|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 09:54 ]
لە لێدوانێكدا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان فەرەج حەیدەری رایگەیاند بەپێی دەستووری عێراق لەسەر ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی كۆمار پێویستە 60 رۆژ بەر لە ئەنجام دانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاری بكات.
حەیدەری ئاماژەی بەوەشدا هەر هەمواركردنێك لەسەر یاسایەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بەر لەماوەی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجوومەنی سەرۆكایەتییەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە. لە بارەی هەڵوێستی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقیشەوە تارق هاشمی كە داوای كردبوو رۆژی سێشەممە 17ی مانگ دوا كات بێت بۆ هەمواركردنی چەند بڕگەیەكی یاسای هەڵبژاردنەكن حەیدەری گوتی: دیاریكردنی دواكات بۆ هەمواركردنی بڕگەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان بەدەستی خودی پەرلەمانەوەیە.
|