|
|
|
|

20 کانوونی دووهم, 2010 [ 08:41 ]
لە چوارچێوەی كاركردن بە بنەماكانی شەفافییەت و بەشداریكردنی خەڵك لە گفتوگۆكردن و داڕشتنی بەرنامەكان كە بنەمایەكی سەرەكیی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ڕەشنووسی پڕۆژەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بڵاو دەكەینەوە، بەو هیوایەی ڕۆشنبیران و كەسانی پسپۆڕ لە بواری وەرزش و لاوان بە تێبینییەكانیان ئەم ڕەشنووسە دەوڵەمەند بكەن و، دواتریش ئەو تێبینیانە بە هەند وەردەگیرێن بۆ دەوڵەمەندكردنی ڕەشنووسەكە و پێشكەشكردنی بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیاردانی وەك پڕۆژەیەكی یاسایی و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان. لە سەرەتاوە، ئاماژەمان بە خاڵە سەرەكییەكانی سیاسەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان داوە كە دەبێتە بنەمایەكی بەرنامەی كاری وەزارەت و، پاشانیش ئاماژەمان بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاساكە كردووە كە هەیكەلییەت و میكانیزمی كاری وەزارەتە. تكایە تێبینییەكانتان بۆ ئەم ئەدرێسە ڕەوانە بكەن: kawa.shakir@yahoo.com
خاڵە سەرەكییەكانی سیاسەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان یەكەم ـ سیاسەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەسەر بنەمای دیموكراسی و ڕێزگرتنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و مەدەنییەت و پاراستنی ئازادییە گشتییەكان و پەرەپێدانی گیانی داهێنان و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی، بنیات دەنرێت.
دووەم ـ ئاڕاستەكردنی بوودجەیەكی وەبەرهێنان بۆ بنیاتنانی ژێرخانی پێویست بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزشی و پێداویستییەكانی كاراكردنی چالاكیی لاوان و لێهاتووییان و بەشداریكردنیان لە مەسەلە گشتییەكانی كۆمەڵگە و ناوەندی بڕیارداندا. سێیەم ـ سازكردنی پێوەندیی تەندروست و لێكگەییشتن لە نێوان دەستەڵات و ڕۆشنبیردا بۆ بەرژەوەندیی ڕۆشنبیر لە ڕێگەی بەشداریپێكردنی لە داڕشتنی سیاسەت و بەرنامەی وەزارەت و شەفافییەت لە جێبەجێكردن و بەدواداچوونیدا. چوارەم ـ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بوارە جیاجیاكانی كار و چالاكییەكانی وەزارەت لە كاتی دانانی بەرنامە و بوودجەدا، دوور لە پەراوێزخستنی هیچ ناوچەیەك و، نەهێشتنی جیاكاریی نێوان ناوەندی شار و ناوچەكانی دیكە لە چالاكییەكانی وەزارەتدا. پێنجەم ـ بایەخدان بە تێكڕای پێكهاتە نەتەوەیی و كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان لە بواری چالاكیی كولتووری و هونەری و وەرزشیدا. شەشەم ـ كاراكردنی پێوەندی لە تێكڕای بوارەكانی چالاكیی وەزارەتدا لەگەڵ وەزارەتەكانی پێوەندیدار لە حكوومەتی فیدراڵ و لەگەڵ ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و داهێنەران و وەرزشوانان و لاوان لە سەرانسەری عێراقدا. حەوتەم ـ بایەخدان بە پێوەندی لەگەڵ ڕۆشنبیران و وەرزشوانان و لاوانی كوردستانی لە وڵاتانی دراوسێ و هەندەران و، كاراكردنی پێوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە و جیهان لە تێكڕای بوارەكانی چالاكیی تایبەت بە وەزارەتدا. ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان - عێراق ماددەی یەكەم:- سەبارەت بەم یاسایە مەبەست لەم زاراوانەی خوارەوە، ماناكانی بەرانبەریانە:
یەكەم: هەرێم: هەرێمی كوردستان- عێراق. دووەم: وەزارەت: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان. سێیەم: وەزیر: وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان. چوارەم: بریكاری وەزارەت: بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان. پێنجەم: لاوان ئەو توێژەن تەمەنیان لە نێوان چواردە تاكوو سی ساڵە. ئامانج و ئەركەكانی وەزارەت.
ماددەی دووەم: وەزارەت ئەم ئەركانەی خوارەوەی دەكەوێتە ئەستۆ: یەكەم: بنیاتنانی ژێرخانی پێویست بۆ گەشەپێدانی بواری ڕۆشنبیری، هونەر، وەرزش و تواناكانی لاوان، بە جۆرێك تێكڕای بواری داهێنان و چالاكییەكان و ناوچە جۆراوجۆرەكانی هەرێم بگرێتەوە.
دووەم: بڵاوكردنەوە و گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی كوردستانیی ڕەسەن و نەریتە مەدەنی و پێشكەوتووەكان لە بواری چالاكیی ڕۆشنبیری و وەرزشی و لاواندا، لەسەر بنەمای دیموكراسی و نەریتەكانی مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن لە فرەفیكری و فرەنەتەوەیی و گیانی هاووڵاتیی كوردستانی و، كرانەوە بە ڕووی سەرچاوەكانی ڕۆشنبیریی جیهانی و گەشەپێدانی پێوەندیی ڕۆشنبیری و وەرزشی و چالاكیی لاوان لەگەڵ كوردستانییەكانی وڵاتانی دراوسێ و هەندەران و ناوچەكانی دیكەی عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهاندا. سێیەم: پشتگیریكردنی بزووتنەوەی دانان و وەرگێڕان و بڵاكردنەوە لە هەرێمدا و، هاندان و ڕێزلێنان و پشتگیریكردنی نووسەر و ئەدیب و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و داهێنەران لە ڕێگەی یاریدەدانی چالاكییەكانیان و چاپكردنی بەرهەمەكانیان و پاراستنی مافەكانیان. چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمدا بە مەبەستی بنیاتنانی مرۆڤ لە ڕووی جەستەیی و لەسەر ئاستی سایكۆلۆژی و پەروەردەیی و بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیریی كاری هەرەوەزی و خۆبەخشی لە كۆمەڵدا. پێنجەم: دانانی نەخشەی پێویست بۆ پشتگیریكردنی بزاڤی وەرزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری و ڕێزلێنانی وەرزشوانان و، هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئۆڵۆمپیی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی بزاڤی وەرزشی لە هەرێمدا. شەشەم: دامەزراندنی كتێبخانەی نیشتیمانی و ناوەندیی ئەرشیفی كوردستان و بایەخدان بە كتێبخانە گشتییەكان و چالاكییەكانی بواری ڕۆشنبیری منداڵان و هونەری شێوەكاری و سینەما و شانۆ و مووزیك و كەلەپووری كولتووری و مافوورچنین و دابینكردنی گەلەری و هۆڵی شانۆ و نماییشی سینەمایی هاوچەرخ. حەوتەم: سازدانی فێستیڤاڵ و كۆڕ و كۆبوونەوە و وۆرك شۆپی ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و تایبەت بە چالاكییەكانی لاوان و هاندانی چالاكیی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی تایبەت بەو بوارانە. ئاڵوگۆڕكردنی شاندی ڕۆشنبیری، وەرزشی و هونەری لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا. هەشتەم: سەرپەرشتیكردنی ئاژانسی هەواڵ و بڵاوكردنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤار و پەخشی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن بە مەبەستی گەیاندنی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری ڕۆشنبیری و وەرزش و چالاكیی لاواندا و، مۆڵەتدان بە هەماهەنگیی لایەنە پێوەندیدارەكان بە دەستگە و سەنتەری ڕۆشنبیری و تیپی هونەری و یەكیەتیی و یانە وەرزشی و میللییەكان و هۆڵ و قوتابخانە و پەیمانگە و یاریگە و ناوەندەكانی دیكەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و وەرزش و لاوان و، پشتگیریكردنی چالاكییەكانیان. نۆیەم: بایەخدانی تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشی خانمان و، بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیریی یەكسانیی جەندەری لە كۆمەڵگەدا. دەیەم: دانانی بەرنامەی تایبەت بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و شارەزایی و زانیاری و لێهاتوویی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و وەرزشوانان و لاوان و ئامادەكردنی كادیری لێهاتوو بۆ تێكڕای ئەم بوارانە. یانزەیەم: داڕشتنی پلانێكی نیشتیمانی بۆ بەگەڕخستی بەشداریی لاوان لە ڕەوشی گشتی و ناوەندی بڕیاردا و، كاركردن بۆ چارەكردنی كێشەكانی لاوان و كاراكردنی بەشدارییان لە پڕۆسەی گەشەپێدانی ڕامیاری و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا. دوانزەیەم: بایەخدان بە لاوانی خاوەنپێداویستیی تایبەت و كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی توانا و لێهاتووییان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا. سیازدەیەم: بەربەرەكانیی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە كۆمەڵگەدا و، ماددە گورجكەرەكان لە بواری وەرزشدا. چواردەیەم: هاندان و سەرپەرشتیكردنی كارەكانی كەرتی تایبەت لە بواری چالاكیی ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشی بە پێی یاسا و لەسەر ڕۆشایی بنەماكانی سیاسەتی حكوومەتی هەرێم. پێكهاتەكانی وەزارەت
ماددەی سێیەم: پێكهاتەی وەزارەت بەم شێوەیە دەبێت: یەكەم: وەزیر: سەرۆكی باڵای وەزارەتە و، لە ئاڕاستەكردنی كار و سیاسەتەكانی وەزارەت و سەرپەرشتی و چاودێریكردنی چالاكییەكانی، بەرپرسە. هەروەها بەرپرسە لەو بڕیار و فەرمان و ڕێنماییانەی كە بە پێی حووكمەكانی یاسا ئەنجامی دەدات لە بارەی ئەو بابەتانەی پێوەندییان بە ئەركی وەزارەت و پێكهاتەكانییەوە هەیە، لە هەموو ڕوویەكی هونەری و دارایی و ئابووری و ڕێكخستنەوەدا. هەروەها بەرپرسیشە لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیراندا، بەو پێیەی كە ئەندامێكی هاوكارە لەو ئەنجوومەنەدا. وەزیر هەندێك لە دەستەڵاتەكانی بە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكان، یان هەر یەكێكی دیكە بە شیاوی بزانێت لە وەزارەتدا، دەدات. دووەم: بریكاری وەزارەت: یاریدەی وەزیر دەدات لە ئاڕاستەكانی وەزارەت و سەرپەرشتیكردنی كاروبارەكانی لە چوارچێوەی ئەو دەستەڵاتانەی كە وەزیر پێی دەدات. دەبێ بە لای كەمەوە بڕوانامەی پسپۆڕیی زانكۆی هەبێت و پسپۆڕ و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت.
سێیەم: نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر بە ڕێوەی دەبات كە دەبێ بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و چەند فەرمانبەرێك یاریدەی دەدەن. چوارەم: نووسینگەی بریكاری وەزارەت: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و چەند فەرمانبەرێك یاریدەی دەدەن................ پێنجەم: ڕاوێژكاران: ژمارەیان لە چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كە بڕوانامەی پسپۆڕیی زانكۆیان هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بن. بواری پسپۆڕییەكان لە لایەن وەزیرەوە دەستنیشان دەكرێت . شەشەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوان: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی پارێزگاكان: هەریەك لەوانە بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی پسپۆڕیی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. هەشتەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت.< نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپكردن و بڵاوكردنەوە: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. دەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. یانزیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سینەما و شانۆ: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی وكارامەیی بێت. دوانزەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری توركمانی: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. سیانزەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. ماددەی چوارەم: وەزارەت ئەنجوومەنێكی ڕاوێژكاری دەبێت و لەمانە پێك دێت: یەكەم: وەزیر: سەرۆكە. دووەم: بریكاری ەزارەت: ئەندامە و لە كاتی ئامادەنەبوونی وەزیردا، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەن دەكات. سێیەم: ڕاوێژكاران: ئەندامن. چوارەم: بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت : ئەندامن. پێنجەم: هەر شارەزایەكی پسپۆڕی شیاو لە ناو وەزارەت یا لە دەرەوەیدا كە وەزیر هەڵی دەبژێری: ئەندامە. شەشەم: نوێنەری وەزارەتەكانی پێوەندیدار لەسەر بانگهێشتی وەزیر: ئەندامن. ماددەی پێنجەم: یەكەم: كار و پسپۆڕیی پێكهاتەكانی وەزارەت بە پێڕۆ دەستنیشان دەكرێن. دووەم: لە كاتی پێویستدا و بە مەبەستی پەرەپێدانی كاری وەزارەت، وەزیر بۆی هەیە بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبەی وەزارەت لە نوێوە دابنێ یان لێكیان بدات، یاخود هەڵیان بوەشێنێتەوە. سێیەم: وەزیر بۆی هەیە ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری لە جێبەجێكردنی حووكمەكانی ئەم یاسایە بڕیار بدات. ماددەی شەشەم: هەردوو یاسای ژمارە (14)ـی ساڵی 2007ـی وەزارەتی ڕۆشنبیری و یاسای ژمارە ( 8)ـی ساڵی 2007ـی وەزارەتی وەرزش و لاوان، هەڵدەوەشێنەوە. ماددەی حەوتەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئەگەر لەگەڵ حووكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت. ماددەی هەشتەم: ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پێوەندارەكان حووكمەكانی ئەم یاسایە جێبە جێ بكەن.
ماددەی نۆیەم: ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجی دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان)ـدا بڵاو دەكرێتەوە. هۆكارەكانی دەرچوواندنی ئەم یاسایە بە مەبەستی پەرەپێدانی بوارەكانی ڕۆشنبیری، هونەر، ڕاگەیاندن، چاپەمەنی، وەرزش و لاوان و، كاراكردنی ڕۆڵیان لە كۆمەڵگەی كوردستان ـ عێراقدا و، بۆ ڕێكخستنی كاروبارەكانی دەستگە و ناوەندە ڕۆشنبیری و وەرزشییەكان و چالاكیی لاوان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا، ئەم یاسایە دەرچووە. پێنجەم: ڕاوێژكاران: ژمارەیان لە چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كە بڕوانامەی پسپۆڕیی زانكۆیان هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بن. بواری پسپۆڕییەكان لە لایەن وەزیرەوە دەستنیشان دەكرێت . شەشەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوان: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی پارێزگاكان: هەریەك لەوانە بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی پسپۆڕیی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. هەشتەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپكردن و بڵاوكردنەوە: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. دەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. یانزیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سینەما و شانۆ: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی وكارامەیی بێت. دوانزەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری توركمانی: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. سیانزەیەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی: بەڕێوەبەرێكی گشتی بە ڕێوەی دەبات كە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت و خاوەنی شارەزایی و كارامەیی بێت. ماددەی چوارەم: وەزارەت ئەنجوومەنێكی ڕاوێژكاری دەبێت و لەمانە پێك دێت: یەكەم: وەزیر: سەرۆكە. دووەم: بریكاری ەزارەت: ئەندامە و لە كاتی ئامادەنەبوونی وەزیردا، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەن دەكات. سێیەم: ڕاوێژكاران: ئەندامن. چوارەم: بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت : ئەندامن. پێنجەم: هەر شارەزایەكی پسپۆڕی شیاو لە ناو وەزارەت یا لە دەرەوەیدا كە وەزیر هەڵی دەبژێری: ئەندامە. شەشەم: نوێنەری وەزارەتەكانی پێوەندیدار لەسەر بانگهێشتی وەزیر: ئەندامن. ماددەی پێنجەم: یەكەم: كار و پسپۆڕیی پێكهاتەكانی وەزارەت بە پێڕۆ دەستنیشان دەكرێن. دووەم: لە كاتی پێویستدا و بە مەبەستی پەرەپێدانی كاری وەزارەت، وەزیر بۆی هەیە بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبەی وەزارەت لە نوێوە دابنێ یان لێكیان بدات، یاخود هەڵیان بوەشێنێتەوە. سێیەم: وەزیر بۆی هەیە ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری لە جێبەجێكردنی حووكمەكانی ئەم یاسایە بڕیار بدات. ماددەی شەشەم: هەردوو یاسای ژمارە (14)ـی ساڵی 2007ـی وەزارەتی ڕۆشنبیری و یاسای ژمارە ( 8)ـی ساڵی 2007ـی وەزارەتی وەرزش و لاوان، هەڵدەوەشێنەوە. ماددەی حەوتەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئەگەر لەگەڵ حووكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت. ماددەی هەشتەم: ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پێوەندارەكان حووكمەكانی ئەم یاسایە جێبە جێ بكەن. ماددەی نۆیەم: ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجی دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان)ـدا بڵاو دەكرێتەوە. هۆكارەكانی دەرچوواندنی ئەم یاسایە بە مەبەستی پەرەپێدانی بوارەكانی ڕۆشنبیری، هونەر، ڕاگەیاندن، چاپەمەنی، وەرزش و لاوان و، كاراكردنی ڕۆڵیان لە كۆمەڵگەی كوردستان ـ عێراقدا و، بۆ ڕێكخستنی كاروبارەكانی دەستگە و ناوەندە ڕۆشنبیری و وەرزشییەكان و چالاكیی لاوان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا، ئەم یاسایە دەرچووە.
|
|
|