هەوراس رفیق
لە درێژەى گەشتە فەرمیەکەى (سەرۆک بارزانى) بۆ وڵاتەیەکگرتووەکانى ئەمەریکە و دیدار و کۆبونەوەى لەگەل (سەرۆک ئۆباما) و جێگرەکەى (جۆوبایدن) و بەرپرسانى ترى باڵاى ئەم وڵاتە . كە لە ئاستى ساسى و دیپلۆماسیى کەم وێنەدا پێشوازى لێوەکرا ، کە ئەم دیدارو چاوپێکەوتنانە بەدەستکەوتى تازەترو بەقازانجى ئایندەى کوردستان و عێراق تۆمار دەکرێت.لەم دیدارەدا (سەرۆک بارزانى) سەبارەت بە کێشەکانى عێراق بەرونى بە سەرۆکى ئەمەریکاو جێگرەکەى راگەیاند کە عێراقیەکان دەتوانن لە ڕێگەى برگە و مادە دەستورییەکانەوە بە چارەسەرى گونجاو و ئارامیى و ئاسایش بگەن .
لەم بارەیەوە کاربەدەستانى ئەمەریکە جارێکى تر بەڵێنى پاڵپشتیان بۆ گەلى کوردستان دوو پات کردەوە لە چوار چێوەى عێراقێکى فیدراڵ و یەکگرتوودا کە تێدا ماف و دەستکەوتەکانیان بپارێزێت.
(سەرۆک بارزانى) بەخۆشحاڵیەوە . پێشوازى لە هاوکارى ئەمەریکا کرد بەمەبەستى گەیشتن بە چارەسەرى گونجاو بۆ پرۆسەى سیاسى عێراق و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییە ناو خۆیە کاندا ، کە ئەمەریکا لەم بوارەدا هاوکار بووە وڕۆڵى گرنگى بینیوە . کە کاتێک لە عێراق دا دەرگاى چارە سەرکردن دا خرابێت ئەوە ئەمەریکیەکان داواى چارەسەر یان لە کورد کردووە.
کوردیش هیچ کاتێک پێداگرى لە سەر خیلافى دەستوور نەکردووە و هەمیشە بەچاوى رونەوە سەیرى هەنگاوى چارە سەرەکانى کردووە ، بۆیە ئەم جارەش خودى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و ئیدارەکەى بۆ سەرۆکى کوردستان نیان دووپات کردەوە کەوا ئیدارەکەیان هەمیشە پشتگیرى لەو چارە سەرانە دەکەن کە کورد دەیەوێت .
هەروەک ئەوەى کە دووه مین جارە کۆشکى سپى لە بەیاننامەى ڕەسمیدا پاڵپشتى خۆ یان بۆ گەلى کوردستان دووپات دەکاتەوە بە پاڵپشتیکردنى پرۆسەى سیاسى کوردستان و پاڵپشتیى دیموکراسییەتى ئەو هەرێمە دەکات .
کەلە دواى دەرچونى یاسایى هەڵبژاردن کۆشکى سپى بەیاننامە یەکى ڕەسمى دەربارەى پاراستنى هەرێمى کوردستان و پاڵپشتیى پرۆسە سیاسییەکەى دەرکردو تیایدا دوو پاتى کردەوە کە پێویستە مادەى (140) چارە سەربکرێ .
هەروەها بەهۆى سەردانە فەرمیە کەى (سەرۆک بارزانى) بۆ ئەمەریکا و چاوپێکەوتنى لەگەڵ (بارک ئۆباما) دا کۆشکى سپى بەیاننامە یەکى ترى بڵا و کردەوە لەو بەیاننامەیدا ئەزمونى سیاسیى هەرێمى کوردستان لە چوار چێوەى عێراقدا بەرز دە نرخێنێت .
هەرواها ڕۆڵى (سەرۆک بارزانى) لەو بارودخە دا بەڕۆڵێکى ئیجابى وە سف کرا. بۆیە ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ئێستا و ئاییندە پەیوەندییەکانى کورد لەگەڵ دەرەوەى خۆیدا ڕۆڵى کاریگەرى دەبینێت و چاوە ڕوان دەکرێت لە ئایندە دا لە زۆر لاوە بەفەرمى دەروازە بە ڕووى کورد دا بکرێتەوە .
هیچ گومان لەوەدانیە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا وەک یەکەم وڵاتى زلهێزى دونیا کاریگەرى بە سەر سیاستى نێو دەوڵەتى و زۆریک لە وڵاتانى دەورو بەرى عێراقیشەوە هەیە ، ئەم جۆرە سەردان و بانگهێشتە رەسمیانە ئەوە دەسەلمێنێت کە کورد ژمارەیەکى قورس و کاریگەرى ناو هاوکێشە سیاسیەکانە لە عێراق و ناوچە کەدا لە سایەى (سەرۆک بارزانى) خاوان ئەزمونێکى سیاسى و ئیدار یەکى بەهێزه کە ناکرێت مامەڵەى لەگەڵدا نەکرێت .
30/1/2010