|
|

16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 10:08 ]
حكومه‌تی عێراق، داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه یارمه‌تی بدات بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی وشكبوونی زۆنگاوه‌كانی باشوور. ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه "هۆشیار زێباری" نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بان كی مۆنی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت: له‌و نامه‌دا زێباری داوایكردوه ئاوڕێك له وشكبوونی زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق بدرێته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه كه وڵاتانی دراوسێی عێراق هانبدات هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی عێراق دروست نه‌كه‌ن و سیاسیه‌تی خۆیان له‌باره‌ی مافی ئاوی عێراقه‌وه بگۆڕن.
|
|
|