|
|

16 تشرینی دووهم, 2009 [ 09:52 ]
بەمەستی كۆكردنەوەی پشتگیری جەماوەری بۆ پرۆژەكەی خۆی كە تایبەتە بە كرانەوەی دیموكراسی بەرووی كورددا، سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان دوێنێ یەكشەممە، چەند هەرێمێكی توركیا سوڕایەوە و سەرەتاش لە هەرێمی ماڵاتیا دەستی پێكرد كە هەرێمی ماڵاتا دانیشتوانەكەی لە هەردوو نەتەوەی كورد و تورك پێكهاتووە، ئەردۆگان لە وتەیەكدا دووپاتیكردەوە ئەو سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی كورد سەرەڕای ئەوەی نەیارییەكی زۆریش لەلایەن پارتە بەرهەڵستكارانەوە رووبەڕووی پرۆژەكەی دەبێتەوە.
ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشدا لە 25 ساڵی رابردوودا جگە لە كوژرانی 40 هەزار كوژراو و هەزاران بریندار هیچی دیكە قازانج نەكراوە و لەو نیوەندەشدا 300 ملیار دۆلار بە فیڕۆ چووە كە دەتوانرا بەو بڕە پارەیە زیاتر لە 100 قوتابخانە و دەیان پرۆژەی دیكە ئاوەدانی لە وڵات جێبەجێ بكرایە. جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە تاوەكو بەهاری ساڵی داهاتوو دەتوانێ هەنگاوی زۆر گەورە بنێ لە چارەسەركردنی كێشەی كورد.
|
|
|