گه‌ڕانه‌وه

کاوە کاوانى بە گوڵی سپییەوە چووە TRT6
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 11:26 ]

مەسعودى مەلا هەمزە
دوابەدواى ئەوەى لە کوردستان گۆرانى "لێرەم و لە هەولێرە"ى کلیپ کرد و گەڕایەوە وڵاتى تورکیا، دواى ئەوەى چەندین جار داوایان لێکرد هونەرمەندى کوردى نیشتەجێی وڵاتى تورکیا کاوە کاوانى چووە بەرنامەى "............." لە کەناڵی TRT6 و لەوێوە بە گوڵی سپی بەشدارى لە بەرنامەکە کرد.
لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا کاوە کاوانى گوتى: دوابەدواى ئەوەى ماوەى 3 مانگ کەناڵی TRT6 داوایان لێکردم کە بەشدارى بکەم لە بەرنامەى هونەرى ".............."، بەڵام لە سەرەتادا ئامادە نەبووم بچمە ئەو بەرنامەیە، لەبەرئەوەى کوردەکانى تورکیا بەو کەسانەى کە دەچوونە ئەو کەناڵە دەیانگوت جاشەکان، بەڵام دواى ئەوەى پرسم بە حزبی "دەتەپە" کرد و ئەوان رەزامەند بوون لەسەر ئەوەى کە بەشدارى لەو بەرنامەیە بکەم، چوومە بەرنامەکە و وەکو هێمایەک بۆ ئاشتى گوڵی سپیم لەگەڵ خۆم بەدیارى برد، بەرنامەکەش بڕیارە لە کاتژمێر "12،15"ى شەوى 17/11/2009 لەو کەناڵە نمایش بکرێ.
جێی ئاماژە کاوە کاوانى ئێستا نیشتەجێی وڵاتى تورکیایەو لەوێ خەریکى کارى هونەرییەو کۆمپانیاى "کاوانى پرۆدەکشن"ى هەیە و تا ئێستا کارى بۆ چەندین هونەرمەندى دیارى کورد و عەرەب و تورک کردووە، لە ماوەى رابردووشدا کلیپی بۆ هەردوو گۆرانى "گوڵ خومدان و لێرەم و لە هەولێرێ" کرد.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani