له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی دیجله ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له كوتله‌ی عه‌ره‌بیی سه‌ربه‌خۆ، عومه‌ر ئه‌لجبوری رایگه‌یاند، وه‌كو سوننه‌ی عه‌ره‌ب دژی په‌سند كردنی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسایی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاتیین.
گوتیشی: داوا له جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ تارق هاشمی ده‌كه‌ین، ڤیتۆ دژی ئه‌و ماده‌یه به‌كار بهێنێت و په‌سندی نه‌كات.
به گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر یاساكه به شێوه‌یه‌كی ناره‌سمی ده‌ربرِییوه، به‌ڵام جێگری دووه‌می سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ تارق ئه‌لهاشمی تا ئێستا ده‌نگی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق نه‌داوه، مه‌ترسی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن هاشمییه‌وه، له ئارادایه و ئه‌گه‌ر هاشمی ڤیتۆ له دژی یاساكه به‌كار بهێنێت ئه‌وا جارێكی دیكه ئه‌و یاسایه ده‌گه‌رِێته‌وه، بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به گوێره‌ی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر بنه‌مای زیادبوونی دانیشتوانی عێراق زیادكرا بۆ 323 كورسی له كاتێكدا له خولی ئێستادا 275 كورسییه واته هه‌ر سه‌د هه‌زار هاوڵاتییه‌ك یه‌ك كورسی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش له ماده‌ی 49ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران موحسن سه‌عدون رایگه‌یاند، ئه‌و زیادبوونه، زیاد بوونێكی ناسروشتییه و زیاتر له 40 كورسی زیاد بوونه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دابه‌شكردنی ئه‌و كورسییه زیادانه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌وه و ده‌كرێت ئێمه جارێكی دیكه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كورسییه زیادانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش بكرێن.
ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی و لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ موحسن سه‌عدون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سند نه‌كرێت ئه‌وا له 18ی كانوونی دووه‌می داهاتوودا ئه‌سته‌مه یاسای هه‌ڵبژاردن به‌رِێوه‌بچێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر یاساكه له لایه‌ن هاشمییه‌وه ڤیتۆ بكرێت ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت به یاساكه‌دا بچێته‌وه و هه‌مواری ئه‌و برِگه و مادانه بكات كه تێبینییان له‌سه‌ره.