|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 11:01 ]
دوای ئەوەی بەرپرسانی فەلەستینی ئەوەیان راگەیاند داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن پشتگیریان بكەن لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە كەناری خۆرئاوا و كەرتی غەززە.
لەم بارەیەوە وەكو یەكەم كاردانەوەی خۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ دووپاتیكردەوە بۆ بەرپاكردنی ئاشتی لە نێوان فەلەستین- ئیسرائیل جگە لە دانووستانەكانی نێوان هەردوولا هیچ رێگە چارەیەكی دیكە نییە و هەڵنانی هەر هەنگاوێكی دیكە لەلایەن فەلەستینیەكان بەتاك لایەنانە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەكانی پێشووتر.
|