|
|

19 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:45 ]
هولیا ئه‌فشه‌رو ئیبراهیم تاتڵسێس دوای چه‌ند ساڵێك و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دووری، بۆیه‌كه‌مجار پێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه به‌رده‌م زوومی كامێرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی راسته‌قینه له‌فیلمێكدا. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه خێرایه‌ی ئیبراهیم وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك وابوو، كه شه‌وی رابردوو له‌شانۆگه‌رییه‌كی (موجده‌ت گێزان) كه تایبه‌ت بوو به‌مسته‌فا كه‌مال، ئیبراهیم له‌و شانۆگه‌رییه ئاماده‌بوو باسی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كرد بۆ بواری سینه‌ما. تاتڵسێس وتی: له‌م مانگه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌و له‌ساڵی داهاتوودا نمایشده‌كرێت، وتیشی: له‌فیلمه‌كه‌دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌و به‌ناوبانگ رۆڵده‌بینن، له‌وانه موجده‌ت گێزان وئایدیمیر ئه‌كباش، هه‌روه‌ها موفاجه‌ئه‌یه‌كى گه‌وره‌ش هه‌یه ئه‌ویش هولیا ئه‌فشه‌ره كه له‌و فیلمه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، سه‌باره‌ت به‌فیلمه‌كه‌ش خه‌ڵكی توركیا ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی دوو شت بێت یان گریان یان پێكه‌نین، به‌لام فیلمه‌كه‌ی ئێمه له باره‌ى هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌یه. له (gunes)ه‌وه
|
|
|