|
|

04 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 11:19 ]
یونس حه‌مه‌د/ئۆسلۆ
له‌و باوڕه‌دام به‌وه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر باسی ته‌یمموری ڕۆژهه‌ڵات یان کۆسۆڤۆ یاخوود ماریمار و یان ئه‌وه‌تا باشووری سوودان بکه‌ین گاڵته‌ی پێ دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد هه‌میشه خۆی زۆر له‌و میلله‌تانه به‌گه‌وره‌تر و زیره‌ک تر ده‌زانێت..چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات جاری سه‌ربه‌خۆیی دا و ئاواته‌که‌ی گه‌یشته جێ و ماریمارو سان مارینۆ و دوورگه‌ی ڤارۆ و کۆسۆڤۆ ئه‌وانیش بێ ترس جاری سه‌ربه‌خۆبوونیان ڕاگه‌یاند و زۆریش بێباکانه هه‌ڵوێستی خۆیان خسته ڕووو ئاکامه‌که‌شی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ووڵاته‌که‌یان بووه، له‌م ڕۆژانه‌شدا باشووری سوودان ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆیان نیشاندا به‌وه‌ی ته‌نیا سه‌ربه‌خۆبوون ده‌رمانه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و ئاوات، له‌سه‌ر زارای سه‌رکرده‌کانیان بێ ترس داوای سه‌ربه‌خۆبوونی باشووری سوودانیان کرد و ئه‌مه‌ش بووه جێگای خۆشحاڵی تێکڕای باشوورییه‌کانی سوودان و شایی ئه‌فریکایی باڵی به‌سه‌ر ووڵاته‌که‌یان گرت..ئه‌مانه‌ی باس کران چه‌ند ووڵات و میلله‌تێکی له‌چاو کورد په‌نچه‌ی ده‌ستن و که‌چی داوای سه‌ربه‌خۆبوون ده‌که‌ن و ته‌نیا ئه‌و ڕێگایه به ڕاست و درووست ده‌زانن وهه‌ر ئه‌مه‌ش بڕیاری ڕاست و درووسته، چونکه میلله‌تان ته‌نیا چاره‌سه‌ر و نه‌خشه‌ی ڕێگا به‌سه‌ربه‌خۆبوون ده‌بیننه‌وه..ئه‌گه‌ر سه‌یری خۆمان واتا کورد له باشووری کوردستان بکه‌ین نه سه‌رکردایه‌تی و نه‌میلله‌تیش تاڕاده‌یه‌ک هه‌ست و سۆزیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناجوولێت و هه‌میشه هه‌نگاو بۆ یه‌کپارچه‌یی ئێڕاق دێنن و جارێک له‌جارانیش باسیان له سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان نه‌کردووه وتا میلله‌تیش بڵێ مافی خۆمانه سه‌ربه‌خۆیی جار بده‌ین.له‌گه‌ڵ درووستبوونی ئه‌و ووڵاته‌ی له‌نه‌خشه پێ ده‌وترێت ئێڕاق ،ئه‌وه کورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ووڵاته دووچاری چه‌ندین نه‌هامه‌تی و ماڵوێڕان بوونه‌ته‌وه، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵیان دۆست و هاوپه‌یمان بین،ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێروانینه ئه‌وان واتا به‌غدا به‌رده‌وامن له دژایه‌تی کردنمان و ناهێڵن یه‌ک هه‌نگاو بچینه پێشه‌وه، دیاره له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌زانن هه‌ر چییه‌ک به‌سه‌ر کورد بێنن،ئه‌وه کورد ناڵێت سه‌ربه‌خۆبوونم مه‌به‌سته و هه‌ر بۆیه‌ش به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن وئه‌وه‌ی کورد داوای ده‌کات پێی ڕازی نابن..لێره‌دا پێموایه ئه‌گه‌ر جاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بده‌ین پاڵپشتمان زۆره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی ئێڕاق بڕۆین،ئه‌وه یه‌ک هه‌نگاو ناچینه پێش،تاکه‌ی گاڵته به میلله‌تانی وه‌ک باشووری سوودان و کۆسۆڤۆ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ین ،ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر واقیع ،پێوویسته پێش هه‌موو که‌س گاڵته به‌خۆمان بکه‌ین ،که زووڵمی توورک و عه‌ره‌ب وفارس قبووڵ ده‌که‌ین.
سایتی قەلات بەرپرس نیە لە بیر‌و بۆچوونی نووسەر
|
|
|