|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 19:54 ]
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌رسێ پڕۆژه یاسای پێكهێنانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه و ده‌سته‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان په‌سه‌ند كران و سه‌باره‌ت به‌رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش وتووێژ كرا.
ئه‌مڕۆ 16/11 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبووه‌وه بۆ گفتوگۆ كردنی پڕۆژه‌ی یاساكانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ردوو ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان كه‌پێشتر سێ وه‌زاره‌تی سه‌ربه‌خۆ بوون و له‌كابینه‌ی شه‌شه‌مدا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێكی تر كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو و گرنگ وه‌سف كرد، دووپاتیشیكرده‌وه كه كاریگه‌ریی باشی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به وڵاتانی ئه‌وروپاوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌رسێ پڕۆژه یاسای كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه‌و ده‌سته‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا كه پێشتر سێ وه‌زاره‌تی سه‌ربه‌خۆ بوون و له‌چوارچێوه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئیداریی و گرنگی دان به‌و سێ بواره وه‌كو ده‌سته به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی تازه داده‌مه‌زرێن.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌كو كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ پێكدێت و راسته‌وخۆ سه‌ر به‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشنیاز ده‌كرێت و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش په‌سه‌ندی ده‌كات، وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه ئه‌و كۆمسیۆنه 10 ئه‌ركی گرنگی له‌سه‌ر شانه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌كو گونجاندنی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادییه سیاسییه‌كان، جگه له چاودێریكردنی دۆخی زیندان و گرتووخانه‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه سه‌باره‌ت به‌دیمه‌نی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمدا، هه‌روا به‌دواداچوونی سه‌رپێچییه‌كان و چاودێریی ئه‌دائی ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كان.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ردوو پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی پارێزگاریی و باشكردنی ژینگه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان په‌سه‌ند كران، كه یه‌كه‌میان تایبه‌ته به‌چاودێریكردنی ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ پاك راگرتنی، دووه‌میشیان تایبه‌ته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره.
ئه‌ركی ده‌سته‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه بریتیه له "به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی تایبه‌تن به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140" ئه‌ركێكی تری ئه‌و ده‌سته‌یه وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا باسی لێوه‌كراوه هاوكاریكردن و كاركردنه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ناوچه دابڕاوه‌كان".
ده‌سته‌ی پارێزگاری و باشكردنی ژینگه‌ش وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا جێگیر كراوه ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له‌پارێزگاری ژینگه‌و ته‌ندروستی گشتی و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریه‌كانی چه‌كی كیمیاوی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له‌مین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ئامانجێكی تر بۆ دروستكردنی وشیارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ژینگه.
دوا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریتی‌بوو له‌تاووتوێكردنی میكانیزمه‌كانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌كوردستاندا، له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی راپۆرتێكی زاره‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له‌پێداویستیه‌كانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه كرد، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كان و رێگه‌گرتن له‌ئه‌نفلۆنزای به‌راز سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا به‌زوویی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆببێته‌وه.
|
|
|