گه‌ڕانه‌وه

ئازاد حەمەدەمین بەرپرسى لقى هەولێرى سەندیکاى رۆژنامە نوسان:ئەومۆڵەتەى سەندیکا دەیدات،لەرووى یاساوە ئەو مۆڵتە نیە.
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
24 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 08:16 ]

هاوڵاتیەک :من تەنها بۆ بژێوى ژیانم گۆڤارو رۆژنامە دەفرۆشم.
خوێنەرێک:بەراستى ئێستا گۆڤارو رۆژنامە زۆرى و بۆرى تێکەوتوە .
قەڵات/ پەرى عومەر
ماوەیەکەو دواى راپەرینى گەلى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو ژمارەى میدیەکان و رۆژنامەو گۆڤارەکان زیادى کردووە، هەروەها بەم دوایانەش ژمارەیەکى بەرچاو لەماڵپەریش هاتنە ناو گۆرەپانەکان بەدروشمى خزمەت گەیاندن بەلایەکانى داخوازى وداواکانى هاوڵاتیان بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەک هەست دەکەین زۆرى و بۆریەکان کەوتۆتە نێو گۆڤارو بڵاو کراوەکان لەم ماڵپەرەکەمان بەباشى زانى راپۆرتێک ئامادەبکات ، راى هاوڵاتیان و چەند لایەنەک وەربگرین.
لەم بارەیەوە سەرەتا ئازاد حەمەدەمین بەرپرسى لقى هەولێرى سەندیکاى رۆژنامە نوسان گووتى : راستە رێژەى گۆڤارو رۆژنامەو بڵاوکراوەکان زۆر بوونە ئەمە بەلایەنێک حاڵەتێکى پۆزە تیڤە بەڵام بەلایەنێکى تر نەیتوانیوە ئەو دیوە وەربگرێت لەگەیاندنى راستیەکان ، لەگەڵ ئەوەش رۆژنامەگەرى بۆتە دەسەڵاتێک کەهیچ سانسۆرێکى بەسەرەوەنیە ، رۆژنامە نووسانیش هەمیشە دەیانەوێت ئەوپەرى ئازادى وەربگرن لەکارەکانیان ، لەکاتى گفتوگۆکردنى یاساى کوردستان گفتوگۆیەکى زۆرکرالەسەر ئەوەى کەنابێ {مۆڵەت}هەبێت واتە وشەى مۆڵەت {اجازە}هەبێت بەڵکو دەبێت هەموو خەڵک ئازادبێت بەڵام ئەوەى سەندیکا دەیکات  کەکاتێک رۆژنامەو گۆڤاردەردەچن لەسەندیکا ناویان تۆمار دەکرێت  ئەمە حاڵەتێکەلەروى یاساوە نابێتە مۆڵەت ، تەنها شتێکى ئەرشیفى یە کەتۆمار دەکرێت ، کەواتە هەمووکاسێک  دەتوانێ گۆڤارو رۆژنامە دەربکات  بەو مەرجەى لەسنوورى یاسابێت ، پرنسیپى گشتى نەبەزێنێ و کار لەبەرژەوەندى گشتى هاوڵاتى بکات ، هەروەها سەندیکا هیچ پەیوەندیەکى بەوەنیە نابێتە سانسۆر لەجێى حکومەت ، هەروەها ئازاد حەمەدەمین  بەرپرسى سەندیکاى رۆژنامە نووسان گوتیشى : هەموو ئەورۆژنامەو گۆڤارانەیشى کەوا ئازادن یان سەربەخۆن یان ئەوانەى لق و ناوچە لایەن و هەموو دەزگاکان دەریدەکەن ئەوا لەیەک کیسەیان سەرچاوەوە پارەکەیان وەردەگرن ،ئێستایشدیاردەیەک هەیە کە هەرچى لق و مەڵبەندو دەزگاى تر هەیە هەرچى کۆمەڵگەو مەدەنى و وەزارەت و جێى تر هەیەبەجۆرێک لەجۆرەکان بڵاوگراوەو میدییەکیان هەیە، ئەمەماناى ئەوەیە کەوامیدیا لەکوردستان بوونى هەیە و بەرەو پێش چووە بەڵام رۆژێک دێت کەخۆى فەرز دەکات  ، بۆیە حکومەت پێویستە چارەسەرى ئەوە بکات  کەوابێت کاتێک ئەوان کاردەکەن دێن لەسەرچاوە پارە وەرگرتنەکە ئەوپرسیارەیان لێ بکرێت کەمەبەستت چیەلەوکارە ئەوسا دەردەکەوێت کەکێ بەپرۆفیشناڵى کاردەکات ،چونکە کارکردن بەپرۆفیشناڵى دەکرێت بێشەى رۆژنامەگەرى پیشەیەکى پیرۆزەناکرێت ئیستغلال بکرێت.

                      لەبارەى ئەوانەى کەمۆڵەت وەرناگرن
                       لەسەندیکاى رۆژنامە نووسانەوە
 لەوبارەیەوە بەرپرسى لقى هەولێرى سەندیکاى رۆژنامەنووسان گووتى: لەروى یاساى یەوە {مۆڵەت} نیەلەکوردستان بۆئەم مەبەستە تەنها شتێک کەهەیە سەندیکا دەریدەکات ئەوەیە کەناوى تۆماردەکات ژوەدەڵێ بەڵێ من ئاگادارم لەم بڵاو کرایەوە وەک ئەرشف بۆتۆمارکردن بەڵام وەک مۆڵەت مۆڵەتى یاسایى نیە ، بۆیە ئەوانەى لاى ئێمەناویان تۆمارناکەن یان ئەوەى کەناولێنراوە مۆڵەت وەریناگرن ئەمە ماناى ئەوەنیە کەتاوانێکى یان کردوە ، بۆیەئەگەر من هاوڵاتیەک بم بمەوێ گۆڤارێک دەربکەم دەتوانم پرس بە سەندیکاش نەکەم، بەڵام ئەگەر لەکوردستان سەرچوەى داراى زیاتر ئاشکرا بکرێت هى ئەو رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەرانەى کەوالایەنى نیگەتیڤان هەیە ئەوادەتوانرێت بنبرى ئەوەبکرێت کەمەسەلەى تەشهیرو سوکایەتى و کێشەکانى تر بکرێت ، هەروەها گوتیشى : کەوا پێش ساڵێک ئێمە باسمن لەوە کردوە یاخود هەستمان کردکەوا لایەنى رۆژنامە و گۆڤارى ئازاد یان ئەهلى ئەوانەى کەوا لەلایەنى خەڵک دەردەچێت وامان زانى لایەنى ئەهلى تەشەنەى کردوە ، بەڵام پاشان زانیمان کەوا ئەوانیش داکۆکى یاخود بۆلایەنێک کاردەکەن و جهەتێکى سیاسیان لەپشتە ... هەروەها بەرپرسى لقى هەولێرى سەندیکاى رۆژنامەنووسان لەکۆتایى گووتى : هیوادارم هەموولایەک لەئاست بەرپرسیارەتى کارەکانمان دابین هەوڵ بدەین کاربۆپێش خستنى کوردستان بکەین  رێز لەقەڵەمەکانمان بگرین.
ـ هەروەها لەپاشان بەبەشمان زانى هاوڵاتى نەجم کارەسوڵ کەخەریکى کارى رۆژنامە فرۆشتنە بدوێنین نەجم گووتى : من رۆژانە کۆمەڵێک رۆژنامەو گۆڤار لەلایەنە جیاجیاکان بەشێوەى وەرگرتن بۆفرۆشتن شێوەى تەندەر هەن ـ دەکەم من ئەوکارە تەنها بۆبژێوى ژیانمە ئەگینا منیش دەزانم کۆمەڵێک گۆڤار  بەداخەوە هى ئەوەنیە ببردرێتەوە ماڵ بەهۆى وێنەو شتى رووت .
ـ هەروەها على عومەر وەک خوێنەرێک کەهەمیشە وەک خۆى گووتى خەریکى خوێندنەوەی رۆژنامەو گۆڤارە ، گووتى بەراستى زۆرى بۆریەکى زۆرى هەیە لەنێو دونیاى رۆژنامەگەرى کوردى بەداخەوە نەدەبوو وابێ ، بەڵام چی بکەین لەم وڵاتە هەموو شتەکان وەک مۆدێلى لێهاتوە هەموى بۆتە چاولێکەرى ئەمرۆ کۆمەڵێک گەنج رۆژنامە دەردەکەن بەیانى کۆمەڵێکى تریش چاوى لێدەکەن ، بۆیە پێویستە  کەواحکومەتى هەرێم بیرێک لەم بابەتە بکاتەوە و سنورێک شتەکان دابنێت نەک هەرکەسەو هەڵساوە گۆڤارێک دەربکا.
ـ هەروەها سوندس کاوانى کەقوتابیە جارجاریش وەک خۆى گوتى شت دەخوێنێتەوە  گوتى لەهەرێمى کوردستان بەشێوەک رۆژنامەو گۆڤار زۆربونە  کەدەڵێى هەموو کوردستان رۆژنامە نووسن .... بەڵام پێویستە سنورێک بۆئەم کارانە دابنرێت چونکە نابێ لەبیر بکەین ئێمە کوردین ، پێویستە رێز لەبنەماڵەى بەدرخانیان بگرین  وەک وزەفایەک بۆکوردایەتى و بۆئەوان نەهێڵین خەڵک بازرگانى و کارى ناپیشەیى رۆژنامەگەرى بەگۆڤارو رۆژنامەبکات پێویستە کەسى شایستە رۆژنامە نووس بێت.

 

 

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani