|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 15:06 ]
گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" به ده‌نگی گۆرانیبێژی كورد خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" كۆنسێرتی گۆرانی كوردی له ته‌لاری وه‌حده‌تی تاران ساز ده‌كات..
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی گروپی موزیكی "ژیوار"، كۆنسێرتی گۆرانی كوردی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" به ده‌نگی گۆرانیبێژی كورد خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" و به ئاوازدانه‌ی و دابه‌شكردنی موزیك له لایه‌ن خاتوو "گوڵنووش مه‌لایری"، "مینوو ئه‌سحابی" و "فوئاد سه‌فده‌ری" كاتژمێر 5ی دوانیوه‌أۆی رۆژانی 15 و 16ی نۆڤه‌مبه‌ر ی2009 له ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران به‌أێوه‌ده‌چێت. گروپی موزیكی "ژیوار" له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كۆنسێرته‌دا چه‌ندین گۆرانی كوردی له ده‌زگای شووردا پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وانه: "هیوا"، "شایی و زه‌ماوه‌نده"، "سازی ئاواره"، "باوانه‌كه‌ی بابم"، "باغی نه‌مامه"، "هه‌ڵاڵه‌ی كوێستان" و "كراس زه‌ردێ". ئه‌م گرووپه هه‌روه‌ها له به‌شی دووه‌می كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانی و پارچه موزیكی سونه‌تی ئێرانی له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستایانی گه‌وره‌ی موزیكی ئێران، له‌وانه: مامۆستا "فه‌رامه‌رز پایوه‌ر"، مامۆستا "حه‌سه‌ن كه‌سایی" و مامۆستا "روكنه‌دین خان موختاری" له ده‌زگای چوارگادا پێشكه‌ش ده‌كات، جێی ئاماژه پێدانه گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" ساڵی 2000 به سه‌رپه‌أشتی خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" له شاری تاران دامه‌زرا و یه‌كێك له گروپه چالاكه‌كانی بواری موزیكی كچان له وڵاتی ئێران دێته ئه‌ژماردن. ئه‌م گروپه به جلوبه‌رگی جوانی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له به‌شی ئافره‌تانی چه‌ندین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له شاری تاران به‌شداری كردووه و گۆرانی و موزیكی ره‌نگاوره‌نگی كوردستانی به بینه‌ران و هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانی ناو فیستیڤاڵ ناساندووه. ئه‌م گروپه هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سنه، سه‌قز و تاران و هه‌روه‌ها له باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له تارانی پێته‌ختی ئێران، كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی و موزیكی سونه‌تی ئێرانی پێشكه‌ش كردووه. ئه‌ندامانی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار" كه زۆربه‌یان له ده‌رچووانی به‌شی موزیكی و قوتابی به‌شی موزیكی زانكۆكانی ئێرانن، بریتین له: "ژیوار شێخولئیسلامی" ـ گۆرانیبێژ و سه‌رپه‌ره‌شتی گروپ، "گوڵنووش مه‌لایری" ـ ئامێرژه‌نی سه‌نتوور و سه‌رپه‌ره‌شتی هونه‌ری گروپ، "مینوو ئه‌سحابی" ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه، "مه‌رجان راوه‌ندی" ـ ئامێرژه‌نی عوود، "ئازاده ئه‌میری" ـ ئامێرژه‌نی تار، "عه‌سه‌ل مه‌له‌ك زاده" ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف و دایره و "نادیا سابت راسخی" ـ ئامێرژه‌نی زه‌رب. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گروپی موزیكی "ژیوار" بأیاروابوو كۆتایی مانگی ئه‌پریلی 2009 له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی "ئۆلینكان" Ollinkan له وڵاتی مه‌كزیك له چوار سانسی جیاوازدا كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكه‌ش بكات كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشه‌نده‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌م وڵاته كۆنسێرته‌كه‌یان بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا. راگه‌یاندنی گشتی گروپی موزیكی كچانی "ژیوار"
|
|
|