|
|
|
|

29 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 20:03 ]
ئاماده‌بووانى به‌رێز
پێشه‌كى سوپاستان ده‌كه‌م بۆ داوه‌ت كردنمان و به‌شدار بوون له‌م كۆنفرانسه گرنگه‌دا .
مایه‌ى سه‌ربه‌رزیه بۆ ئێمه ، كه له جه‌رگه‌ى له دایك بوون و شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و باوه‌ره دیموكراسیانه‌ى كه له پێناویان‌دا تێده‌كۆشین ، ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین . ئێستا كه له‌به‌رده‌متانداین ، ترادسێۆنى مه‌زنى خه‌ڵكى فه‌ره‌نسامان دێته‌وه یاد . به‌ر له دوو سه‌د ساڵ ، له جاردانى مافه‌كانى تاك و هاوڵاتی بووندا ، پابه‌ندێتى به (سه‌ربه‌ستى ، خاوه‌ندارێتى و ئاسایش و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى سه‌ركوتگه‌رى ) خراوه‌ته روو . ئه‌و به‌هایانه‌ى كه بنه‌ماى برایه‌تى و یه‌كسانى پێك ده‌هێنن ، بناغه‌ى كارى هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه له پێناو جیهانێكى زیاتر یه‌كساندا تێده‌كۆشن ، جیهانێك ، كه تیایدا هه‌موو تاكه‌كان به دادپه‌روه‌رانه له لایه‌ن دامه‌زراوه سیاسیه‌كانه‌وه نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرێن و هیچ كه‌سێكیش نه‌هامه‌تى له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه نابینێ كه متمانه‌ى ئه‌وه‌یان پێدراوه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بپارێزن و په‌ره پێ بده‌ن .
له به‌رده‌وامێتى ململانێى تێگه‌یشتن له‌م ئامانجانه و خودى جاردانه‌كه ، سه‌رنجێكى بارۆن مۆنتسكیۆ هه‌یه كه (( ئه‌زموونى به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى خستۆته روو هه‌ر كه‌س ته‌نها به‌شوێن ده‌سڵاتدارێتیدا گه‌ڕا بێت و ویستبێتى زیادى بكات ، به‌ره‌و ئه‌وه چووه كه خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كانى به كار هێنابێت و تا ئه‌و ئاسته‌ى تواناى هه‌بووبێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى گه‌یاندۆتێ )). مۆنتسكیۆ زیره‌كانه له‌م بابه‌ته گه‌یشتبوو ، له‌و ساته‌شه‌وه ، مێژوو سه‌لماندویه‌تى ، كه هیچ حوكمڕانیه‌ك ناتوانێ ئایدیا بنه‌ره‌تیه‌كانى دیموكراسى بهێنێته دى. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ له مافه بنه‌ره‌تیه‌كانى مرۆڤ تێبگات ، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به جیا كردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان و زانیارى نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت(( ده‌بێت له سه‌ر بنه‌مایه‌ك پێك بێت ، كه هیچ تاكێك پێویستى به‌وه نه‌بێ له تاكێكى دیكه بترسێت)).
جگه له عێراق ، شوێنانى دیكه كه‌من كه بووبنه سمبۆلى مه‌ترسى په‌راوێز خستنى ، ئه‌م واقیعه. له سه‌ربه‌خۆبوونى عێراقه‌وه ، كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق رووبه‌رووى ئازار و نه‌هامه‌تى بوونه‌ته‌وه به هۆى نه‌بوونى خواست لاى هه‌ندێك له سه‌ركرده عێراقیه‌كان بۆ ره‌زامه‌ندى پیشان دان به‌رامبه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه بنه‌ره‌تیانه . پێكهاته ئه‌تنیكى و ئایینیه كان رووبه‌رووى جینۆساید بوونه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه مه‌به‌ستیان بووه ، ده‌وله‌تێكى ناوه‌ندى به‌هێز له‌و پێكهاته‌یه‌ى دواى شه‌ڕ دروست بكه‌ن ، كه به عیراق ناسراوه . له هه‌ولى ناكۆتاى خۆیان بۆ یه‌كگرتوویى ، نه‌ك یه‌كگرتووییان نه‌دۆزیه‌وه ، به‌ڵكو تێكدان و دابه‌ش بوونیان خسته‌وه .
به‌رئه‌نجامى ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه‌ش روودانى كاره‌سات بووه‌و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى رووبه‌رووى كۆمه‌ڵكوژى بوونه‌ته‌وه و هه‌موو به‌ڵێن و سه‌رمایه‌كانى نه‌وت ، به فیرۆ دراون.
وه‌كو یه‌ك له پێكهاته‌كانى عێراق ، كورد ببووه ئامانجی شه‌رێكى سه‌ختى جینۆساید كردنه‌وه ، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه كیمیاوی و زنجیره شاڵاوه شومه‌ى ئه‌نفال كه به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجام دراوه ، كورد قوربانیه‌كى زۆرى داوه و زیاتر له 182 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون له نێو براون و 90% ى گونده‌كانى كوردستان تێكدراون و وێران كرابوون .
ئه‌مه‌ش مێژوویه‌كى زانراوه و بووه‌ته هۆى هاتنه ئاراى نه‌مانى متمانه‌و ترس و تۆقین له نێوان تاكه‌كان و پێكهاته جیاجیاكان و خه‌ڵك و حكومه‌ت دا و دۆخێكى خستۆته‌وه كه تیایدا ئه‌وانه‌ى كه هێزیان نییه یان لاوازن ، چاوه‌رێى ئه‌وه بن كه به‌هێز و زۆرداره‌كان ، مافه‌كانیان پێشێل بكه‌ن ، له‌م جۆره شوێنانه‌شدا كه‌لتورى تۆڵه‌كردنه‌وه ، كه‌لتورێكى به‌هێز ده‌بێت . هیوا و ئاواتى ئێمه ئه‌وه بووه كه ئه‌م بازنه‌ى تراژیدیایه به هۆى ده‌ستورى عێراقى ساڵى 2005 ه‌وه تێك بشكێنرێت كه پره‌نسیپه‌كانى فیدرالیزم و دیموكراسیه‌تى له خۆ گرتووه و له‌لایه‌ن 80% ده‌نگده‌رانى عێراقه‌وه ، ده‌نگى بۆ دراوه ، هیوامان ئه‌وه بووه ، كه قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ ده‌كات كه تیایدا جیاوازیه‌كانمان وه‌ك خاڵى لاواز لێك نادرێته‌وه ، به‌ڵكو ده‌بێته هۆى به هێز بوونمان و هه‌ر لایه‌ك ئاشتیانه كێ به‌ركێى ئه‌وى دى ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له پێناو خۆشگوزه‌رانى هه‌موواندا ، ئومێدمان ئه‌وه‌یه ، ئاینده‌یه‌ك هه‌بێـت كه تیایدا ده‌سه‌ڵات سنوردار بكرێت و دابه‌ش بكرێت تیایدا هه‌روه‌ك مۆنتسكیۆ هه‌وڵى بۆ ده‌دا ، كه‌س ترسى له‌وى دى نه‌بێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ، چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ، كه ئاسته‌نگى زۆر ماون ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ى كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وڵات دا هه‌بوون رێگه‌ى بۆ هاتنى تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان خۆش كرد و ئه‌وانیش یارییان به مێژوو و نه‌بوونى متمانه‌ى عێراقیه‌كان كرد و توانیان پشتیوانى به‌شێك له دانیشتوان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن . هێرش و په‌لاماره‌كانى ئه‌م تیرۆریستانه ، هه‌ست نه‌كردنى به ئارامى لاى هاوڵاتیان زیاتر كرد . له ناو پێكهاته‌كانى عێراقدا ، به تایبه‌ت شیعه و سوننه ، بێ متمانه‌یى زیاتر كرد و ئه‌و هه‌سته بنه‌ره‌تیه برایه‌تیه‌ى كه له نێوانماندا بوو ، نه‌هێشت. سه‌ركرده لاوازه‌كان ، روویان له ده‌ره‌وه كرد و رێگه‌یان دایه هێزه بیانیه‌كان ، كه به ئامانجێكى دوو رووییه‌وه ، رۆڵ له ئاراسته‌كردنى بارودۆخى عێراقدا ، ببینن . بێ توانایى بووه هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراقدا و فروانكردنى بیرۆكراسیه‌ت و زیاتر سه‌رنج راكێشانى ئه‌وانه‌ى كه ته‌نها به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه‌كانى خۆیانه‌وه‌ن ، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى گشتى بكه‌ن . له بارودۆخێكى له‌م جۆره‌دا ، جێگه‌ى سه‌ر سوڕمان نییه كه ئینتیما بۆ مه‌زهه‌ب و لایه‌نى ئه‌تنیكى جیا ، له ئینتیما بۆ وڵات له پێشتر بێت.
ئه‌مه راستى دۆخى عێراقه ، ته‌نها به هیوا خواستن و چاره‌سه‌رى ناجێگیر و شێلو ، ناتوانرێ ئه‌م بۆ ماوه‌یه بگۆردرێ ، ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ختێك بمانه‌وێت له‌م دۆخه ده‌ربچین و ئاراسته‌ى مێژوو بگۆڕین ، ده‌بێ له‌م دۆخه تێبگه‌ین و په‌سه‌ندى بكه‌ین، له كاتێكدا خه‌لكانێك له عێراقدا له به‌ر ترس و دڵه راوكێ ژیانیان نه‌مابێت ئه‌وا پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق ناتوانن گه‌شه بكه‌ن و پێش بكه‌ون به بێ بوونى متمانه به رۆڵى دامه‌زراوه‌و سیسته‌م ، ناتوانرێ پێشكه‌وتن و گه‌شه پێدان بهێنرێته دى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه ، هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان هاوكار و به‌شدار بێت له پارستنى یه‌كێتى عێراق دا . ئه‌مرۆ هه‌رێمى كوردستان ئارامترین و سه‌قامگیرترین به‌شى عێراقه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ، ئابوورى هه‌رێمه‌كه زۆر پێشكه‌وتووه ، ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان زیاتر به هۆى بوونى كه‌لتورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاینییه .
هه‌موو ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاشته‌واییه نیشتیمانیه‌ى كه گیرابوویه به‌ر ، ده‌كرێ وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى روون به‌كار بهێنرێت كه چۆن عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ببردرێت .
چه‌قى خه‌بات و تێكۆشانى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ڕى یاسا له وڵات هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌گوێره‌ى خه‌سڵه‌ته دیموكراسییه مۆدێرنه‌كان دابه‌ش بكرێن ، ئه‌م به‌هایانه‌ش له ده‌ستوره‌كه‌ماندا هه‌ن ، به‌ڵام ته‌نها به جێ به‌جێ كردنى ته‌واویان ده‌توانین ئاشتى و پێشكه‌وتن به‌دى بهێنین . به‌بێ له ئامێزگرتن و كار پێكردنى ئه‌م به‌هایانه ، جارێكى دیكه رووبه‌رووى سه‌ركوتگه‌رى ده‌بینه‌وه ، به‌بێ له به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى كه كێ حكومرانى ده‌كات . ده‌ستور له هه‌موو بابه‌ت و ململانێ و یاسایه‌یه‌ك باڵاتره و له سه‌رووى مه‌سه‌له‌كانى گاز و نه‌وت و كورسى په‌رله‌مانى و بودجه‌وه‌یه، ده‌ستوور بریتیه له‌وه‌ى كه عێراق چ جۆره سیسته‌مێكى حوكمرانى ده‌بێـت و پێكهاته‌و هاوڵاتیه‌كانى پێگه‌و مافیان چۆن ده‌بێت .
ده‌ستور سه‌رچاوه‌ى تواناى ئێمه‌یه به‌وه‌ى كه متمانه‌مان هه‌بێت و هه‌ست به پارێزراوى بكه‌ین و بزانین كه عێراقى نوێ ، عێراقى سه‌ركوتگه‌رى رابردوو نییه ، ده‌ستور وه‌ك پێكهاته‌ى جیاواز پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه و له جیاوازى و تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌كانمان پارێزراون ، به‌ڵام له ئامانجى هاوبه‌شى پێشكه‌وتن و دادپه‌روه‌ری دا یه‌كگرتووین .
من لێره‌وه پابه‌ندبوونى خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه به پره‌نسیپه دیموكراسیه‌كان و فیدرالیزم كه له ده‌ستوورى عێراقدا دیاری كراون ، نه‌ك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردم ، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر عێراقیه‌كى دیكه قوربانى رابردووى پر له سه‌ركوتگه‌رین.
ده‌ستوورى عێراق بایه‌خى حكومه‌ته هه‌رێمیه‌كان و خۆجێیه‌كان به ره‌سمى ده‌ناسێ ، به‌مه‌ش گه‌لانى عێراق كه ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌هامه‌تیان چه‌شت ، دڵنیا ده‌كرێنه‌وه به‌وه‌ى كه عێراقى نوێ ، به دوور ده‌بێت له‌و ناوه‌ندێتیه زۆره‌ى ده‌سه‌ڵات كه ببووه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و ماڵ وێرانیه‌ى كه به سه‌ر عێراقدا هاتن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى زیاترى عێراقیه‌كان و دابه‌ش كردنى فراوان و دیاریكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان . ده‌ستوورى عێراق بوارى ململانێى توندوتیژ و ره‌فتارى دوژمنكارانه‌ى له سه‌ر پۆستێك یان ده‌سه‌ڵاتێكى دیاریكراو كه‌م كردۆته‌وه ، ئه‌م دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاتانه بناغه‌یه‌كى گرنگن له چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى و دروست كردنى دۆخێكى ئاشتیانه‌ى ململانێ كردن ، كه به تێپه‌ربوونى كات ، ورده ورده كه‌م و كوڕیه‌كان ناهێڵێ.
په‌یامى من ئه‌مرۆ بۆ ئێوه په‌یامێكى ره‌شبینانه نییه له زۆر رووه‌وه پێشكه‌وتنمان به ده‌ست هێناوه ، وه‌ڵام و چاره‌سه‌ریمان بۆ زۆرێك له كێشه گه‌وره‌كان هه‌یه و ده‌نگمان به‌و وه‌ڵام و چاره‌سه‌ریانه داوه‌و رازى بووین له‌سه‌ر هاتنه دى به‌ڵێنه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنیان ده‌زانین كه ده‌بێ چى بكه‌ین .
ئه‌وه‌ى كه پێویسته ئازایه‌تى و حیكمه‌ت و لێبڕاوییه بۆ جێ به‌جێ كردن و گرتنه‌به‌رى سیسته‌مێكى دیمو‌كراتى و فیدراڵى كه به ئه‌زموون سه‌لمێنراوه باشترین و كاریگه‌رترین سیسته‌مى پاراستنى مافه‌كاى تاك و حوكمرانى كردنى كۆمه‌ڵ و پێكهاته جیاجیاكانه. ئه‌مه تاكه هیوا و ئومێدێكه كه عێراق و پێكهاته‌كانى بتوانن پێكه‌وه یه‌كێتیه‌ك دروست بكه‌ن و پێش بكه‌ون ، تاكه رێگاى به‌ره‌و پێش چوون پابه‌ند بوونه به پره‌نسیپ و بنه‌ما فیدراڵى و دیموكراسیه‌كان . ئێمه وه‌ك و كورد و وه‌كو عێراقییه‌كیش به هه‌مان شێوه‌ى ئێوه‌ى فه‌رنسى و ئه‌وروپى و ته‌نانه‌ت به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ندامانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ناتوانین خۆمان له پابه‌ندێتى به به‌ها هاوبه‌شه‌كان ببوێرین بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانى نایه‌كگرتوویى دا زاڵ بێت ، پێویسته عێراق بتوانێ گه‌لانى خۆى بپارێزێت و له توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى متمانه‌یان بۆ دروست بكات . ده‌بێت عێراق دڵنیامان بكاته‌وه كه چیدى لایه‌نى به‌هێز ، نابنه لایه‌نى سه‌ركوتگه‌ر، عێراقێك كه تیایدا به بێ له به‌رچاوگرتنى ره‌نگ و پێكهاته جیاجیاكانى ، له به‌سراوه بۆ زاخۆ و له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا به‌شدار ده‌بن له بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسیان و ته‌واوى ئه‌و مافانه‌یان ده‌بێت كه له ده‌ستووردا بۆ هاوڵاتیانى عێراق دیارى كراون. ئه‌مه‌ش بناغه‌ى برایه‌تى و تاكه ئومێدى ئاینده‌ى عێراقه .
|
|
|