|
|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 09:57 ]
سەرچاوەیەك لە یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستانەوە ئاشكرایی كرد كە تا ئێستا 3 هەزار بەڵیندەر مۆڵەتی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
"ئەحمەد ڕێكانی" سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ڕایگەیاند: زۆرینەی پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەڵێندەرە خۆماڵیەكانەوە ئەنجام دەدرێن كە ئەو پڕۆژانەی لەلایەن كۆمپانیای خۆماڵیەوە ئەنجام دەدرێت 90%ـی پڕۆژەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
گوتیشی: بەڵێندەرانی خۆماڵی سەركەوتنێكی باشیان لە كارەكانیان بەدەستهێناوە و چاودێریەكی ورد دەكرێن لە كارەكانیان. گولان
|
|
|