ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند" دوای گه‌رِانه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌و كه‌موكورِییانه‌ی كه هه‌یه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر له‌گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین به شێوه‌ی ته‌عبیری قانونیش بێت مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: هه‌ندێك بیرۆكه هه‌ن له‌وانه مانه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان وه‌كو خۆی له‌گه‌ڵ زیادكردنی رێژه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بوو ، یانیش ئه‌و به‌شه‌ی كه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر پارێزگاكانی تر دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی بیرۆكه‌ن و پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌وه لایه‌نه یاساییه‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا لایه‌نێكی تریش له‌سه‌ر داوای لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌زیری بازرگانی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی بچینه بنچ بنه‌وانی ئاماره‌كان و هۆكاری ئه‌و كه‌مبوون و ئه‌و زیاد نه‌بوونه نا ئاساییه‌ی كه به هه‌رێمی كوردستان دراوه و شان به‌شانی شاره‌كانی تر لێبكۆڵینه‌وه، كه‌واته ئێمه له هه‌ردوو لا كارده‌كه‌ین كه دوو ده‌زگای په‌یوه‌ندیدارن به‌و ئاماره‌ی كه كراوه ئه‌ویش یه‌كێكیان وه‌زاره‌تی بازرگارنیه و ئه‌ویتریشیان وه‌زاره‌تی پلان داننانه ، به‌و هیوایه‌ی كه بتوانین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه هه‌ق بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه بگێردرێته‌وه تا به پێی ئه‌و رێژه‌ی كه ده‌ستور دایناوه بۆ رێژه‌ی یه‌ك كورسی بۆ 100هه‌زار كه‌س له دانیشتوان .
سه‌باره‌ت به زیادنه‌بوونی رێژه‌ی كورسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر گوتی : ئه‌م ئاماره بۆته جێگه‌ی سه‌رسورِمانی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری عێراق، چونكه ئه‌وانیش ده‌پرسن كه بۆچی رێژه‌ی دانیشتوان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیادی نه‌كردووه، پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو سلێمانی هیچ زیاده‌یه‌كی تێدا نه‌بێ ئه‌وه شتێكه جێگه‌ی سه‌رسورِمانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌چوارچێوه‌ی یاساكه به‌تایبه‌تی كه یاساكه نه‌قس كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بكه‌ین، ره‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه بێت هه‌وڵ بده‌ین ژماره‌ی كورسیه‌كانی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و رێژه‌یه‌كی كه‌میش بۆ قه‌ره‌بوو دابنرێ، ره‌نگه ئه‌مه له‌م قوناغه‌دا چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندی بێت تا ده‌گه‌ینه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئامار ده‌كرێت و ره‌نگه چاره‌سه‌ری تریش هه‌بێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له دوای ڤیتۆكردنی یاساكه، هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌شینه‌یی له‌مه‌سه‌له‌كه بكۆڵێته‌وه راوێژ به شاره‌زایانی بواری سه‌رژمێری بكرێت، به‌تایبه‌تی ئێستا هه‌لێك هاتۆته پێشه‌وه تا شتێك بكه‌ین و هه‌موو داموده‌زگا ده‌زگاكانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم پێی رازی بن، ره‌نگه چاره‌سه‌ره‌كان له‌سه‌دا سه‌د به‌دڵی هه‌موومان نه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌دا هه‌شتا به‌دڵت بێت باشتره له‌وه‌ی كه له‌سدا بیست به‌دڵت بێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌ته‌ئكید ئه‌و دارِشتنه‌ی داهاتووش ده‌بێت دارشتنێكی ته‌وافوقی بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گره‌نتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه جارێكی تر ڤیتۆ نه‌كرێته‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه به‌شی زۆری مافه‌كانی خۆیان وه‌گرتووه له‌م یاسایه‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین تا سه‌رژمێری له‌م وڵاته‌دا نه‌بێت ، ره‌نگه ئێمه ته‌مای قاعیده‌یه‌كی به‌یاناتی سه‌د ده‌رسه‌د نه‌بین .
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان به یاساكه و تێپه‌رِبوونی به‌م كه‌موكورِییه‌وه ، ناوبراو گوتیشی: ئێمه پێمان وایه ئه‌و بابه‌ته دوای تێپه‌ربوونی ده‌بێ به ووردی لێكۆڵینه‌ی بۆ بكرێت، دیاره ئه‌وه زیاتر په‌یوه‌ندی لایه‌نی جێبه‌جێ كردنه‌وه هه‌یه، به‌رێوبه‌رایه‌تی بازرگانی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌هه‌رێمی كورستان هه‌یه و وه‌زاه‌رتی بازرگانی له‌حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌یه، ئێمه بۆ ئه‌وه وه‌زیری بازرگانی بۆ په‌رله‌مان بانگ ده‌كه‌ین تاوه‌كو بزانین كه كه‌موكورِییه‌كان له‌كوێ دروست بوون، ئایا كه‌مته‌رخه‌می له‌ده‌زگاكانی خۆمانه یا ئه‌وه‌تا په‌یوه‌ندی به‌وزاه‌رتی بازگارنی عێراقه‌وه هه‌یه، ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ووردی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین.