|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:40 ]
له سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه به‌رز به‌ره‌و پاریس به‌ڕێ كه‌وت. به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا له فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا مۆركردنی چه‌ندین پرۆتۆكۆله هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی هه‌ر دوو وڵات بكات .
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌شی دا كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا سه‌ردانی پۆلۆنیا ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش چه‌ند دیدارێك ساز ده‌كات . شایانی باسه ئه‌و شانده پایه به‌رزه‌ی كه یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن بریتین له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و وه‌زیری و (زانست و ته‌كنه‌لۆژیا) و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره شاندی ناوبراو چه‌ند دۆسییه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رنسا تاوتۆێ بكه‌ن له گشت بواره‌كان جگه له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست به پێشهاته هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان .
|
|
|