|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 13:17 ]
نزیك شاری به‌غدا، چه‌ند كه‌سێك به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندێك و12 كه‌سیان كوشتووه و دواتر سه‌ریان بڕیون. پۆلیسی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ و پێش خۆرهه‌ڵاتن، چه‌ند كه‌سێك به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی "زوبع"ی سوننه‌نشین له نزیك شاری به‌غدا، 12 كه‌سیان كوشتووه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیش بڵاویكرده‌وه، دوای كوشتن‌یان سه‌ری هه‌ر 12 كه‌سه‌كه له جه‌سته‌یان جیا كراوه‌ته‌وه. وته‌بێژی پلانی سه‌پاندنی یاساش له به‌غدا، لیوا قاسم عه‌تا دركاندی، كوژراوه‌كان 13 كه‌سن. پۆلیس ئه‌وه‌شی وت: یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئه‌ندامی پارتی ئیسلامی سونییه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و گونده پێشتر مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه سوننه‌كان بووه. PNA
|
|
|