گه‌ڕانه‌وه

ئەوانەى دەیانەوێت جارێکى تر کەرکوک پەراویز بخریت با بیر لە هەڵوێستەکانى سەرۆک بارزانى بکەنەوە ...
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
09 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 08:21 ]

هەوراس رەفیق:


ئەوە  ماوەیەکە دەبینین لە ناوو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى فیدراڵ چەندلایەنێکى عێراقى هەڵوێستى سەیروسە مەرە لە بەرام بەر کەرکوک دەنوێنن ، وەک ئەوەى ئەم بڕیار و یاسایەنەى تایبەت بە ئاسایى کردنەوەى بارودۆخى کەرکوک خیلافبێت و دژبە دەستوربێت کە پێشتر لە دارشتنى دەستورى عێراقى چەسپاوە بەناوى  مادەیەى(140)...
ئەم گروپ لایەنانەى ئێستا لە هەوڵى ئەودان کە هەڵبژاردن لە کەرکوک ئەنجام نەدرێت هەرئەم گروپ و لایانەن هەمیشە دژیى ئاسایکردنەوەى پارێزگاى کەرکوکن ، بەردەوام لە هەوڵى ئەودابوون غەرقى دەستوربکەن بەتایبەتى مادەى (140)کەتایبەتە بائاسى کردنەوەى سەرجەم ئەم ناوچانەى ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکانى عێراق هەوڵى گۆرینى دۆخى واقعیان داوە لە سەروى هەمویان پارێزگاى  کەرکوک ، ئەمەش بە هۆى زۆر بونى نفوسى کورد لەم پارێزگایە ، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم گروپ و لایانەنەى تاوەکو پرۆسەى ئازادى عێراق لە دەرەوەى ووڵات لە شاشەى t.v سەیرى ڕەوشیى عێراقیان دەکرد وەیاخۆ هەندێکیان بەڕێزو حورمەتەوە لە کوردستان ڕێزیان لێدەگیراو خزمەت دەکران هەمیشە باسیان لە هەڵوێستى بەوەفاى سەرۆک بارزانى دەکرد بەرامبەر بەخەم خۆرى دەربارەى ڕەوشیى سەرجەم عیراق ، کە دەبینین بەشێک لەم گروپ و لایەنانەن ئەمڕۆ دژى ئاسایکردنەوەى پارێزگاى کەرکوک و مادەى (140) و ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کەرکوک و هەمیشە پەنا بۆ ئاغا و کوێخاکانیان دەبەن ، تاوەکو هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەى جارێکى تر دیموگرافیاى کەرکوک بگۆرن.
بەڵام ئەوەى جێگاى دڵخۆشى خەڵکى کوردستانە و بەتایبەتى کەرکوکیەکان ،ئەوە هەڵوێستى جەنابى سەرۆک بارزیانیە کە لە پەرلەمانى کوردستان ، لە رۆژى 28/10/2009 لە بەردەم پەرلەمانى کوردستان جارێکى تر ئومێدى بە کەرکوکیەکان بەخشیەوە فەرمووى ((خۆ قه‌ده‌ری که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ غه‌دریان لێ بکرێ، هه‌ر له‌ژێر زوڵمدا بژین، هه‌ر غه‌دریان لێ بکرێ، ئه‌مجاره‌ بڕیاری کوردستانه‌ با هه‌موو دنیاش تێبگات: ئێمه‌ رازی نابین هیچ خسووسییه‌تێک بۆ که‌رکووک دابنێن و که‌رکووک جیابکرێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن، یا وه‌کو پارێزگایه‌کانی ترسەیرى  ده‌کرێ، یان ئێمه‌ رازی نابین و چش ده‌بێ با ببێ.)) ده‌با هه‌موومان وه‌ک سه‌رۆک بارزانی خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بین و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد بخه‌ینه‌ سه‌رووى هەموو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزبى. به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ناحەزان بووه‌ستین و داخوازیه‌کانمان یه‌ک بخه‌ین و پێداگریش بین، له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واکانمان، دژبەم تاق موو لایەنانەى هەمیشە دژبەبەرژەوەندى باڵاى خەلکى کوردستان جاویان بە ئەزمون و ئاینەدەى کورد هەڵنایەت .
hawraz_78@yahoo.com

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani