|
|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 10:05 ]
پەڕلەمانتاری لیستی هاوپەیمانی كوردستان جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەی ڕیشەیی دەكاتەوە بۆ شاری كەركوك لەڕێگەی مادەی 140ـی دەستوری عێراق.
"مەحمود عوسمان" پەڕلەمانتاری عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان ڕایگەیاند: جێبەجێ كردنی مادەی 140ـی دەستوری عێراق چارەسەری هەمیشەیی و ڕیشەییە بۆ كێشەی شاری كەركوك و باشترین چارەسەرە بۆ كۆتایی هێنان ئەو كێشەیە بەڵام هەندێك لە لایەنەكان نایانەوێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن و ڕێگری لە جێبەجێ كردنی ئەو مادەیە دەكەن.
گوتیشی: كێشەی كەركوك هەر بە هەڵپەسێراوی دەمێنێتەوە ئەگەر لایەنەكانی شاری كەركوك نەگەنە ڕێككەوتن چونكە ناكرێت هیچ پێشنیارێك بسەپێنیین بەسەر ئەو شارەدا.
|
|
|