|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 15:09 ]
1- كاتێك كه ئه‌نجلینا له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا نه‌یتوانی له كاری مۆدێلدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، تووشی خه‌مۆكی بوو‌و هه‌وڵیدا خۆی بكوژێت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت :«ئه‌وكاته‌ی خه‌وریكی ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی خۆكوشتن بووم، هه‌ستم به ئێش‌و ئازار ده‌كرد‌و به جۆرێك كه هه‌ستم به زیندووبوونم ده‌كرد. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و كاره جۆرێك بۆ من ده‌رمان بوو«.
2- كاتێك ته‌مه‌نی 14 ساڵ بووه بۆ یه‌كه‌مینجار به‌شداری فێركاری شانۆی كردووه، به‌ڵام دواتر به‌جێی هێشتووه‌و كاتێك كه ده‌ستی به‌و كاره كردووه، سه‌ره‌تا له رۆڵی پۆلیسی جێ به‌جێكاری كفن‌و دفنی ده‌ستی به رۆڵ بینین كردووه.
3- ئانجلینا به هیچ شێوه‌یه‌ك له راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك شه‌رم نایگرێت. له ساڵی 1996 كاتێك كه له‌گه‌ڵ جانی لی مه‌یله‌ر، ئه‌كته‌ری به‌ریتانی زه‌واجی كرد، پانتۆڵێكی ره‌شی چه‌رم‌و تی شێرتێكی سپی بۆ رێوڕه‌سمی زه‌واجه‌كه‌یان هه‌ڵبژرادو به خوێنی خۆی له‌سه‌ر تیشێرته‌كه ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسی.
4- كاتێك كه له‌گه‌ڵ بیلی باب ترونتۆن كه ئه‌ویش ئه‌كته‌ره زه‌واجی كرد، هه‌ردووكیان خوێنی یه‌كتریان كردبووه ناو شووشه‌یه‌كی بچوكه‌و له ملیان كردبوو‌و وه‌ك هێمایه‌كی خۆیه‌ویستی بۆ یه‌كتریان ده‌زانی.
5- شیلۆ ونوول كچه‌كه‌ی ئه‌نجلینا و برادت پیت (هاوسه‌ری سێیه‌می) له یه‌كێك له شاره‌كانی نامیبیا به ناوی Swakopmund هاتووه‌ته دونیا‌و ئێستا پاسپۆرتێكی نامیبیایی هه‌یه.
6- كاتێك شیلۆ هاته دونیا، ئه‌و وێنه‌گره‌ی یه‌كه‌مین وێنه‌ی شیلۆی گرت، 10 ملیۆن دۆلاری به‌و ره‌سمه ده‌ستكه‌وت، ئه‌نجلیناو برادیش پشكی خۆیان له‌و پاره به‌خشیوه به دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان.
7- ئه‌نجلینا له‌سه‌ر له‌شی 13 تاتۆی به‌ناوبانگی هه‌یه، دوانیان له وته جوانه‌كانی تنسی ویلیامزن‌و هه‌روه‌ها شوێنی له دایكبوونی منداڵه‌كانی له‌سه‌ر باسكی چه‌پی تاتۆكردووه.
|
|
|