بەئامادەبونى هەریەک لە د.فریدریک تیسۆ کونسلى گشتى فەرنساى لەکوردستان و جۆن میشیل لۆ دین راوێژکارى کاروبارى رۆشنبیرى و هەماهەنگى لەباڵوێزخانەى فەرەنسا لە بەغدا و خاتوو ئەمیلى بەنزآ سەرۆکى سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى و بەرپرسى پەیوەندیەکان و هەماهەنگى لە کونسلیەى گشتى فەرنسا لە هەولێر و عەدنان ئەنوەر بەگ سەرۆکى فیدراسیۆنى رێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمى کوردستان و چەند رێکخراوێکى تر لەبارەگاى (سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى)لەشارى هەولێر کۆبونەوەیەکى گرنگ بەرێوەچوو.
ناوەڕۆکى کۆبونەوە تایبەت بوو بە بوارى کۆمەڵگەى مەدەنى لە هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى بەوەپێشبردنى ئەم رێکخراوانە و هەماهەنگى لەنێوان رێکخراوەکانى کوردستان و سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى،هاوکات باس لەچۆنیەتى هاوکاریکردنى ئەو رێکخراوانە کرا کەزیاتر تایبەت دەبێت بە بوارى (گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى) و خەڵکە هەژارنشینەکان و پەراوێزکراوەکان و نەهێشتنى نەخوێندەوارى بەشدارى گەنج و ئافرەت لە ژیانى کۆمەڵایەتى ،زیاتر ئەو پڕۆژانە هاوکارى دەکرێن کەبەردەوامبونیان پێوە دیارە.