاد له سێ کاتژمێره میر محه‌مه‌دی له خوا ترس و کورد په‌روه‌ر وه‌ک میرێکی گه‌نج و یاخیی به دیل کراوی و قۆڵ به‌ست کراوی بێ هیچ وه‌ڵامێک و به بزه‌یه‌کی پڕ حه‌سره‌ته‌وه به‌رامبه‌ر لێشاوه پرسیاری تووڕه و پیادا هه‌ڵشاخانی ده‌یان له‌و به ناو کورده - له‌فز توورکیانه - له ڕێگای تهرجهمانهوه !!!
به پێوه ڕاوه‌ستێنراوه ، سوڵتان که پێشتر ته‌واوی پێناسه و باکڕاوندی پته‌وی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی میر موحه‌مه‌دی بیستووه ئه‌گاته جێ ، ئه‌و سه‌ره‌تا فرمان ئه‌دات به په‌له که‌له‌پچه‌ی ده‌ستی ئه‌و میره چاو نه‌ترس و ئیمانداره بکه‌نه‌وه ، ( ئه‌مه ڕۆڵی سوڵتانێکی غه‌یره کورد و دووژمن به دۆزی ڕه‌وای کورد ) ، :- کوڕم هه‌واڵیان دامێ که جگه له بزه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕانه چیتر سه‌باره‌ت به یاخی بوونت و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی جوودا خوازیی خاکی کوردانه‌ت له ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی عوسمانلی هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌و هه‌موو پیاو ماقوولانه !! ناده‌یته‌وه که زۆربه‌یان وه‌ک ئه‌فسه‌ر و گه‌وره پاسه‌وان و بیرمه‌ند هاوزمانی خۆتن ، تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بێ ده‌نگیی هه‌ڵببژێریت ئه‌وا ناچارم به زه‌بری ئه‌شکه‌نجه -
ته‌عزیب - بتهێنینه وه‌ڵام ، بڵێ با بزانم ئایا حه‌ز ئه‌که‌یت هه‌ر ئێستا ڕه‌وانه‌ی ژووری ئه‌شکه‌نجه‌ت بکه‌م ؟! ، لێره‌دا میر موحه‌مه‌د چاوێک به ئاماده بواندا ئهخشێنێتهوه و به هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی پڕ خه‌م و سه‌ر سووڕمانه‌وه دێته وه‌ڵام :- ئه‌ی جه‌نابی خاوه‌ن شکۆ ، تۆ باسی کام ئه‌شکه‌نجه و کام ئازاری سه‌ختم بۆ ئه‌که‌یت ؟! بۆ ئا له‌م ساته‌دا هیچ ئه‌شکه‌نجه و ئازارێک هه‌یه له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌دا هێنده‌ی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه ڕۆحییه قوورس و به سوێ تر بێت که ئه‌بینم هه‌ندێک له گه‌وره پاسه‌وانانی سک تێر و خه‌نجه‌ر و ده‌مانچه له به‌ر پشتوێنی ده‌ورو به‌ری تۆ به جل و به‌رگی پۆشته‌ی کوردییه‌وه مل شۆڕانه ڕاوه‌ستاوون و هاو زمان و هاو خوێنهکانیشیان له کوردوستان سه‌رباری ڕووت و قووتیی و برسێتی و باجی قوورس ڕۆژانه ده‌درێنه به‌ر گوولله و قامچی ژاندرمهکان ؟!
ئایا جه‌نابی گه‌وره ئه‌شکه‌نجه له‌وه سامناک تر و به ئازار تر هه‌یه که هه‌ر ئێستا ئه‌بینم ئه‌وانه‌ی تۆ به پیاو ماقوول و بیرمه‌ندی هاو زمانی کوردی من ناویان ئه‌به‌یت سه‌راپا له ڕێگای تهرجهمانهوه پرسیارم لێ ئه‌که‌ن و پێیان شه‌رمه به زمانی شیرینی دایکی خۆیان که کوردییه قسه بکه‌ن ؟! ، ئه‌م دیمه‌نه کورته‌یه‌کی ئه‌و گفتوو گۆ جوامێرانه‌یه‌ی میرێکی گه‌نجی کورده و پێم وایه مافی هه‌موو گه‌نجێکی نه‌وه‌ی نوێی چاو کراوه‌ی کوردیشه که دوور له مێژووه - ته‌حریف - کراوه‌کان بپرسێت ئاخۆ ناوی ( سیانیی لای ئێمه‌مانان ئاشکرای ) هه‌ندێک له‌و کوردانه چی بووه و دواجاریش ڕۆڵی خۆیان و نه‌وه‌کانیان له بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ئارشیفی فه‌رهه‌نگی کوردا چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی دژه کوردانه و بێگانه په‌رستانه بووه ؟!! من له تووێژینهوهیهکدا ده‌رهه‌ق به ناوی سییانی و باکڕاوندی ناسراوی کوردانی ئاماده بووی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی نێوان میر موحه‌مه‌د و دووا سوڵتان دا ، وه له ڕێگای هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی - دارولمهعاریفی - تورکی و ئینگلیزییه‌وه - که به بیانووی گوایا به که‌مزانینی پله‌و پایه‌یان ڕێی بڵاو کردنه‌وه‌ی نه‌درا - ، ئاسان ترین زانیاری‌یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت :-
که هه‌ندێک ئه‌فسه‌ری کوردی ئاماده بوو له‌وێ بریتین له‌وانه‌ی که دواجار یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی درووست کردنی سوپای عێراقیان دانا ، ئه‌و سوپایه‌ی که به‌رده‌وام خێر و بێری بۆ کورد تۆقاندن و قڕ کردن و دووا پاداشتیشیان جێنۆسایید کردن بوو ، له پاڵ بڕێک له‌مانیشدا که تاکوو دووا نه‌فه‌سی حیزبی به‌عس تابوورێک ئه‌فسه‌ری پله گه‌وره‌یان تیا هه‌ڵکه‌وت و وه‌ک خزمانی سه‌له‌فیان کاریان بۆردوومان کردنی گووند و ڕاگواستن و گوولله باران کردنی سه‌دان خه‌ڵکی سیڤڵ بوو ، ئیتر نووسیبووم و ده باره‌ش ئه‌یڵێمه‌وه ئه‌مه کوفری ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه که ناو و وێنه‌ی ئه‌م ده‌ست و که‌ڵبه سوورانه له پاڵ ناو و وێنه‌ی سه‌روه‌رانی سنگ و ته‌وێڵ سووری ئه‌مڕۆ و مێژوودا ڕیزبه‌ند بکرێت ، یاخوود ئه‌بێت ئه‌مه چ وویژدان و ئینسافێک قبووڵی بکات که نه‌وه‌ی نوێی کورد ناوی هه‌زاران سه‌ربازی وونی هه‌ردوو سه‌نگه‌ری تفه‌نگ و قه‌ڵه‌م و قافڵه‌یه‌ک که‌سایه‌تیی منه‌وه‌ر و بلیمه‌ت و جوامێری ئێستا و مێژووی خۆی له کتێبه‌کاندا پێ نه‌ناسێنرێت و که‌چی له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له ناو ئه‌و زڕه کورده قه‌ڵه‌م به ده‌ست و خزمه‌تکارانه‌ی تورک دا به‌رده‌وام وه‌ک قاره‌مان و بیرمه‌ند له وێنه و چیرۆکی ژیانیان وورد بێته‌وه ؟!!
به مه‌رجێک چ ئه‌و به ناو بلیمه‌تانه خۆیان و چ نه‌وه‌کانی هه‌ندێکیشیان تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ نه خۆیان به کورد له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و نه بێ‌زیان هاتووه تاقه ڕۆژێک له کوردوستاندا بژین و نه تاقه یه‌ک ناوی کوردیی و یه‌ک خه‌سڵه‌تی کلتووری کوردییش له ناو ماڵه عاره‌بیی و تورکیی و فارسیی و ئهوروپاییهکانیاندا نابیسترێت و به دییش ناکرێت ، ( کڵۆڵ ئه‌ی نه‌ته‌وه سینه ساف و وویژدان خاوێن و خۆشباوهڕهکهم ، کڵۆڵ ئه‌ی ئه‌و په‌نجا ملیۆن باگردێن له‌سه‌ر شانه‌ی که نزیکی چه‌رخێکه سه‌ربانی ئایدیۆلۆژیای که‌س نه‌ما پێت نه‌گێڕن و که‌چی سه‌ربانی خۆشت له په‌نجا لاوه دڵۆپه ئه‌کات )