|
|
|
|

20 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 08:15 ]
یه‌کگرتوو و گۆڕان جدیتر له پرسی گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوانن و ، یه‌کگرتوو باس له چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات : ئه‌مه ووته‌ی پسپۆڕێکی کاروباری کوردستان و عێراقه ، له دیدارێکی (مایکل رۆبن ) دا. بۆچی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ گۆڕاندا مایکل ڕۆبن هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یکه‌نه حه‌که‌م و لێکۆڵه‌ره‌وه و ده‌م ڕاستی سیاسی بۆ خۆیان و بۆ کوردستان ؟ ئه‌م دوانه‌ی به‌ناو ئۆپۆسسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕانه‌ی هه‌یانه خستویانه‌ته خزمه‌ت ڕۆبنه‌وه و ڕۆژانه نووسراوه ژه‌هراویه‌کانی که له دژی خواسته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیه و به خه‌تی گه‌وره له ڕۆژنامه بچوکه‌کانیاندا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیر له پاشه‌ڕۆژی میلله‌ت و خه‌ته‌ری ئه‌و نووسینانه بکه‌نه‌وه. له‌و بروایه‌دام که ئه‌مانه زۆر باش ده‌زانن ئه‌و پیاوه دژی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه ، چونکه مایکل ڕۆبن پرۆ تورکه و یه‌کێکه له خزمه‌تکاره‌کانی تورک . هه‌میشه ئه‌و پیاوه دژ به خواسته‌کانی گه‌لی کورده . په‌ندێکی کوردی هه‌یه که ده‌ڵێ : دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه . دیاره ئه‌مانه سودیان له‌و په‌نده کوردییه وه‌رگرتووه ، ئه‌گه‌رنا بۆچی گۆڕان و یه‌کگرتوو له پارتی و یه‌کێتی جدیترن له دژ به گه‌نده‌ڵی ؟ ئایا ئه‌وانه ده‌کارن پێناسه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی بکه‌ن که خودی به‌رپرسه‌کانی خۆیانی تیا نه‌بێت؟باشه چاکسازیه‌که‌ی یه‌کگرتوو چییه وا ئێمه‌ی کورد نایزانین و کابرایه‌کی ئه‌مریکایی نا موسڵمان ده‌یزانێت. خۆ ئه‌و دکۆر مایکله کافری مه‌تله‌قه به بڕوای ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ڕێبازی یه‌کگرتوو. ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆبن بخوێنیته‌وه له ژماره 773 ی 14/1/2010 یه‌کگرتوو هه‌موو بیر و هزره ژه‌هراویه‌کانی ڕۆبن و پرسیاره قورسه‌کانی یه‌کگرتووت بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که ئه‌و پیاوه چه‌نده دژی سه‌رکرده و حزبه‌کانی کوردستانه . باسی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مریکا ده‌کات و نموونه‌ی ساڵی 1975 ی شووم ده‌هێنێته‌وه و بیری سه‌رۆک بارزانی ده‌خاته‌وه که هێنری کیسینجه‌ر چی به کورد کرد ، ئێستاس به هه‌مان شێوه ئۆباما هه‌مان سیاسه‌ت دووباره ده‌کاته‌وه. بێگومان ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئۆباما و هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ هه‌ولێر ، هه‌رچی ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌ور و به‌ره هه‌موویانی هه‌ژان به تورکیاکه‌ی ڕۆبنیشه‌وه ، و ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی عێراقیشی خسته گێژاوێکی بێ کۆتا. هه‌موویان که‌وتنه کاری دیبلۆماسی بۆ وه‌ستانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به کورد. هه‌ر زوو سونه مه‌زهه‌به‌کانی دۆستی مایکل و گۆڕان و یه‌کگرتوو له ودیو چیای حه‌مرینه‌وه، که‌وتنه خۆیان و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و په‌لاماردانی سه‌رۆک بارزانی و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی قورس له کورد کرا ، که گوایه زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و واز له‌و هاوپه‌یمانیه نه‌هێنن. له وه‌ش زیاتر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش که‌وته هه‌له‌که سه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به‌و هاوپیمانیه بگرێت. له وه‌ڵامی پرسیارێکی دی‌دا ، مایکل ده‌بێژێ: من دکتۆر به‌رهه‌مم خۆشده‌وێت ، به‌ڵام حزبه‌که‌ی خۆی خۆشیان ناوێت و ته‌نانه‌ت پارتی و بارزانیش خۆشیان ناوێت و هه‌رده‌م ئاسته‌نگی بۆ درووست ده‌که‌ن و ناهێڵن له نێچیرڤان بارزانی زیاتر کاربکات و پارتی هه‌موو حزبه‌که‌یان ئاگادارکردۆته‌وه که کار بۆ به‌رهه‌م نه‌کرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ منداڵێکیشی باس بکه‌یت باوه‌ڕت پێناکات . د. به‌رهه‌م جێگری سکرتێری گشتییه و یه‌کێکه له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و خاوه‌ن بڕیاره له‌ناو یه‌کێتیدا. له لایه‌نی پارتیشه‌وه هه‌موو کورد ده‌زانێت که پارتی و یه‌کێتی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیان له به‌یندایه ، که فریشکی زۆرێک له حزب و لایه‌نه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ی خستووه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ له ناوبردنی. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه بوختانه و ته‌نها ڕۆژنامه ڕووزه‌رده به‌ناو ئه‌هلیه‌کان له‌م جۆره ژه‌هرانه ده‌ڕێژن و مه‌به‌ستیان هه‌یه له‌وکردارانه‌یان. له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو ، له باره‌ی بۆنده نه‌وتیه‌کانه‌وه. ڕۆبن ده‌ڵێت: من ئاگاداری دیتالی ئه‌و کاره نیم به‌ڵام من سێ خاڵ بێزارم ده‌کات: 1- ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که له بۆنده نه‌وتیه‌کانی کوردستاندا هه‌یه، که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ملیۆن دۆلار بۆ پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بڕوات . 2- تێوه‌گلانی به‌رپرسه فه‌رمیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و گه‌نده‌ڵیانه. 3- ڕه‌خنه‌ی من له دی ئێن ئۆی و به‌رپرسه‌که‌ی (پیته‌ر گالبره‌یس) له هه‌مبه‌ر بۆنده نه‌وتیه‌کان نییه، ڕه‌خنه‌ی من له هه‌مبه‌ر مافی مرۆڤه. سه‌یری ئه‌م سێ خاڵه بکه‌ن که به‌کوورتی نووسیومه‌ته‌وه ، بزانن چه‌ند شته‌کانی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کردووه و خۆشی نازانێت ڕه‌خنه‌که له کوێدایه ،و دوای ئه‌وه‌ش جه‌نابی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له‌به‌رده‌می په‌رله‌مانی کوردستانی به‌ڕێزدا ڕووی خۆیی و وه‌زاره‌ته‌که‌شی سپی ده‌رچوو . خۆ هاوبیرانی ئۆپۆسسیۆن له‌وێ بوون و که‌سیان وورته‌یان لێوه نه‌هات، ئه‌ی بۆ ئێستا ده‌یبه‌نه‌وه به‌رده‌می ڕۆبنهوودی ئه‌مریکایی.
|
|
|