|
|
|
|

21 کانوونی دووهم, 2010 [ 08:33 ]
قەڵات /پەرى عومەر بازارى ناوەند لەشارى هەولێر کەلەلایەن کابینەى پێنجەمى حکومەتى هەرێم کرایەوە بۆخزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانئەم بازارە هەفتانە تەنها رۆژانى شەممە کراوەیە بەرووى هاوڵاتیان بۆکرینى کەلوپەل و پێداویستیەکانیان لەبەسەرکردنەوەیەکدا ماڵپەرى قەڵات لەگەڵ فرۆشیارو کریارێک دەدوێنێ. ـ سەرەتا موسا بدرەدین وەک فرۆشیارێک گووتى : ئەم هەنگاوەى حکومەتى هەلارێم شتێکى باش بوو بەتایبەت بۆفەرمانبەران کەهەفتانە زۆردێن سەردانمان دەکەن بۆشت کرین ، هەروەها کاتێک ئێمە زۆرکەل و پەلەکان بە بەشێوەیەک دەفرۆشین کەنرخیان گونجاوە هەرزانە ئەوان زیاتر بەگرنگیەوە دێنەوە ، هەروەها گوتیشى ئەوکەل و پەلانەى لێرەن بەهیچ شێوەک بەسەرچوو نین بەڵکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ خاوەن کۆمپانیانە کەبەشێوەیەک کاربۆ رازى کردنى کریار دەکرێن. ـ هەروەها سوهەیلە امین کەفەرمانبەرێکە لەدەزگاکان گووتى:هەفتانە دێمە بقازارى ناوەند یان هاوچەرخ بۆکرینى کەل و پەل و پێداویستیەکانمان ، دیارەنرخەکانیان زۆرباشە بەڵام هەندێ جار هەندێ لەفرۆشیارەکان شتى ناو قوتو بەندییەکان بەسەر چون ، وەک قوتووى ماسى گۆشت و کوارگ بۆیە هیوادارم کەوا ئەم کێشەیەش چارەسەر بکرێت، هەروەها بەشێوەک کێشەى ترى نابینم دەستیان خۆش سوپاس. لەپاشان شەمام حەوێز ئەویش هەرکریارێک بوو لەنێو بازارى هاوچەرخ گووتى:ئێمە هەفتانە سەردانى ئەم بازارە دەکەین بۆکرینى کەل و پەلەکان بەڵام داواکارمکەوا هەرلەناو ئەم بازارە جل و بەرگیش بفرۆشێت یۆئەوەى هاوڵاتى بتوانێ بەجارێک پێداویستیەکانى خۆیان بەدەست بهێنن نەک برۆنە بازار چونکە بۆخۆتان دەزانن لەبەر قەڵەباڵغى و تۆمبێل هاتوو چۆ زۆر زەحمەتە، هەروەها لەنێو نرخەکانیش جیاوازى وانیە بۆیە ئەگەر بکرێت شتەکان هەرزانتر بکرێن پێم وایە خەڵکى زیاتر دێنبۆکرین شتەکان. هەروەها مامۆستا موحسین کەوەکو ئابوریناسێکیش بۆمان دوا گوتى :لەنێو شارى هەولێر بازارێکى وا گرنگە ، هەروەها بۆحکومەتیش گرنگە چونکە شێرخانى ئابوورى ئێمە ئەمرۆ لەئاستى ئەوەدایە کەبتوانێ گەشە بسەنێ و پەرە بەشتەکانى بدات بۆیە پێسویستە ژمارەى بازارە هاوچەرخەکان زیاتر بکرێت ، بەبرواى من ئەگەرهاوڵاتى لەروى بازارو لەرووى پێداویستى کێشەى نەمێنێ ئەوا روولەشارستانى بوون زیاتر دەبێت ، هەروەها لەگەڵ ئەوەش کەحکومەتى هەرێم لەگەڵ هەنگاوەکانى دا هەمیشە کاربۆ رازى بونى هاوڵاتیان دەکات پێویستە بەرێکەوتنى زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکان بتوانێ لەروى نرخ و دابەزاندنەکان رێک بکەوێتچونکە هاوڵاتى هەمیشە خواستى زۆرە بەرامبەر بەوشتانەى کەپێویستى سەرەکین و هەروەهانرخیشیان بەرزە ، بۆیەپێوستەئەونرخانە داببەزرێنرێت بۆئەوەى هاوڵاتى تووشى هەژارى یاخود کێشەى خێزانى نەبێت چونکەبەشێک لەکێشە خێزانەکان مەسەلەى ئابورى و داراییە. هەروەها محمودکەفرۆشیارێکى تر گووتى : بەراستى ئێمە نرخەکانمان بەوشێوەنیە کەگرانبێت بەڵام هاوڵاتى هەمیشە پێى وایە کەشتەکان گرانن ، ئەگەرئێمەش قازانجمان دیارنەبێت چۆن بتوانین بژێوى ماڵ و منداڵمان پەیدا بکەین ، پێم وایە هەموومان کوردین براى یەکترین کاتێک وابێت کەوا هیچ کەس ناتوانێت غەدر لەکەس بکات ، بەڵام حکومەت دەتوانێت هاوکاریمان بکات بۆئەوەى ئێمەش زیاتر ئاسانکارى بۆخەڵک بکەین. هەروەها سەروەر نەقشبەندى کەخاوەن تەکسى کوردستان بوو وەک شۆفێر لەبەردەم بازارى هاوچەرخ گووتى :هەفتانە بەشێوەى گشتى خەڵک روو لێرەدەکەن بۆشت کرین، ئێمەش زۆر پێمان خۆشە چونکە دەبینین کەوا خەڵک لەئارامیدان ئاسایش بەرقەرارە کوردستان ئاوەدانە هەموومان سەربەستین ، بوونى بازارێکى واش جێگەى خۆش حاڵى خەڵکە کاتێک ئەوخەڵکە سەیر دەکەین بەگەرمى و گوورى کەل و پەلەکانیان دەبینین و ئێمەش بەنرخێکى گونجاو دەیانگەیەنینەوە ماڵ و شوێنى خۆیان کوردستان ئاوەدان بێت سەرکەوتن بۆحکومەت.
تێبینی:وێنهکه یهکیکه له مارکێتهکانی کوردستان
|
|
|