|
|
hhrtht_554201361.jpg)
16 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 09:33 ]
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند كه دیموكراسیه‌ت به‌نده به ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه، هه‌ركاتێكیش ڕۆژنامه‌نووس هه‌ره‌س بێنێت دیموكراسیه‌ت هه‌ره‌س دێنێت. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسانی شاری كه‌ركوك، ستیسی باریۆس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له كه‌ركوك باسی له‌وه‌كرد كه "له ئێستادا ئه‌ركی پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی و سیاسی عیراق كه‌وتۆته ده‌ست عیراقیه‌كان و ئه‌مریكا بۆی نییه ده‌ست له كاروباری عیراقیه‌كان وه‌ربدات"، وتیشی: "ئه‌ركی ئه‌مریكا له ئێستادا ته‌نها ڕاوێژ و مه‌شقكردنی سوپا و پۆلیسی عیراقی و هاوكارییه، جگه له پێشكه‌شكردنی بۆچوون و زانیاری و پێشنیاز". باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بۆ بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت بدات، چونكه دیموكراسیه‌ت به‌نده به ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه، هه‌ركاتێكیش ڕۆژنامه‌نووس هه‌ره‌س بێنێت دیموكراسیه‌ت هه‌ره‌س دێنێت"، سه‌باره‌ت به ئارامی ڕه‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركوكیشه‌وه ستیسی باریۆس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له كه‌ركوك له وه‌ڵامیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ باسی له‌وه‌كرد "به‌هێزبوونی ئه‌دای هێزه عیراقییه‌كان و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌ركوكیه‌كان بێ جیاوازی بۆچوونه‌كان له ئارامبوونه‌وه‌ی شاره‌كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ركوك له كێشه‌كان ڕزگاری بێت". ستیسی باریۆس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له كه‌ركوك ماوه‌ی سێ مانگه له شاری كه‌ركوك كار ده‌كات و پێشتریش له فه‌له‌ستین كاری كردووه.
|
|
|