گه‌ڕانه‌وه

قوتابیەک :یەکپۆشى لەنێو زانکۆ و پەیمانگاکان کارێکى باشە هیوادارین جێ بەجێ بکرێت .
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
19 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 08:11 ]

قەڵات/ پەرى عومەر
پرۆسەى خوێندن بۆپێشوەچوون و بەرەو هۆشیارى و رۆشنبیرى نەتەوەیە ، بۆیەپێویستە زیاتر گرنگى پێبدرێت ئایا یەکپۆشى کەسیستەمێکى یەکسانیە لەنێو قوتابخانە ئایا ئەم سیستەمە جێ بەجێ بکرێت یان نەکرێت ئەگەربکرێت بۆ ؟ ئەگەر نەکرێت بۆ ؟
ـ بازیان عبدوللە قوتابى کۆلیژى ئاداب بەشى کۆمەڵناس گوتى : من پێم وایە ئەگەر قوتابى بۆخوێندندن بێتە زانکۆ پێویست بەمەناکات  هەر رۆژەى بەجل و بەرگێک بێتە خوێندن ، لەگەڵ ئەوەى ئەگەر پێیا ناخۆشە جلى رەساسى  باحکومەتى هەرێمى کوردستان رەنگێکى تر دەست نیشان بکات ، بۆیەکپۆشى بۆیە من وەک قوتابیەک  کەزۆر بەسەر بەرزى دەڵێم من کورە جوتیارم لەکوێ بێنم هەموو رۆژ جلى نوێ و ئۆتۆمبێل و مۆبایلى نوێ ؟ تکا دەکەم حکومەتى هەرێمى خۆشەویست فریای زانکۆکان بکەون زانست و زانیارى بۆتە جل و بەرگ بۆتە مۆبایل .
ـ مەهاباد سلیمان بەشى کوردى گوتى : ئێمە ئێوارانین وەزعمان باشترە چونکە قوتابیەکان لەرووى تەمەنەوە قاڵ بوونەوە بەڵام بەشێوەیەکى گشتى  داوامان وایە کەوا یەکپۆشى بکرێتە سیستەمێک یەکسەر جێ بەجێ بکرێت ناکرێت قوتابى بۆخوێندن بێت لەپاڵ خوێندن بازارى کاڵاکان گەرم بکات بەدەرهێنانى مودیلات و هەر رۆژەى جل و بەرگێک ، داوایشم وایە کەوا حکومەتى هەرێم وەزارەتى خوێندنى باڵا گرنگى بەگرفتەکانى قوتابیان بدات .
ـ سروەکاکل لەپەیمانگەى تەکنیک گووتى : ماوەیەکە لەلاى ئێمە مەسەلەى ئاڵتوون تەرک کراوە ئەمە شتێکى باشە بەڵام هیوا دارم مەسەلەى جل و بەرگیش جێ بەجێ بکرێت چونکە قوتابى تووشى زەرەرى گەورە دەبێت لەگەڵ کرینى هەموورۆژێ جل و بەرگ  ، دایک هەیە خانووى فرۆشتووە چونکە سێ منداڵى لەزانکۆن ئایا ئەمە ماناى خوێندنە چونە چوونە ئەوروپا چوونکە دەبێ پارەى بۆحازر کەى لەهاوینەکەى .
ـ هەروەها ئەمیرە سەلیم لەبەشى کۆمەڵ ناس گووتى : کاتێک دەڵێن قوتابى واتە توێژى زیندوى کۆمەڵگە ئەى ئەگەر ئەم توێژەئازاد نەبوو بۆیە من پێم باشە نەبێتە یەکپۆشى بەڵام باسنورێک بۆ زێرو بۆ جل و بەرگى رووت و هەروەها تەسک دابنرێت ئەوە کێشەیە بێن رەنگ و یەکپۆشى بکەنە چارەسەرى. داوام وایە قوتابیان خۆیان سنوورێک بۆ  جلەکانیان دابنێن ئەگەر وانەکەن حکومەت چى بکات .
ـ مامۆستا ئارام : بەراستى پرءسەى جێ بەجێ کردنى یەکپۆشى باسێکى گرنگە ، چونکە ئاستى رۆشنبیرى قوتابى و کۆمەڵە بەرز دەبێتەوە هەروەها یەکسانى دەگەوێتە نێوانیان هەروەها لەلایەکى تریشەوە هەندێ خێزانى واهەیە زیاتر لە لەقوتابیەکى زانکۆیان هەیە  من دەپرسم ئەگەر زانکۆ شوێنى مۆدیلات بێت چۆن ئەو خێزانە فریادەکەون  ئەو هەموو شتە بۆمنداڵەکانیان بکرن چۆن دەتوانن بەشێوازێک سیستەمى ئەوە پیادە بکەن کەمنداڵەکانیان یان کچ و کورەکانمان لەزانکۆ فێرى دەبن وە مۆدیلاتى ئۆتمبێل و جل و بەرگ و مۆبایل و لاپتۆپ ئەمرۆ ئەم شتانە بۆخزمەتى مرۆڤـ نین لەکۆمەڵگاى ئێمە بەدواوە هاوڵاتى و مرڤــ لەخزمەت ئەو شتانەدان ، بۆیە هیوادارم حکومەتى هەرێم وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە بەجدى بیر لەو بابەتە بکەنەوە هەرچى زوە باسیستەمى یەکپۆشى جێ بەجێ بکرێت .
ـ زەکەریا یونس گوتى : من وەک قوتابیەکى زانکۆ داواکارم . کەوا ئەم پرۆسەیە جێ بەجێ بکرێت بەم شێوەیە جیاوازى نامێنێت لەنێوان هەژارو دەوڵەمەندن ، هەروەها قوتابى زیاتر وابەستى زانکۆ دەبێت  سەرقاڵ نابێت بۆخۆرازاندنەوە و مکیاژ چونکە بەداخەوە زانکۆ بوە بەگۆرەپانى نمایشى جل و بەرگ .
هەروەها ئاسۆ سەمەد لەپەیمانگاى تەکنیکى لەبەشى راگەیاندن گووتى : بەراستى من لەگەڵ یەکپۆشی دام  بەڵام بەراى من چارەسەرى یەکجارەکى    نیە، چونکە مەسەلەى ئێمە ئەوەنیە مەسەلەى ئێمە نەبوونى ئەو رۆشنبیرییەیە کەقوتابى بەشێکى نیەتى  چونکە هەندێ قوتابى هەن هێندە بەپۆزو لەخۆبایى هەڵسوکەوت دەکەن دەڵێى لەکەوکەبێکى تر هاتووە جا یان بەئۆتۆمبێل یان بە مۆبایل و لابتۆپ یان بەشتى تر و ئاڵتون پۆز لێدەدەن ، کەئەمە دوائاستى نزمى رۆشنبیریە بەداخەوە چونکە جل و بەرگ هیچ کات نابێ وای لێبێت  کەمرۆڤ بەهۆیەوە تەقیم بکرێت ، پێم وایە رۆشنبیرى لەئەقڵ بێ باشە ، نەک جل و بەرگى نوێ و ئەقلى کۆن.
 لەکۆتایدا خەڵات اسماعیل گوتى : هیوادارم سیستەمى یەکپۆشى جێ بەجێ بکرێت من لەگەڵ دام چونکە وادەکات قوتابى زیاتر ئاگادارى خوێندنى خۆى بێت بەدواى سەرچاوەى زانست بگەرێت  بچێتە لاى ئینتەرنێت و زانست نەک شەو بیرلەوە بکاتە بەیانى بەچ جۆرە جل و بەرگێک بچێتە زانکۆ ، هیوارم وەزارەت بریارى کۆتایى خۆى بدات لەبارەى جێ بەجێ کردنى  بریاى یەکپۆشى  .   


 

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani