|
|

17 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 07:49 ]
به‌داخه‌وه جارێكی تر تیرۆرستانی داخ له‌دڵ و ناحه‌زانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌شاری كركوك كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆرستیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند ، كاتێك له‌ناو یه‌كێك له‌بازاره‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ئێواره‌ی رۆژی 16/11/2009ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراویان ته‌قانده‌وه‌و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌ك هاولاًَتی سیڤیل و كاسبكارشه‌هیدوبرینداربوون.
ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای به‌توندی ئیدانه‌و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیه له‌هه‌مان كات دا پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی گه‌رممان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌وكه‌س و كاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرش وپه‌لاماره تاوانكاریانه له‌چه‌ندكاتێكی به‌دوای یه‌ك دا له‌شاری كركوك جگه له‌وه‌ی بۆچه‌ند ئامانجێكی گوماناوی جێ به‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌مان كاتدا ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی دۆران و بێهێزی تیرۆرستان و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن ده‌رده‌خات له كایه‌ی سیاسی و لاوازبونی نفوس و پێگه‌كانیان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا،بۆیه داوا له سه‌رجه‌م خوشك و برایانمان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كركوك ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری ره‌شی تیرۆرستان پتر ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و ده‌ست له‌ناو ده‌ست پارێزگاری بكه‌ن له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئازادی و دیموكراسی و رێگه نه‌ده‌ن تیرۆرستان و ناحه‌زان درز‌و كه‌لێن بخه‌نه نێوانیان.
دووباره‌پرسه‌و هاوخه‌میمان بۆكه‌س و كاری قوربانیان ده‌رده‌برین و له‌خودای گه‌وره داواكارین شه‌هیدان به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكاو هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆبرینداره‌كان ده‌خوازین،هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگاته‌ندروستیه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێروسلێمانی له‌ئاماده‌یی ته‌واودان خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌شی قوربانیانی ئه‌م په‌لاماره بكه‌ن.
ووته بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16/11/2009
|
|
|