گه‌ڕانه‌وه

هاشمى بەندى یەکەمى یاساى هەڵبژاردنەکان بە ڤیتۆ رەت دەکاتەوە و کۆمسیۆنى باڵاش چالاکیەکانى دەوەستێنێ
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
18 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 21:38 ]

راپۆرتە هەوال:     ئەمڕۆچوارشەممە  تارق ئەلهاشمى جێکرى سەرۆکى کۆمارى عیراق بەندى یەکەمى یاساى هەبژرادنەکان ، کەتایبەتە بە کورسیەکانى قەرەبوو ، بەڤیتۆ رەتکردەوە  ،لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیش دا کەلەبارەگاى خۆى لە بەغدا سازى کردبوو ، هاشمى رایگەیاند کە دەنگ بە یاساى هەڵبژاردنەکان نادات وبە مافى ڤیتۆ رەتى دەکاتەوە و ئەزموونى دەستوور دووبارە ناکاتەوە  تا ئەو کاتەى لەلایەن ئەنجوومەنى نوێنەرانەوە هەموار دەکرێتەوە ،  لەدرێژەى لێدوانەکەشى دا  ئاماژەى بە کۆمەڵێک گۆڕانکارى لە یاساى هەڵبژاردنەکان کرد و داواشى لە ئەنجوومەنى نوێنەران کە پەلەبکەن لە پەسەند کردنى گۆڕانکاریەکان  بۆ ئەوەى هەڵبژرادنەکان لەکاتى خۆى ئەنجام بدرێ .
          لەدواى لێدوانەکانى هاشمى ، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژرادنەکانى عیراق ،راگرتنى  چالاکى و رێککاریەکانى بۆ هەڵبژاردنەکان راگەیاند ،لەوباریەشەوە قاسم ئەلعبودى ئەندامى ئەنجوومەنى کۆمسیاران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دا گوتى : " هەمووچالاکیەکانى تایبەت بە لیستى ناوى دەنگدەران و رێکخستنى کارتى دنگدان رادەگیرێن ، تایاساى هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکرێت ، بە دوا کەوتنى پەسەند کردنەکەش کاتى ئەنجام دانى هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێ 
        لەیەکەم کاردانەوەش دا نورى ئەلمالکى سەرەک وەزیرانى  عیراق  داواى لە کۆمسیۆنى باڵى هەڵبژاردنەکان کرد کە گوێ بە بڕیارەکەى هاشمى نەدەن و بەردەوام بن لە خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان ، لە بەیاننامەکیش دا کە چوارشەممە بڵاوى کردەوە نورى ئەلمالیکى هەڵوێستەکەى هاشمى بە ترسناک و دژ بە پرۆسەى سیاسى دیموکراسى لە عیراق لە قەڵەم دا و داواى لە هێزو لایەنە  سیاسیەکانى ناو ئەنجومەنى نوێنەران کرد کە بەپەلە دانشتن بکەن و پێ داگرى لەسەر ئەوە بکەن کە هەڵبژاردنەکان لە کاتى خۆى ئەنجام بدرێ

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani