تارا. له کوردستان، ((نه‌ده‌رسی مه‌کته‌بێکی خوێند و نه‌ئوستادێکیش په‌لی گرت، سرف به‌رزی زه‌کا)) و توانای خۆی
کردی به هونه‌رمه‌ند. هه‌ر به‌هۆی به‌رزی زه‌کا و لێهاتووییه‌وه توانیویه‌تی له ئینستۆدێتی مۆسیقا له ستۆکهۆڵم، خویندن ته‌واوبکات و دیبلۆمی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده گرنگه به‌ده‌ستبهێنێت.
تارا. گه‌رچی نابینایه، به‌ڵام به‌چ
اوی دڵ عشق و جوانی ده‌بینێ. دڵ و ناخی تارا لێوان لێ‌ون، له خۆشه‌ویستی و ڕێز و سۆز. له‌هه‌ر دانیشتنێک و مه‌جلیسێکدا بێت پڕی ده‌کات له بۆنی خۆشه‌ویستی و شادی و ((به‌سه‌ردڵدا دێنێ له قاپی فه‌یزه‌وه نه‌شئه په‌ی ده‌رپه‌ی)) چونکه زۆر شاره‌زایانه تێکست و شیعری گۆرانیه‌کانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئاوازه‌کانیشی به‌و په‌ڕی سۆزه‌وه ده‌چڕێت.
هونه‌ری مرۆڤدۆستی تارا
گه‌ر هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقا، هونه‌رێک بێت وابه‌سته‌ی ماتریاڵ و له‌ژێرکاریگه‌ری ماتریاڵدا، بگاته ئاستی ستاتیستیکا، ئه‌وا هونه‌ری مرۆڤدۆستی، وابه‌سته‌ی هیچ ماتریاڵێک نیه و سه‌چاوه‌که‌ی ته‌نها خۆشه‌ویستییه.
له کرده‌ی مرۆڤدۆستیدا، خودی خۆشه‌ویستی هه‌م سه‌چاوه و هه‌م ده‌رئه‌نجامیشه.
تارا له‌م هونه‌ره‌شدا کارایه، با‌وجودی ئه‌وه‌ی، که له سویدا گشت پێداویستیه‌کانی ژیانی بۆ دابینکراوه، که‌چی تارای سه‌رشار له خۆسه‌ویستی مرۆڤ، له خه‌می هاوده‌رده‌کانی دایه. ئه‌وه‌نیه جگه‌له‌وه‌ی له ڕێکخراوی نابینایانی سویدیدا زۆر کارایه، یارمه‌تی و پێداویستیش بۆ نابینایانی کوردستان په‌یداده‌کات.
((ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمن ناوی ناوه سنور)) له‌لای ئه‌و په‌شمه، ئه‌و وه‌ک ((باران بڕه)) سنور ده‌بڕێت و تا مه‌هابادی قازی ناوه‌ستێت. له سلێمانیه‌وه ده‌فڕێت و له‌سه‌ر پردی سور ده‌نیشێته‌وه.
((گوڵ و نور)) و هیوا بۆ نابیناکانی مه‌هابادیش ده‌بات. کاتێک، که باشوری کوردستان له‌ژێر باری ئابڵوقه‌دا ده‌یناڵاند، تارا ئاهه‌نگی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی بۆ منداڵانی باشور ده‌چڕی و داهاته‌که‌ی ده‌دا به ((کۆمه‌ک*))
تا کۆمه‌کی منداڵانی نه‌داری باشوری پێبکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له خوێندن دانه‌بڕێن.
گه‌ر که‌سی واهه‌بن، ئه‌مانه به هونه‌ر نه‌زانن ئه‌وا ئه‌وان ((عه‌کسی قه‌مه‌ر له ناوحه‌وزی لیخندا)) ده‌بینن.
به‌ڵام تارایه‌ک، که تاڤگه‌ی عشق و ده‌ریای میهر بێت. زۆر له‌وه مه‌زنتره، دڵی گوڵاڵه ئاسای به‌په‌ڵه به‌ردی ئه‌و ((به‌سیتانه)) گه‌ردبگرێت. چونکی ((ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆحی مه‌ئیووس و مه‌لولی ئه‌وان تاریک بکات دنیا، ئه‌وه‌نده‌ش نوور له‌ڕۆحی شادی تاراوه ده‌ڕژێ به‌سه‌رسه‌ریا.))
تابان که‌مال، ئۆسلۆ- نه‌رویج، 14/11/2009